کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنگرەی سێیەمی یەكێتی دوادەخرێت

Sunday, 23/05/2010, 12:00


هێَشتا یەكێتی بەتەواوی ئیعلانی نەكردووە كە كۆنگرە پڕ لەكێشەكەی دوادەخرێت، بەڵام باڵی گشتی لەپیلانی ئەوەدان 15-20 رۆژ كۆنگرە دوابخەن لەكاتێكدا لەپلینیۆمی مانگی 10ی ساڵی پاردا لەبەردەم زیاتر لە1500ئەندامی پلینێۆمدا سەركردایەتی یەكێتی وتیان ئەگەر لەیادی یەكێتیدا كۆنگرە نەبەسترا ئەوا ئەم سەركردایەتیە شەرعیەتی نامێنێت، ئەوە بەلای ئەندامانی یەكێتیەوە گرنگ نییە ئەو سەركردایەتیە، شەرعیەتی بمێنێ یان نا چونكە ئەو سەركردایەتیە دەمێكە شەرعیەتی لای ئەندامانی نەماوە، بۆیە زۆر ئاساییە دوای نزیكەی 10ساڵ بیر لەكۆنگرە بكاتەوە و نەك 20رۆژ بەڵكو سڵێكی تریش دوایخات.

سەعات 9ی شەوی 22-5 ماوەی دوو كاتژمێر لەگەڵ ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی پێكەوە گفتوگۆمان لەسەر كۆنگرەی سێیەمی یەكێتی دەكرد، لەنێو قسەكانیدا ئەوەی بۆ باسكردم كە باڵی گشتی ترسێكی گەورەی لەباڵی كۆسرەت هەیەو بۆ ئەوەش چەند پیلانێكیان داناوە یەك لەو پیلانانە ئەوەیە كە هەموو ئەندامێكی كۆنگرە بۆی هەیە خۆی بیاڵێوێك بۆ ئەندامی سەركردایەتی كە بۆ ئەوەش چەند مەرجێكی داناوە كە زۆر كەس مەرجەكانی تێدایە و زۆر لاستیكی بەكار دێت، ئەم پیلانە بۆ ئەوەیە تا بزانن ئەوانەی كە بونەتە ئەندامی كۆنگرە و بەتەمای سەركردایەتین چەندیان باڵی كۆسرەتن و هەر لەئێستاوە باڵی گشتی حیساباتی وردی بۆ بكەن، لەم رێگەیەوە دەیانەوێت ئەوانەی سەر بە باڵی كۆسرەتن لەرێگەی ئەو لیژنەی كە بۆ هەڵسەنگاندن دانراوە لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی تەسفیەی باڵەكەی كۆسرەت بكەن و نەهێڵن زۆرترین ئەوانەی كە سەر بەباڵی كۆسرەتن بۆ سەركردایەتی خۆیان بپاڵێون و بەئارەزووی خۆیان شەنی ئەوانە بكەن كە خۆیان مەبەستە.

ئەو ئەندامی سەركردایەتیەی یەكێتی وتی: بەهۆی ئەو پیلانەوە جەلال و باڵەكەی 15-20 رۆژ كۆنگرە دوادەخەن و تا ئەوەی كە خۆیان دەیانەوێت بیگەیەننە سەركردایەتی و لەوێشەوە بەئاسانی بتوانن باڵەكەی كۆسرەت بخەن و هیچ وجوهێكی كۆسرەتی لەناو یەكێتی دا نەمێنێ، تەنانەت ئەو دواكەوتنە دەبێتە لایەنێكی تەسفیەكردنی ئەوانەش كە تائێستا مەیلیان ماوە بەلای گۆڕان-دایە یان ئەوانەی دەنگێكی ناڕەزاین و لەناو یەكێتی دا ماون و بونەتە ئەندامی كۆنگرە تا لەوێ نەهێڵدرێ هیچ دەنگ و رەنگیان هەبێت، واتە بەهۆی ئەو فۆرم پڕكردنەوەیە لەدەزگای هەڵبژاردن ی یەكێتی كە بڕیارە هەموو ئەندامێكی كۆنگرە پڕی بكاتەوە كە دەیەوێت خۆی بۆ سەركردایەتی بپاڵێوێت، دوو هەدەف دەپێكێتن یەكەمیان بەو هۆیەوە بۆ ئەوەی بڵێن هێشتا ئەو فۆرمانە چێككردنی كۆتای نەهاتووە بۆیە كۆنگرە دوادەكەوێت، دوەمیان رێگەیەكە بۆ رێگری لەوانەی سەر بەباڵی كۆسرەتن و دەیانەوێت خۆیان بپاڵێون بۆ سەركردایەتی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە