جەلال وەعدی سەیری بەد.عیزەدین مستەفا-دا
Saturday, 01/05/2010, 12:00
جەلال وەكو پیشەی هەمیشەیی بۆ شكاندنی یەكێك گرنگی بەیەكێكی تر دەدات، لەئێستادا شێركۆ بێكەس لای راگەیاندنی یەكێتی نەشاعیری گەورەی گەلەكەمانەو نەلای جەلالیش هیچە، هەرچەندە شێركۆ بێكەس تا ئێستا خۆی ساغ نەكردۆتەوە بەلای گۆڕاندا بەڵام بەهۆی ئەو بەشە زۆرەی دەزگاكەی كە بوونەتە گۆڕان و بانگەشە بۆ گۆڕان دەكەن، جێگەی بەشێركۆ لێژكردووە لای جەلال و یەكێتی، هەریەك لەئازاد بەرزنجی و هەڵكەوت عەبدوڵاش گڕی زیاتر بەردەدەنە ئەو پەیوەندییانەو لەژێرەوە پەیوەندی زیاتر تۆخ دەكەنەوە لەگەڵ سیاسەتمەدار و مەسئولەكانی یەكێتیدا تا لەكاتی لەناكاو دەركردنی شێركۆ لەو دەزگایە ئەو خێرو سەدەقەیەی یەكێتی بەر ئەوان بكەوێت.
جەلال دەیەوێت د.عیزەدین كە هەموو تەمەنی خۆبچوككردنەوە بۆ جەلال بێنێتە پێشەوە و بۆتە جێگەی بڕوای جەلال و لەدوای ئەوەی كە خەڵاتی بلەی پێدرا لەیادی كۆچی دوایی برایم ئەحمەددا، ئێستا بۆتە جێگەی متمانەی جەلال و ئێوارەی رۆژی30/4 كاتێك عیزەدین سەردانی جەلالی كرد لەماڵەكەی خۆی، جەلال كۆمەڵێك وەعد و بەڵێنی پێدا.
هاوڕێیەكم لەسكرتاریەتی جەلال شەوی 30/4 پێیوتم لەو سەردانەدا جەلال بەڵێنی پێداوە دەزگایەكی چاپ و بڵاوكردنەوەی بۆ بكاتەوە و هەر لەنێو قسەكانیشیدا دەستی كردووە بەئیهانە و ریسواكردنی شێركۆ بێكەس و ئەوە دووەمین جاریشە جەلال لەكۆبوونەوەكانیدا جەلال ئیهانەی شێركۆ بێكەس دەكات و دوای ئەو ئیهانەكردنە دێت كە لەبەردەم 30 كەسی بەناو قائیدەكانی رەئی سلێمانیدا هات.
هەر لەو قسانەدا هاوڕێكەی سكرتاریەتم وتی: بەعیزەدینی وتووە كە خۆی ئامادەبكات بۆ رێكخستنەوەی یەكێتی نووسەران و كۆنگرەی یەكێتی نووسەران هاوكاری بكات و قەناعەت بەمەسعود بكات ببێتەوە بەسەرۆكی یەكێتی نووسەرانی كوردستان، هاوڕێكەی سكرتاریەتم وتی: لەقسەكانی جەلالدا ئەوەش بەناڕوونی وتراوە كە لەدوای لابردنی شێركۆ ئەو بكاتە سەرۆكی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ئەگەر یەكێتی نووسەران نەبێتە شوێنی عیزەدین.
ئەم هەنگاوانەی جەلال نەك دەبێتە هاندەر بۆئەوەی نووسەران و رۆشنبیران سەربەخۆیی خۆیان ببپارێزن، بەڵكو وا دەكات ئاژاوەو دووبەرەكی لەنێوانیاندا دروست بكات و باوەڕیان بەیەكتری نەمێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست