کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گلەییەك لەوەزارەتى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى

Saturday, 02/02/2013, 12:00



تایبەتمەندى مرۆڤى كورد وایە، هەتا مەدح و ستایشى بكەیت وبەشان و باڵیدا هەڵبدەیت پێى خۆشە،ناڵێت سوپاس و، ببورەمن ئاستەدانیم و شایەنى ئەوە نیم، بگرە زیاتریشت لێ دەخوازێت و دەڵێت چى تریش؟ واتە هێشتا كەمت وتوە ،من زۆر لەوە زیاتر و گەورەترم كەتۆ باسمدەكەیت، بەڵام هەرعانێك ئەلفێك یان سوكە وتەیەكیش وەكو رەخنە یان گلەیى لێ بكەیت ،ئیدى ئەوە بۆخوى بەسە تا بۆهەتا هەتایە لەبەرچاوى ئەو رەش و ناحەز و دزێو بیت،وەكو دوژمن و بەدكار و تاوانبار لێت بڕوانێت، بازۆر لەسەرى نەڕۆم و بچمە ناو كرۆكى باسەكەوە، ئەمڕۆ بەیجە تایبەتەكەى خۆم لەفەیسبوك كردەوە،وێنەیەكم بۆهاتبوو كە وەزیرى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى سەردانى خێمەى كۆمەك و هاوكارى كوردانى سوریاى لەشارى هەولێر كردوە و ،داواشى لەخەڵك كردوە كە كۆمەك و هاوكاریەكانیان بگەیەنن بەو لێقەوماوانە، منیش وەكو سروشتى خۆم وبیركردنەوەم كومێنتێكم بۆ نوسى كە ئەمەبوو:(هەرچەندە كاتەكەى دەرنگە بۆ ئەو هەڵوێستە دەبوایە زوترحكومەتى هەرێم و لایەنى تایبەت پێى هەڵبستایە،بەڵام هەر دەستخۆشى لێدەكەم وهیوادارم كە ئەو خانمە نموونەى زۆربێت،جوانتر دەبوو ئەگەرهەڵوێستەكەى تۆختر بكردایە ،ئەویش بهاتایە موچەى ئەم مانگەى خۆى ببەخشیایە، بەو لیژنەى كۆمەكە،جگە لەوەش ئەو وەزیرە مەعنیە بە ئیش و كارى كەسانى بەشمەینەت و لیقەوماو،ئەگەر بتوانێت لە ئەنجومەنى وەزیرانەكەى ئەو مەسەلەیە تەرح بكات و، بڵێت ئەو پارەیەى كە بۆهەندێك وەزارەت دانراوە و كراوە بە سودى كۆمەڵایەتى كەكەس نازانێت چى لێدێت ؟ كێ دەیخوات ؟چۆن بەناشەرعى سەرفدەكرێت ؟!بالەبودجەى ئەمساڵدا ئەو بڕە پارە خەیاڵیەبۆئەو ئاوارانە بێت، كە دڵنیام بەشى سێ هێندەى دیكەش دەكات و یاقیشى دەمێنێتەوە،هەروەها داوابكات كە وەزیرەكان ئەگەر توانیان موچەى یەك مانگ،یان نیوەى ،یان هەرنەبێت پارەى رۆژێكى بەنزینى فڕك وهوڕى ئۆتۆمبێلەكانیان، بۆ ئەوان تەرخان بكەن،تكاشم وایە كە ئەو هەڵوێست و هاوكارى و بشتیوایانیە، نەبێتە ریكلام و بابەتى سەر شاشە و رۆژنامەكان ،زیاتر نیەتى چاكە كارى بێت نەك خۆدەرخستن) ئەمەى كە وتومە ئایا هیچ تەشهیر تۆمەت ناڕاستیەكى تێدایە؟ ئایا قسەى هەقە یان نا؟ئایا ئاوارەكان زۆر لەوەزیاتریان قابیل نیە، ئایا هەرهەموو مان هەست ناكەین كە ئەوانە شایستەى لەوە زیاترن؟، بەڵى بێگومان، كەچى بەداخەوە راگەیاندنەكەى ئەو وەزارەتە،كە نازانم كێن و چ كارەن، بەو كومێنتەى من قەڵس بوون،یەكسەر سڕیانەوە،بەوەشەوە نەوەستان رێگرى ئەوەشیان لێكردم كە جارێكى دیكە هیچ كۆمێنێتێك بنوسم،سەیرەكە ئەوەیە لەسەر سایتەكەیان ژمارەتەلەفونیشیان داناوە، گوایە گوێ لەسەرنج ورەخنەو تێبینى خەڵك دەگرن، كەچى لەولاوە ئەوەى كە ستایشى كردون و بەشان و باڵیاندا هەڵى داوە كردویانە بە مانشێت وسەرەتاى نوسینەكە،رەنكبێت پاداشت و خەڵاتیش بكرێن.
بەڕاستى جوان نیە وكارێكى ناشیرینە،چ پێویست دەكات تۆ كارێكى مرۆڤانە ئەنجام بدەیت و، بەهاناى خەڵكەوە بچیت بیكەیتە ریكلام و خۆ دەرخستن، ئەدى باشە ئەوەى كە مانگانە هاوكارى سەدان خێزانى بێ سەرپەرشت دەكات،ئەوەى ساڵانە تێچووى خوێندنى سەدان خوێندكارى زانكۆ دەگرێتە ئەستۆ كەلەدەرەوەى وڵات دەخوێنن،ئەوەى سەدان دەفتەر دۆلار بۆكارى خێر خوازى تەرخان دەكات،ئەبێت ئەوانە چى بكەن؟؟. هیوادارم هیوادارم ،كە واز لەو نەریتە كۆن و قەڵب و میراتیەى بەعس ودیكتاتۆرەكان بێنن، ئەگەر ئێمە خێرەومەندین باوەڕمان بەخودا هەیە ئەوا بێگومان لاى خودا هیچ شتێك ون نابێت،ئەگەریش بۆدنیا و خۆدەرخستن و خۆبادانە ئەوادڵنیابە كەس گرنگى وبایەخى پێ نادات ،چونكە نە دەست پێشخەریە و نە كارێكى وا گەورەشە كە كەس نەتوانێت شان بات لەشانت..
با ئەوەندەى بە وێنە و ریكلام وبابەتى رۆژنامەو تیڤیەكانەوە خۆمان سەرقاڵ دەكەین دەمانەوێت ببینە بابەتى رۆژەڤ با لەبرى ئەوە هەوڵى ئەوەبدەین ساوایەك، پیرێك ،نەدارێك ،لەمردن رزگار بكەین،ئەو بۆ مێژوو پاشەرۆژ دەمێنێتەوە نەك وێنە و خۆدەرخستن



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە