کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌لقه‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌و کۆڕو سیمینار بۆ چالاکوانان و گۆڕانخوازانی ووڵاتی به‌ریتانیا

Wednesday, 09/09/2009, 12:00


به‌ مه‌به‌ستی باشتر کردن و قسه‌ کردن له‌ سه‌ر کارو چالاکیاکانی ده‌سته‌کانی که‌ بۆ پالپشتی لیستی گۆڕان له‌ ڕابردودا خۆبه‌خشانه‌و دڵسۆزانه‌ دامه‌زرابون له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا، له‌ دانیشتنێکی فراواندا که‌ تێدا سه‌رجه‌م ئه‌و که‌س و لایانانه‌ که‌ له‌ کاتی پرۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌و به‌ تایبه‌تی به‌ریتانیا، کارو کۆڕو سیمینارو چالاکیان ئه‌نجام دابو بۆ پرۆسه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و ناوه‌رۆکی پڕۆگرامه‌کانی لیستی گۆڕان، بانگێشه‌ی هه‌ڵبژاردن و هاندانی هه‌موو کاسو لایه‌ک و هاوڕێ و دۆستانیان له‌ ناوه‌وه‌ی کوردسان ده‌سته‌ی پشتیوانی شاری بێرمینگهام له‌ ناوه‌ڕه‌ستی به‌ریتانیا دوێنێ ڕێکه‌وتی5/9/09 به‌ ئاماده‌بونی زۆرێک له‌ که‌سه‌ شۆڕشگێرو سیاسی و چالاکوانه‌ مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کانی به‌ریتانیا که‌ تێیاندا چه‌ندین که‌سو یه‌لانیش له‌ کوردستانه‌وه‌ تێدا ئاماده‌بون کۆڕو سیمینارێک بۆ باشتر کردن و زیاتر تێگه‌یشتن له‌ یه‌کتری و گوێگرتن له‌ بیرو ڕا جیاوازه‌کان و باشتر کردنی کارو چالاکیاکانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ده‌ره‌وه‌ و کار کردن له‌ سه‌ر که‌م وکوڕیه‌کانی ڕابردومانو دانانی پلاتفۆڕمێکی زانستیانه‌ بۆ کاو پڕۆژه‌و چالاکیاکانی داهاتو، به‌ تایبه‌تی نزیک بونه‌وه واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان،که‌ مه‌به‌ستێکی گه‌وره‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ بو بۆ قسه‌ کردن له‌ سه‌ر ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی کوردی له‌ ووڵاتی به‌ریتانیاو، و هه‌وڵدانی هه‌مو لایه‌کمان که‌ زیاتر و باشتر دڵسۆزانه‌ ترو ماندونه‌ناسانه‌ترو هه‌وڵی خۆمان بخه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ سه‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بتوانین گۆرانێکی ڕیشه‌ی له‌ سه‌رتا سه‌ری عێراقدا دروست بێت و بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ گرده‌که‌وه‌ بگوزرێته‌وه‌ بۆ پاتته‌ختی مه‌رکه‌زی و کار کردن بۆ هه‌موو کێشه‌ هه‌ڵسه‌پێندراوه‌کانی کورد و کار کردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌کان و باشتر کردنی پرۆسه‌ی سیاسی و ئابوری و ئاوادان کردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی وڵات و ده‌ست به‌ کار بونی ده‌سه‌لاتی یاسا،.
له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ 5 کاتژمێری خایاند باس له‌ چه‌ندین باس و ته‌وه‌ری دیکه‌ی گرینگ کرا، بۆ باشتر لێکتێگه‌یشتن و قسه‌ کردن له‌ سه‌ر هه‌موو ته‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ که‌ په‌یوه‌ندیه‌ به‌ کوردستان و کارو چالاکیاکانی داهاتوه‌ هه‌بو، به‌ ئاماده‌بونی ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی کۆمانییای ووشه باس و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی تێرو ته‌سه‌لی تری کۆبونه‌وه‌که‌ بو، به‌ر له‌ کۆتایی دانیشتنه‌که‌ به‌ نیازی کار کردن و هه‌وڵدان بۆ کارو وچالاکیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڵێنی به‌رده‌وامی ئه‌م ئه‌لقه‌ کوبونه‌وه‌و دانیشتنانایه‌ن دا و ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی 6/9/09 له‌ پایته‌ختی به‌ریتانیا له‌ شاری له‌نده‌ن کۆبونه‌وه‌یه‌کی تریان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.،..
‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە