کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانی مەرگ لەسلێمانی رادەگەیەنێ

Sunday, 13/03/2011, 12:00





سەرلەبەیانی رۆژی 12-3 جەلال تاڵەبانی ئەو بەرپرسە سەربازی و ناوخۆی یانەی كۆكردەوە بۆ بەرچاوی راگەیاندنەكانی خۆی و وا نیشاندا كە ئەوان بەو چەكی یاسایەی كە بەدەستیانەوەیە ئەتوانن روبەرووی خۆپیشاندەران ببنەوەو لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكەن، نەك بەتوندو تیژی.

ئەم قسانەی جەلال لەكاتێك دایە كە هەر دوای ئەو كۆبونەوەیە چەند بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی هێشتۆتەوەو داوای لێ كردوون نابێ لە21ی ئازار واتە یەكەمین رۆژی نەورۆز سەرای ئازادی بونی مابێ، یەكێك لەبەرپرسە سەربازیەكان وتویەتی ئەو سەد كەس و دوو سەد كەس و 300كەس نیە رۆژی وایە 10هەزار كەس لەوێ یە، بۆیە جەلال لەو بەرپرسە توڕە ئەبێ و ئەیشكێنێ و ریسوای دەكات و دەڵێ تۆ هیچ نازانی.

بۆیە لەسەر بڕیاری جەلال چەند هێزێكی سەربازی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆ رادەسپێردرێ كە هێزی دەرەوەی قەزاو ناحیەكان بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە راسپێردرێ كە هێرش بكەنە سەر سەرای ئازادی و سەعاتی سفر هێشتا دیاری نەكراوە لەم شەوەوە تا شەوی 16-3 سەعاتی سفر لەئامادەدایە، هەر بۆ كۆكردنەوەی را لەسەر ئەو هەڵوێستە سەربازیە، رای ئەندامانی سەركردایەتی حزبەكەی وەردەگرێت و تا درەنگانی شەوی 12-3 كۆبونەوەی كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوام بوو.

لەكۆبونەوەكەی سەركردایەتی دا جەلال نویتوانیوە قەناعەت بەتەواوی سەركردایەتی بكا كە خەڵكی بەردەركی سەرا راماڵێ بەهێزی سەربازی بۆیە یەك لایەنە لەگەڵ چەند ئەندامێكی تری سەركردایەتی ئەو بڕیارە دەدەن.

ئەو هێزانەی كە لەم ئۆپەراسیۆنانە بەشداریان پێ دەكرێ پێویستە هەمویان خەڵكی دەوەی سلێمانی بن بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە و سەرەتاش بە دار و زنجیر و كێبڵ لێ یان بدەن ئەگەر هەر كۆنترۆڵ یان پێ نەكرا بەچەك و فیشەك لەناویان بەرن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە