ئایا عارف قوربانى ئەبێتە پارتى؟
Friday, 11/05/2012, 12:00
عارف قوربانى دواى بڵاوكردنەوەى بابەتێك جەلال تاڵەبانى تورەدەكات و بریارى دەركردنى دەردەكات لە مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى .
ئەمەیەكەمین جاریش نیە عارف قوربانى جەلال تالەبانى و حزبەكەى تورەبكات . بەڵام ئەمەى ئەم جارەیان جیاوازترە بەوەى یەكێتى ماوەیەكە سەرنجەكانیان لەسەر عارف قوربانى چڕكردوەتەوە چونكە هەمیشە لەكاتى ئەزمەكان وتارەكانى ئەوەندەى بەئاراستەى بیركردنەوەى پارتى ئەنوسێت ئەوەندە بەئاراستەى سیاسەتى یەكێتى ناینوسێت . بەتایبەت لە كێشەكانى نێوان مالكى و مەسعود بارزانى ئەمە بەئاشكرا لە وتارەكانى عارف قوربانى دەردەكەوتن كە هەموو ئەو وتارانەى لەم ماوەیەدا نوسیونى دژى سیاسەتەكانى تاڵەبانى و هاوتەریبون بە بیركردنەوەكانى مەسعود بارزانى .
گومانەكانیش كاتێك زیاتر بوون بەشێكى زۆرى رۆشنیرانى سیاسیەكان رۆژنامەنوسانى كوردستان و یەكێتیەكانیش بەگشتى جگە لەپارتیەكان نەبێت بروایان وابوو كێشەى ئێستا مەسعود بارزانى لەگەڵ مالكى كێشەى شەخسین نەك كێشەى هەرێم و بەغداد بەڵام ئەوەى سەیربوو عارف قوربانى لەم مللملانى مەسعود و مالكى بەتەواوەتى نوسینەكانى بو پشتیوانى مەسعود دەنوسیى .
عارف شانازی ئەكات كە مەسعود بارزانى وتارەكانى ئەخوێنێتەوە . ئەگەر هەركەسێكیش بەوردى دیقەى لەوتارەكانى ئەم دواییانەى عارف قوربانى كردبێت بۆى دەردەكەوێت كە عارف بۆ كێ دەنوسێت . عارف وتارەكانى وادەنوسێت لە قاڵبى ئەوەى تەنها مەسعود بارزانى وتارەكانى بخوێنێتەوە و تەنها موفاتەحەى ئەوى تێدایە هەر بۆ ئەویش ئەنوسێت بە ئاراستەى سیاسەت و بیركردنەوەى ئەو ئەنوسێت .
ئەوەى ماوەتەوە ئایا عارف قوربانى ئەبێتە پارتى وەك ئەوەى ئێستا بەئاشكرا پارتى كەتوەتە دیفاعكردن لە عارف ئەوتا ئەدهەم بارزانى لە پەیجى رەسمى خۆى لە فەسیبوك بە ئاشكرا داوا لە عارف دەكات پارتى دەرگاى بۆى كراوەیە و ئەلێت ":كاك عارف جەنابتان وەك كوردێكى دڵسۆزى كوردایەتى شوێنت هەیە لەناو دڵى هەموومان دڵ و ماڵمان شوێنى جەنابتانە " ئەم پەیامەى ئەدهەمى ئامۆزاى مەسعود بارزانى پەیامێكى ئاشكراى پارتیە بۆ عارف . تەنانەت قسە هەیە مەسعود بارزانى بەنیازە بیكات بە گەورە راوێژكارى خۆى . بەڵام ئایا عارف ئەمە ئەكات ؟ ئەوەى دیاربێت و وتارەكانى عارفى خوێندبێتەوە بێگومان عارف سەنگەر ئەگوازێتەوە دەبێتە پارتى رۆژانى داهاتوو ئەوەمان بۆ روندەكاتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست