به‌یانامه‌یه‌ك بۆ مانگرتن له‌پێناوی ئازادیا
Saturday, 19/02/2011, 12:00
له‌ئانجامی ڕوداوه‌كانی شاری سلێمانی كه‌كاكه‌ڕێژوانی تیادا شه‌هید كرا و ئه‌و توند و تیژیه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر به‌گه‌نجانی شاره‌كه ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن ده‌زگا ناشایسته‌و نامه‌سئوله‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان‌كه‌له‌باتی كۆنترۆڵكردنی وه‌زعه‌كه‌به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كبێت ئه‌وان گه‌نجانی شاریسلێمانیان گوله‌باران كرد كه‌تانها له‌كرداری به‌عسیزم و شۆڤه‌نیست‌و دكتاتۆره‌كانی وه‌كو سه‌دام و هیتله‌ر ده‌چێ. ئه‌وپرسیاره‌ی كه‌ئێمه‌ی تێیدا ڕاماوین و تووشی شۆكی كرووین ئه‌ویه‌كا ئایا بینای لقی چوار ئه‌وه‌نده‌به‌نرخ بو وه‌ئه‌وه‌ی ده‌هێنا كه‌ڕه‌ژوان و خه‌ڵكی تری تیا شه‌هید بكرێت؟ ئه‌وه‌ی ده‌هێناكه‌ده‌یانیتر بێسه‌رو شوێن و بریندار بكرێن؟ ئایا له‌چ وڵاتێكی دیموكراتیدا واڵامی به‌رد به‌فیشه‌كی بیكه‌یسی دراوه‌ته‌وه؟ ئایا نه‌ده‌كرا هه‌ر له‌به‌ر دڵی ئه‌و گه‌نجه‌خوێنگه‌رمانه‌ئێوه‌باره‌گاكاتان چۆڵ بكردایه‌بۆ چه‌نساتێك هه‌تا ببوایه‌ته‌هۆی دامركاندی تووڕه‌یی ئه‌و گه‌نجانه؟ نه‌ده‌كرا ئێوه‌گه‌وره‌یی خۆتان بنواندایه؟ وه‌یان ئێوه‌هه‌ر گه‌وره‌نین و‌ئێوه‌قه‌زه‌من له‌ئاستی كورسی؟ له‌ته‌له‌فیزۆنه‌شه‌قو شیڕه‌كه‌تانه‌وه‌به‌خه‌ڵك ده‌ڵێن پارتی ته‌عدا له‌كه‌س قبووڵ ناكات و ته‌عدا له‌كه‌س ناكات، ئه‌وه‌كێبون‌ئه‌وانه‌ی كه‌باره‌گاكانی یه‌كگرتویان سوتاند و تاڵان كرد؟ ئهوهكێبون ئه‌وانه‌ی كه‌لادێكانی هه‌ركی و سوركیان سوتاند؟ ئێوه‌باسی ته‌عدا مه‌كه‌ن ئهوهكێبون ئه‌وانه‌ی كه‌دوێنێ ٣١ی ئابیان كرد و پاره‌ی خه‌ڵك و قوتی میله‌تیان به‌خشی به‌هێنانی ده‌بابه‌كه‌نی به‌عس بۆ داگیركردنی هه‌ولێر و ڕشتنی خوێنی لاوی كورد؟ ئه‌وه‌ئێمه‌بوین؟ كێ ته‌عدای له‌ئێوه‌كردوه؟ ئێوه‌عه‌قڵه‌كه‌تان عه‌قڵی حوكمڕانی نیه‌و عه‌قڵی ئێوه‌ته‌نها عه‌قڵی كوشتن و تۆقاندنه‌هه‌روه‌ك عه‌قڵی به‌عس. چ عه‌قڵێك وه‌ڵامی به‌رد به‌فیشه‌ك ده‌داته‌وه؟ چ عه‌قڵێك خۆپێشاندان به‌ته‌عدا ده‌زانێت هه‌ی عاقڵه‌كانی پارتی دیموكراتی مه‌مله‌كه‌تی خه‌یاڵ؟ ئێوه‌سه‌دان و ده‌یان كاریتری تۆقاندندان ئه‌نجام داوه‌كه‌لێره‌دا تاقه‌تمان نه‌ماوه‌بۆتان گوڵبژێر بكه‌ین خۆتان خۆتان خاوه‌نی ئه‌و شه‌هامه‌ته‌بن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی تووشی بێهیوایی كردوه‌ئه‌وه‌یه‌كه‌ئێوه‌به‌گوله‌بارانكردنه‌وه‌نه‌وه‌ستان و له‌باتی ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن بكه‌ن، ئێوه‌چوون هێزی زرێڤانیتان هێنایه‌سه‌ر شاری سلێمانی كه‌ته‌نها حه‌ره‌س جمهوریه‌كه‌ی به‌عسمان به‌بیر دێنێته‌وه. به‌بۆچوونی ئێمه‌پارتی ئه‌وه‌ی سه‌لمان كه‌له‌پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا كوشتن و خوێنڕشتن به‌حه‌قی شه‌رعی خۆیان ده‌زانن ئه‌مه‌ش لای ئێمه‌قابیلی قبووڵ نیه.
ئێمه‌چه‌نگه‌نجێكی كوردین كه‌له‌تاو نه‌بونیو بێده‌رامه‌تی و بێكاری و له‌داخی شه‌ڕه‌ناوخۆكه‌ی ئێوه‌هه‌ڵ هاتین و ڕومان كرده‌هه‌نده‌ران ئێستا دانیشتوی به‌ریتانیاین.
ئێمه ناومان گه‌نجانی ڕاپه‌ڕینی نێرگز، بڕیارمان داوه‌مان بگرین هه‌تا مردن، ئێوه‌واده‌زانن كه‌خه‌ڵكی كوردستان له‌مردن و تۆقاندن ده‌ترسێت، به‌ڵام ئێوه‌ئه‌وه‌نازانن كه‌ئێمه‌له‌به‌عس سڵ مان نه‌كرده‌وه، وه‌له‌باتی ئه‌وه‌ی كه‌ئێوه‌به‌هه‌ڕه‌شه‌ی مردن ئێمه‌بترسێنن ئێمه‌له‌پێنوی وڵاته‌كه‌ماندا كه‌ئێوه‌ناتوانن به‌عه‌داله‌ت و یه‌كسانی حوكمڕانیه‌كه‌ی بكه‌ن ئێمه‌ئاماداین له‌پێناویدا به‌و په‌ڕی خۆشیه‌وه‌مه‌رگی بۆ بكه‌ین به‌هاوڕێمان. داواكاریه‌كانمان زۆر ساده‌ن، ئێمه‌پێمان وایه‌كه‌ئێوه‌چیدی ئه‌م وڵاته‌تان پێنابرێت به‌ڕێوه‌و ناتوانن به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته‌دا بكه‌ن، پێمان وایه‌ئێوه‌توانای عه‌قڵی و مه‌عریفیتان نیه‌بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته‌و ئه‌م خه‌ڵكه‌خێر نه‌دیوه‌دا، ئێوه‌ئابڕوی دیموكراسیتان برد، ئێوه‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به‌ته‌زویركردن ڕسوا كرد، ئێوه‌په‌رله‌مان و حوكمه‌تان سووك و بێ‌نرخ كرد، وه‌هه‌موو ئه‌مانه‌تان به‌به‌رنامه‌كرد نه‌ك له‌بێعه‌قڵیتاندا. ئێمه‌ئه‌مانه‌وێت ئێوه‌ئه‌م وڵاته‌به‌جێبڵن بۆ خاڵكی دڵسۆز و خاوه‌ن هه‌ستی به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌ئه‌مڕۆ و به‌داهاتوی ئه‌م گه‌له. ئێوه‌شایسته‌ی ئه‌وه‌نین كه‌حوكمی ئێمه‌بكه‌ن.
داوا له‌خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان و جیهان ده‌كه‌ین كه‌پشتگیریمان بكه‌ن، داوای به‌زیتان لێناكه‌ین به‌ڵام داوای ووره‌و داوای ئه‌وه‌تان لێده‌كه‌ین كه‌له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی خۆتاندابن. ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه‌هه‌تا ئێستا ژێرده‌سته‌ی عه‌قڵیه‌تێكی فاشیزمی به‌عسیزمه‌وته‌نها به‌قوربانیدان ڕزگاری ده‌بێت، ئێمه‌ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بین، ئه‌گه‌ر ئێوه‌دڵسۆزی ئه‌م نیشتیمانه‌ن تكایا ده‌ستی خۆتان خوێناوی مه‌كه‌ن به‌خوێنی كوردێكی تر، براكوژی پیشه‌ی خه‌ڵكی دڵسۆز نیه. ده‌نگتان دلێر و كرده‌وه‌تان و هه‌ڵوێستان ئارام ئاسا بێت.
شوێنی مانگرتنه‌كه‌مان: به‌رده‌م ۆفیسی حكومه‌تی هه‌رێم
Winchester House, Old Marylebone Road
London, United Kingdom, NW1 5RA
بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ناتوانن سه‌ردانمان بكه‌ن ده‌توانن‌له‌ڕێگای فه‌یسبووكه‌وه‌په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن.
http://www.facebook.com/hungerstrikeinlondon
براتان و هاونیشتیمانتان
هه‌ڵۆ ڕه‌شید
كاكه‌لاست ئه‌مین
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری
هیمن مه‌حمود
--------------------------
تێبینی: كه‌س له‌پشتی ئێمه‌وه‌نیه‌و كه‌س بازرگانی به‌ئێمه‌وه‌نه‌كات، ئێمه‌له‌خه‌ڵك نه‌بێت له‌كه‌سنین و مۆركی هیچ لایه‌نێكمان پێوه‌مه‌نێن.
وته‌ی كوڕانی مانگرتوو
هه‌ڵۆ ڕه‌شید: ته‌نها ئازادی
كاكه‌لاست ئه‌مین: هه‌موو مرۆڤێك مردنێك قه‌رزاره، ده‌مه‌وێت بمرم له‌پێناوی ئامانجێكدا نه‌وه‌ك له‌پێناوی هیچدا.
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری: گیان و خوێنی من هیچ له‌و بریندار وشه‌هیدانه‌زیاتر نیا.
هێمن مه‌حمود: نان هیچ نرخێكی نیه‌ئه‌گه‌ر ئازادی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر نان هه‌یه، ده‌با یه‌كسانیه‌ك هه‌بێت بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و نانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست