مەسعود بارزانی: سلێمانی موعینی ئێمە کوشتمان، هەرچەندە ئێمە ئەو کۆتاییە ناخۆشەمان بۆی نەدەخواست
Tuesday, 15/05/2012, 12:00
مەسعود بارزانی لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناونیشانی (البارزانی و الاحرکه التحرریه)دا نووسیوێتی و دان بەوەدا دەنێت کە سلێمانی موعینی ئەوان تیرۆریان کردووە، پاساویشی بۆ ئەوە پێیە، کە دوای کوشتنی ئەحمەد تۆفیق، چۆتە پاڵ جەلالییەکان، ئەمانیش لەبەر ئەوە تیرۆریان کردووە،، ئەم نامەیەی خوارەوە سیامەندی موعینی بۆ مەسعود بارزانی ناردووە، بە بەشمانزانی بۆ مێژوو بیخەینە بە دیدی خوێنەرانی کوردستانپۆست و بڵاوی بکەینەوە:
********************
به‌ڕێز: مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆکی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان عێڕاق
وێڕای سڵاو،
نزیک به 44 سال له‌مه‌و به‌ر له ڕۆژی 15/05-1968 به بڕیاری سه‌رۆکایه‌تی پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستان ، سوله‌یمانی موعینی که ساڵانێکی درێژ له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان هه‌ڵسوڕاو بو و هاوکات ساڵانێکی زۆر خزمه‌تی خه‌بات و تێکۆشانی کورده‌کانی عێراقی کرد بوو، له لایه‌ن پاڕتیهوه کوژرا و ته‌رمه‌که‌ی ته‌حویلی ساواکی ئێران دراوه. . دیاره کاک سوله‌یمان باوکی من بوو به‌ڵام به هۆی هه‌ڵسوڕانی سیاسی ئه‌و مرۆڤه که هه‌مو ته‌مه‌نی خۆی له خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی دا به‌خت کرد من چێژی باوکایه‌تیم زۆر نه چێشت.
ئێوه زۆر جار باسی مێژووی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد وه‌کوو ڕه‌مزێک له هاوکاری و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن و به شانازی ده‌زانن که باوکی خودالێخۆشبوتان چالاکانه له‌و کۆماره دا به‌شداری کردووه و خۆشتان له به‌ر سێبه‌ری ئاڵای ئه‌و جمهوورییه له دایک بوون. ئه‌وه‌ش زۆر باش ده‌زانن که باوکی سوله‌یمانی موعینی وه‌زیری ئه‌و حکوومه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی کورد بووه و کاک سوله‌یمان وهه‌ڤاڵانی له دوای ڕووخانی ئه‌و جمهوورییه ئاڵاهه‌ڵگر و میراتگری بوون و له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه، له کاتێکدا که که‌م که‌س بوێری به‌رخۆدانی دژی شا و ده‌سته‌ڵاتی ئێرانی هه‌بوو، شۆڕشگێرانه به‌رهه‌ڵستی زۆڵم و زۆری حاکمان بوونه‌وه.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له کۆنفرانسی یه‌کێتی لاوانی کوردستان له هه‌ولێر له سه‌ر پرسی ئاغای هاشمی جێگری سه‌رۆککۆماری عێڕاق فه‌رموتان ڕاده‌ستکردنه‌وه و ته‌سلیمکردنی که‌سێک له ئه‌خلاقی کوردی دا نیه ، بۆیه ئه‌و هه‌له ده‌قۆزمه‌وه و من وه‌ک کوڕی ئه‌م که‌سایه‌تیه که ئێوه ته‌رمه‌که‌تان بۆ دۆژمنی کوردان ڕاده‌ست کرده‌وه به مافی خۆمی ده‌زانم له ئێوه وه‌ک به‌رپرسی یه‌که‌می پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان پرسیار بکه‌م هۆی گرتن، کوشتن و ته‌حویل دانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی به رژیمی ئێران چی بوو؟
ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره و نه‌خوازراو بووه که ڕوویداوه، له ڕاستای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی دا نه‌بوه که هاوکات ئه‌و تڕاژیدیایه برینێکی قووڵی له سهرههستی تاکی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا پێک هێناوه و وه‌ک به‌شێک له مێژوی نه‌خوازراو و ڕه‌شی گه‌له‌که‌مان دێته ئه‌ژمار، ئایا به پێویست نازانن له‌سه‌رده‌مێکدا که کورد به‌ره‌و ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌چێت و هه‌رده‌م باسی یه‌کگرتویی له ناو ڕیزه‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌کردرێت، بۆ ساڕێژکردنی ئه‌م برینه هه‌ڵویستیکی بوێرانه له لایه‌ن ئێوه وه‌ک سه‌رۆکی پاڕتی دێمۆکراتی کوردستان بگێردرێت و باسی ئه‌م ڕوداوه به شه‌فافی بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان به‌گشتی و خه‌لکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی ڕون و ئاشکرا بکرێته‌وه؟
له گه‌ڵ ڕێزم
سیامه‌ند موعینی
20120318
ئەمەی خوارەوە له كتێبەکەی مەسعود بارزانییەوە وەرگیراوە، بەناونیشانی: (البارزاني و الحركه التحرريه):
له 1967 داشۆڕش ناچاربوو كارێكی ناخۆش ئەنجام بدات، كه نەدەتوانرا خۆی لێببويردرێت. ئەويش كاتێك سلێمانی موعينی كه دژی ئەحمەد توفيق بوو، دەستگيركرا، كه چووبووه پاڵ جاشەكانی 66 و هاوكاری رژێمی عێراقی له دژی شۆرش كردبوو، ئيدی كوژراو لاشەكەی بۆ ئيران نێردرايەوه. نەدەكرا وا چاو له مەسەلەی چارەنووسی سليمانی موعينی بكرێت، كه مەسەلەيەكی حيزبی ناوخۆييه. ئەو هاوكاری جاشەكانی66 ی كردووه و دوژمنی شوڕشه و ناكرێت كێشەكەی جيابكرێته، به بيانووی ئەوەی، كە پەيوەندی به كاروباری حيزبەكەيەوە هەبووە. هەر چەند ئيمه ئەو كوتاييه ناخۆشەشمان بوو ئەو پياوه نەدەخواست.
ژیاننامەی سلێمانی موعینی لەو لینکەی خوارەوە بخوێنەرەوە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست