کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرهەم، نامەیەكی بەپەلەی مەسعود دەگەیەنێتە جەلال

Friday, 14/05/2010, 12:00


بەرهەم، نامەیەكی بەپەلەی مەسعود دەگەیەنێتە جەلال

مەسعود مەلا مستەفا و مەكتەبی سیاسی پارتی لەڕۆژ11/5 هێندە توند بوون لەیەكێتی تەنانەت داوایان لەجەلال كردبوو ئەگەر بەردەوام بن لەپشتگیریكردنی ئەو مەراسیم و رێڕۆیشتن و مانگرتن و قسەكردنە لەسەر یەكێتی ئەوا ئیتفاقیەی ستراتیژی دەكەوێتە بەر مەترسی.

ئەم قسانەم بەشێكی زۆری قسەی ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی یە كە پێكەوە كەوتمە گفترگۆ لەگەڵی، هەموو قسەكانیشی بەشێكن لەڕای مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ئەو حیوارانەی كە شەوی 12/5 لەبەغدا لەنێوان بەرهەم و جەلال پێكەوە كردوویانە.

كاتێك رۆژی 11/5، بەرهەم خۆی دەگەیەنێتە بەغدا بۆ لای جەلال تەنیا مەبەست لەو سەردانەی قسەكردن بووە لەسەر ئەو وەزعە ناسروشتییەی كە پارتی تێكەوتووەو نامەیەكی بەپەلەی مەسعودی گەیاندۆتە جەلال و تێیدا نیگەرانی و نائارامی و گلەی خۆی دەردەبڕێت بەوەی كە بەشێكی زۆری ئەندامانی یەكێتی بەشداری ئەو حەشدە جەماوەرییە دەكەن دژی پارتی و مەسعود لەبەرامبەر تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان، لەكاتێكدا لەنامەكەدا نووسراوە كە ئێوە بەڵێنتان بەئێمە داوە واتە پارتی تا بەشدار نەبن لەو دژایەتییە و بەتایبەتی خۆپیشاندانەكەی سلێمانی كەچی بەشێك لەئەندامانی پەرلەمانی یەكێتی بووبوون بەسەرلەشكری ئەو رێپێوانە كە ئەمە جگە لەپێفرۆشتنەوەی سیاسەت هیچی تر نییە، بۆیە بەپەلە پەیوەندی بەمەسعودەوە دەكات كە دژی ئەو حەشدە مەكتەبی سیاسی پارتی بەیاننامە دەربكات و ناڕاستەوخۆ نەوشیروان مستەفا بخاتە ناو قەفەزی ئەو هاندانە جەماوەرییەوە و یەكێتیش راگەیاندنەكانیان كراوە دەبێت بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو بەیاننامەیە و هاوكاریشی دەبێت بۆ دەربازبوون لەو ئیحراجیەی كە پارتی تێیكەوتووە.

دوای گەیاندنی بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسی پاتی بەمەكتەبی سیاسی پارتی، ئەوكات جەلال بەكۆسرەت رەسوڵ دەڵێن كە پارتی بەیاننامەیەكی هەیە دژی نەوشیروان و بڵاویدەكەینەوە لەراگەیاندنەكانی یەكێتی و لەبەرامبەردا كۆسرەت بیدەنگە، بەڵام بەرهەم پێی باشەو داواش لەرێكخستن و تەواوی مەكتەبەكان دەكات ئیتر بەهیچ شێوەیەك ناوی تیرۆركردنی زەردەشت نەهێنن و بەشداری ئەو مانگرتنە نەكەن كە لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمان لەسلێمانی رێكخراوە.

ئەم سیاسەتە بێسەروو بەرەیەی یەكێتی گەیشتووەتە حاڵەتێك كە ئەندامانی ئەو حزبە خۆیان رقیان لەیەكێتی دەبێتەوە و ئەوانیش بوون بەدوو بەرەوە بەرەیەكیان پێی باشە كە بێدەنگ بن لە تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان، دەنگێكی تریان پێی باشە ئیدانەی تووندی بكەن چونكە ئەگەر رێگری لەپارتی نەكرێت ئەوا بەردەوام ژیانی هەموو كورد تێكدەدات و دەستی تیرۆر دەگاتە سلێمانی و وەك چۆن ژیانی لە هەولێر تێكدایە ئاوا ژیانی لە سلێمانیش تێكدەدات.

ئارام حەمە ئەمین

ژمارەی ناسنامە

4e12


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە