کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موخابەراتی ئەمریكا دزییەكی تری مەسعود بارزانی كەشف دەكات

Sunday, 15/08/2010, 12:00


بەپێی راپۆرتێكی CIA، مەسعودی كوڕی مەلا مستەفا لەماوەی ئایاری 1999 تا كانوونی دووەمی 2003 توانیویەتی گرێبەستێكی گەورە لەگەڵ بەرپرسەكانی بەعسدا ئیمزا بكات كە هاوردەكردنی نەوت بووە لەعێراقەوە و لەو ماوەیەدا 11ملیۆن بەرمیل نەوتی هاوردەكردووە بەرامبەر 147ملیۆن دۆلار.

ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە كە پارتی و یەكێتی نكۆڵی لەبردنە دەرەوەی نەوت دەكەن بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان لەئێستا كە نەوت لەبەردەستی خۆیاندایە، بەشێوەیەك كاتێك مەسعودی كوڕی مەلا مستەفا ئەمەی كردووە كە بەعس سەرسەختیرین دوژمنی كورد بووە و بڕی 147ملیۆن دۆلاری لەقوتی ئەو میللەتەی خستۆتە چنگ بەعس لەبەرامبەر هاوردەكردنی نەوت و فرۆشتنی بەدەرەوەی هەرێم و بازرگانی پێوەكردنی ئیتر بێگوێدانە ئەوەی ئەو 147ملیۆن دۆلارە پارەی كێیەو مەسعود و بنەماڵەكەی چۆن دەستیان كەوتووە و قازانجەكەی بۆ كوێ چووە.

لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە یەكێتی لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی رۆژی 12-8 ئەو هەواڵە دەخاتە بەر موناقەشە و دەیەوێت بیكاتە چەكێك بەرامبەر پارتی و بزانێت لەو ماوەیەدا قازانجی ئەو پارەیە چۆتە گیرفانی كێوە؟

CIA لەم نزیكانەدا وەك هەڕەشەیەك بۆ پارتی و بۆئەوەی پێ ڕاكێشی لەوە زیاتر نەكات لەكوردستان دا ئەو كۆمپانیایانە بڵاودەكاتەوە كە بەناوی مەسعودی كوڕی مەلا مستەفاوە بوون لەسەردەمی سەدامدا و پەیوەندی ژێر بەژێری گەورەی لەگەڵ سەدام و عودەی كوڕی سەدام دا هەبووەو بۆی رونكاتەوە كە تەسككردنەوەی ئازادی رادەربڕین لەكوردستان دەبێتە هۆی هەڵماڵینی ئەو پەیوەندیە نهێنیانەی مەسعود.

بەپێی ئەو هەواڵەی كە CIA بڵاویكردۆتەوە چارلز دۆلفەر سەرۆكی جێبەجێ كردنی تیمی یونسكۆم لەعێراق و سەرۆكی گروپی روپێوی عێراقی سەر بەCIA، ئەو زانیاری یانەی داوە بەپێگەی فورین بالیسی ئەمریكا ئەویش دوای ئەوەی لەدیدارێك دا عامر محەمەد رەشید-ی وەزیری نەوتی عێراقی سەردەمی سەدام ی بینیوە و بۆی ئاشكرا كردوە كە مەسعودی مەلا مستەفا ئەو گرێبەستەی لەگەڵ سەدام ئیمزا كردووە بۆ هێنانی نەوت و فرۆشتنی لەڕێگەی كوردستانەوە كە بایی 147ملیۆن دۆلار بووە ، بەپێی ئەو دركاندنانەی كە چارلز بڵاویكردۆتەوە عامر خۆی جێبەجێكاری ئەو گرێبەستانە بووە بەڵام ئیمزای كۆتای لەلایەن سەدام یان یەكێك لەو چوار هاوەڵەیەوە كراوە كە ئەوانیش عیزەت دوری و عەلی حەسەن مەجید و تەها یاسین رەمەزان و تارف عەزیز و بەشێكیشیان لەلایەن عودەی كوڕی سەدامەوە.

بەپێی راپۆرتەكەی CIA عامر زۆر نهێنی شاراوەی تری پێداون لەسەر گرێبەستی تری مەسعود كە لەو كاتەدا مەسعود بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئاسیا بۆ هاوردەكردنی نەوت بووە و بەسەدان ملیۆن دۆلاری قازانج كردووە.

ئێستا عامر دەستگیركراوە و لەبەندیخانەی كرۆبەر زیندانە لەعیراق كە ماوەیەك لەمەوبەر ئەو بەندیخانەیە تەسلیمی عێراقیەكان كرایەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە