ئەفڵاتون:ئەگەر لە ئاسمان ئازادیى ببارێت، كۆیلهکان چەتری بۆ هەڵدەدەن
Sunday, 21/04/2013, 12:00
بەدرێژاى حەفتا دانەساڵ لەعومرى پارتى و بنەماڵە، جگە لە گەوجاندن و پێگەیاندنى كۆمەڵێك كۆیلە و، بەسوك تەماشاكردنى رەعەیەت و ئەندامانى خۆى،چ بەروبومێكى هەبووە، كورد و شۆڕشەكەى بەرەوكام مەنزڵ بردوە؟
من نازانم حیكمەت و گرنگى كەسێكى وەكو مەسعود بۆ كورد چى بووە و چییە؟ وا کۆیله و کهسانی نهفامی پارتیی و دەرگەوانى بنەماڵە، ئەم كابرایەیان لێکردووین بەكاریزما، قیروسیا لەوە، با خەڵك بەخائین و ماستاو چى و كاسەلێس تەماشام بكات و، رەزام بەڕەزاى خوا، شەرت بێت منیش ببمە پارتى و غولامى بنەماڵە و، پیڵاو ریزگەر و مەسینە هەڵگرى مەسعود و خێڵەكەى سەراپاى خۆم زرەد بكەم و یەك ەسمى گەورە و زلى مسەتەفا بارانى بدەم لەئێخەم ،بەس بەو مەرجەى بە بەڵگەوە پێم بڵێن ونیشانم بدەن،كە پارتى و بارزانى و مەسعودى كوڕى بەدرێژایى شەست وشەش دانە ساڵ، یەك تاقە شتیان بۆ كورد و كوردستان كردبێت؟
تۆبڕوانە سەرانى ئەو پارتە كێن؟جگە لەكۆمەڵێك گێل و نەفام،كە تا هەنوكەش بیركردنەوە و چونە سەرپێشاو و، نان خواردن و كچ بەشودان و، نەخۆش كەوتن چونە لاى خێزان و ناونانى منداڵ، و تەنانەت خەوبینین یشیان ،دەبێت لەسەر خواست و رەزامەند مەكتەبى سەرۆك بێت .
من تێناگەم ئەو بەناوسەركردەو سیاسیانەى پارتى ،بەدرێژاى نیو سەدە لەتەمەنیان چیان كردوە؟ چ دیدو بیرو بۆچونێكى نوێ و مۆدێرنیان خستۆتە سەر خەرمانى شۆڕشى كوردو، مەفهومى دیموكراتى و بیرو بۆچونى ئازاد؟؟قیروسیا لەوانە تا چەنێك بۆخۆیان هەستیان بەوە كردوە،كە بۆخۆیان عەقڵ و شعور وهەستیان هەیە ، دەتوانن بەبێ ئاگادارى و پرس و رەزامەندى مەسعود بەكارى بهێنن؟یان ئەوانیش وەكو مەلامحەمەدە لێكەوتوەكەى مەكتەب سیاسییان كە بەدرێژاى شەست دانە ساڵ، لەخزمەت كەسێكى نەخوێنەوار وكۆلكە مەلاى وەكو بارزانی پێڕى ئەشما بیلا بوو، بەڵام ئێستا كە لێكەوتوە لە حوجرەكەى مەكتەب سیاسى توڕدراوە، جار جار دەوێرێت یەك دوو وشە بدركێنێت و،باسى عەیب و عار و نەفامى بارزانى وپارتى دەكات.تازە بەتازە فامى كردۆتەوە هۆشى خستۆتەوە كارو دەزانێت بەدرێژاى تەمەنى چ ژیانێكى پڕ لە ژێردەستى و زەلیلى بردۆتە سەر.
باشە توخوا مایەى شورەیى و عەیب و عار و خەجاڵەتى نیە،كەسێكى وەكو فازڵ بەشارەتى، سیاسى و هەڵبژاردەى بێت،ئەو زاتە، ئەگەر وپێشهاتەكان بخوێنێتەوە، هەڵسەنگاندن بۆ ئێستا وئایندە و بارودۆخى كوردستان بكات ،لەسەر ئازادى و رزگارى بدوێت، لەكاتێكدا بۆخوىكۆیلە و دەربار ونۆكەر و خاولى هەڵگرى بنەماڵەیە.
بەراستى من هەست بەخەجاڵەتى دەكەم كاتێك دەبینم كەسێكى وەكو ئەو بەشارەتى ،لەئاست مەسعود و خێڵەكەیدا،ئەوەندە خۆى بە كەم وبچوك وسوك و بێ بایەخ دەنوێنێت، هەرباشە وەكو مەلا مستەفا كە بەعبدالكریم قاسمى دەگوت(قەیتانى پێڵاوەكانى قاسمم) بەئاشكرا و انالێت؟ كێ ناڵێت و گرنتى چیە كەلەو خراپتریشى نەوتبێت؟ چونكە ئەوانە لەمەكتەب سیاسیەكەى مەسعوددا هەر ئەوە بەشیانە، جوداى ئەوە بۆیان نیە توخنى هیچ شتێكى دیكە بكەون.
مایەى قبوڵكردن نیە،ئەو هەموو سیاسى و مامۆستاى زانكۆ و پارێزەر و دكتۆر و كەسە ناودار و بلیمەت و بەتوانایانەمان هەبێت، بەهەر هەموویان نەتوانن شوێنى كەسێكى نەخوێندەوار و عەشایەرو پاشكەوتو، خائینى وەكو مەسعود بارزانى پڕبكەنەوە.؟!
من تارادەیە باوەڕم بەو قسەیەى بەشارەتى و لایەنگرانى پارتى هەیە، راست دەكات،وراستى دركاندوە بەدڵنیاییەوە،مەسعود بەدیلى نیە و كەس ناتوانێت شوێنى بگرێتەوە،لەبەر ئەوەى لەمیّژووى مرۆڤایەتیدا نەبوە و نەبینراوە،كەسێكى هاوشێوەى ئەو نادۆزیتەوە،لەلایەك خۆى بەشۆرشگێرو وسەركردەى پارتێك بزانێت و، لەدژى دوژمنەكەى شەڕبكات و، چەكدارانى بەكوشت بدات، لەولاشەوە بۆ لەناو بردنى هاوزمان و براى خۆى ،دەست لەگەڵ دوژمنان تێكەڵ بكات! من لەوەیاندا تەواو پیشگیرى بەشارەتى دەكەم و، دەستخۆشى لێدەكەم بەراستى چاكى پێكاوە. بەڵام بەنەفامى لائیرادى ،نەك بەجورئەت و دركاندنى حەقیقەت.
پێم وابێت ئیدى پێویستەو كاتى ئەوەهاتوە، كەسنورێك بۆ ئەو قسە سوك و بێ رێزیانە دابنرێت، كەلێرەو لەوى كۆمەڵێك كەسى نەفام و ساویلكە ،هەست و نەستى خەڵكى پێ بریندار دەكەن.تێناگەم بۆچى ولەبەر چى، سیاسیەكان و، خاوەن خامەو، نوسەران و ،لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن، لەهەمبەر ئەو وتەو دەستەواژە بازاڕیانە، هیچ ناڵێن و دەنگیان نیە؟بڵێت ئەوانیش وەكو كۆیلەو دەربار و غولامەكانى، هاوشێوەى بەشارەتى هاوڕابن و ئەوە باوەڕیان بێت ،كە كورد تەنها یەك پیاوى تیایە ئەویش مەسعودبارزانى یە ، پاش ئەویش ئیدى كورد بەرەو نغرۆبون ونەمان دەچێت، بۆیە دەبێت لێى بپاڕێینەوە و، تكاو رجاى لێ بكەین كە جەنابى لوتف بفەرموێت بۆ خولێكى دیكە تا چوار ساڵى دیكە خۆى بكاتەوە بەسەرۆك،بەشكوم خوابكات لەو ماوەیەدا كورێكِ،یان كوڕەزایەكى گەورە ببێت و ،ببێتە میراتگرى و ئەو خەمەمان لەكۆڵ بكاتەوە، ئەگەر وانیە بۆ دەنگیان نیەو نایەنە جواب؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست