لە ئێستادا بنەماڵەى بارزانى گەورەترین مەترسین بۆ سەر كوردستان
Wednesday, 02/06/2010, 12:00
هەروەكو مێژوو شایەتە بەدرێژایى تەمەنى كوردستان بەهۆى ناوچە جوگرافیەكەیەوە خاك و خەڵكى كوردستان لە مەترسیدا ژیاون, هەندێك جار بەدەستى دراوسێكانى و هەندێك جاریش كەوتۆتە بەر مەترسى كۆمەڵە كەسێكى خەڵكى ناوخۆ, تەنانەت هەندێك جار ئاینیش كاریگەرى سلبى بۆ ووڵاتەكەمان هەبووە.
بۆ نمونە, كاتێك عوسمانیەكان هاتن بۆ داگیر كردنى كوردستان مەلاكانیان بەكرى گرت بۆ ئەوەى بڵێن ئەگەر بێت و پیاوەكان لەگەڵیاندا بجەنگن تەڵاقیان ئەكەوێت, مەلاكانیش درێخیان نەكرد
یان كاتێك شێخ محمودى حفید لەگەلأ ئینگلیزەكان دەجەنگا لەدەربەندى بازیان بەدەستى هەمەوەندەكان كە تیرەیەكى كوردستانن دەست گیر كرا و دواتر خۆتان دەزانن چى بەسەر هات.
لە ئێستاشدا بنەماڵەى بارزانى بەگشتى و خودى مسعود بارزانى بەتایبەتى, گەورەترین هەڕەشەن بۆ سەر خاك و خەڵكى كوردستان بەڵگەش بۆ ئەم ووتانە هات و چۆ كردنى جەنابى مسعودە بۆ توركیا و دانیشتنە نهێنیەكانیەتى لەگەلأ دەوڵەتى ناوبراودا, لەم كاتەدا هەركەسێك تۆزێك هەڵسەنگاندنى بۆ وەزعى سەردانەكانى مسعود هەبێت دەزانێت كە لە لایەن توركەكانەوە وەكو سەرۆك پێشوازى لێ ناكرێت و هەر وەكو سەرۆك خێڵێك بەكارى دەهێنن بۆ پیلانێك لە دژى كوردەكان . بۆیە هیوام وایە كە لەلایەن چاودێرانەوە بە ووردى چاودێرى سەردانەكانى بكرێت و ڕێگەى پێ نەدرێ هیچچ پیلانێكى گڵاو بەرامبەر ئەم ووڵاتە پیرۆزە بەكاربهێنێت و بەزووترین كات سنورێكى بۆ دابنێن ئەگینا حاڵى كوردەكان لە ژێر چەترى سەرۆكایەتى ئەودا هیچ كات لە ئارامیدا نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست