کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتی بۆی رونبۆتەوە لە 21-9 دەنگی كەمتر دەكا

Sunday, 13/04/2014, 12:00




كاتێ میدیای یەكێتی كەوتەگەڕ و شەڕی میدیای دەس پێكرد ئەوكات دەبێ لەوە بگەن كە یەكێتی وەزعی خراپە، ماوەی 4 رۆژە هەندێك جاش قەڵەمی دەوری مەلا بەختیار لەكەناڵی كوردسات و گەلی كوردستان ەوە دەستیان بە هەڵڕشتنی قسەی بێ مانا كردوە ، بەرامبەر گۆڕان و هەوڵی بەلادا رێ بردنی خەڵك دەدەن، بێ ئەوەی هەست بەوە بكەن رێكخستنەكانی یەكێتی ئەو هەواڵانەیان بەناو خەڵك دا راگەیاندوە كە یەكێتی دەنگی كەمتر دەكا لە دەنگەكانی هەڵبژاردنی 21-9.

لەچەند رۆژی رابردوودا لەكۆبوونەوەیەكی مەكتەبی رێكخستن دا دوای ئەوەی راپرسییەكی 30 هەزار كەسی كە فۆرم یان دابەش كردوە لە هەر یەك لە سلێمانی و كەركوك و هەولێر، ئەنجامی هەر 10 هەزارێك لەو شارانە دەركەوتوە كە یەكێتی 20% لەسلێمانی و 30% لەهەولێر بەپێ ی دەنگی 21-9 و 15% لەكەركوك بەپێ ی دەنگی هەلبژاردنی 2010 كەمی كردوە.

بەپێچەوانەوە هەست بەوە دەكەن دەنگەكانی گۆڕان زیاتر بوە بەتایبەتی لە كەركوك و سلێمانی.

هەر بۆیە ئەم راپرسیە خراوەتەوە بەردەم مەكتەبی سیاسی و بەو هۆیەش كە ئێستا مەلا بەختیار بەرپرسی ئەو هەڵمەتی هەلبژاردنەیە كە یەكێتی دەیكا، كەوتۆتە پەنا بردن بۆ شەری میدیا و دەیانەوێ گۆران وەڵام بداتەوە.

ئێستا لە رێكخستەكانی یەكێتی نەبونی متمانە تەواو سەری هەڵداوە و لە راپۆرتەكەش ئەوەیان داوە بە مەكتەبی سیاسی كە توانای قەناعەت پێكردن نەماوە و ئەوانەش كە دەهێنرێتە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەكان كەسانی ئینتیهازی و موستەفیدن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە