کوتله
Saturday, 21/02/2009, 12:00
شاعیری ناوچه‌ی گه‌رمیان
ئه‌حه نۆکه
ده‌ستم بشکێ و هه‌زاران ئاخ
بۆ یه‌کیتی و سه‌رده‌می شاخ
کوڕی ڕۆژی ته‌نگانه بوون
به‌عسی به‌زێن ئه‌مانه بوون
هاوڕێی ڕیشه‌و حه‌مه ڕه‌ش بوون
کوردێکی بێ غه‌ل و غه‌ش بوون
قاره‌مان و له‌سه‌ر حه‌ق بوون
دۆستی دۆینه‌و نانه ڕه‌ق بوون
هه‌ر ئێوه بوون به شاخه‌وه
ئێستاکه زۆر به‌داخه‌وه
به ئه‌نفاله‌کان چی ده‌ڵێن
کوانێ وه‌عدو کوانێ به‌ڵین
ئه‌وسا هاوڕێی شه‌هیدان بوون
که‌ی وهئاوا دۆستی گیرفان بوون
ئه‌وسا کۆڕی ته‌نگانه بوون
که‌ی وا فێری مانگانه بوون
ئه‌وسا قاره‌مان مه‌یشور بوون
که‌ی وه‌ک ئێستا بێ شعور بوون
ئه‌وسا هه‌لۆی به‌رزه فڕ بوون
که‌ی وه‌ک ئێستا شه‌ق و شڕ بوون
ئه‌وسا دڵتان لای دوژمن بوو
که‌ی غه‌ساله‌و ده‌واجن بوو
ئه‌وسا ئه‌دیداس له پاتوو
که‌ی خانوه‌که‌ت دوو سی قات بوو
ئه‌وسا له‌پیت ئه‌کرد جزمه
ئێستا سێ قات ئه‌ڵیی نزمه
ئه‌وسا شێر بوون ئێستا چه‌قه‌ڵ
ئه‌ی داڕزێن دزو ده‌خه‌ڵ
ئه‌وسا که‌رو ئێستا پاترۆڵ
ئه‌وسا شه‌ریف ئێستاکه زۆڵ
ئه‌سا خۆسه‌ویست و ئه‌حباب
به‌س ئێستاکه سه‌گ و سه‌گباب
ئه‌وسا میلله‌ت لێتان رازی
ئێستا کوتله‌و کوتله‌بازی
ئه‌گه‌ر تا سه‌ر هه‌ر وه‌هاوون
یاڕه‌بی وه‌ک صدام وه‌هاون
نه‌تان بینی هه‌ر وه‌ک جنی
ده‌سه‌ڵاتی نه‌و سه‌ریان بژنی
مافی میلله‌ت ئه‌وا بخورێ
قه‌سه‌م به‌خوا سه‌تان ئه‌خورێ
حزبه‌کانی تیش هه‌وان
ئه‌شه‌وبیلا یه‌ک مسته‌وان
ئه‌م یه‌ک مه‌ن بێ ئه‌وان دوو مه‌ن
هه‌ر چوار پارچه‌یان کرده په‌ن
چی سه‌یر ئه‌که‌م زۆر به‌زه‌قی
له ڕانیه‌وه هاکا له‌قی
به‌ره‌و دهۆک و خانه‌قی
خوا وه‌کیل وێ دڵمان ته‌قی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست