کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاگەیاندنى بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود و چەواشەكارى

Saturday, 15/05/2010, 12:00


هەروەكو هەموومان دەزانین و دڵنیاین كە تیرۆر كردنى كاكە (سەردەشت عوسمان) دەستى بنەماڵەى بارزانى و دەزگاى پاراستنى لە پشتەوە بووە.

هەروەكو هەموو لاوەكانى ئەم گەلە وەكو چۆن لە بوونى چیاى قەندیل دڵنیاین ئاواش ئەزانین كە بنەماڵەى كڵاو سورەكان ئەو عەقڵیەتە ڕەخنە ئامێزەى براكەمانیان پێ قبوڵ نەكراوەو هەستاون بە تیرۆر كردنى .

لەگەلأ ئەمانەشدا مەكتەبى سیاسى پارتى كە هەر بەناو مەكتەبى سیاسیە و بوەتە جێگاى پلان دانانى تیرۆر كردنى سەردەشتەكان, بەهاوكارى دەزگا بەناو ڕاگەیاندنە چڵكاو خۆرەكانى كەوتونەتە بڵاو كردنەوە و بەیاننامەى بێ سەرەوبەرە بە ئاشكرا ئەڵێن كە گوایە تیرۆكردنى ئەم پێنوسە نەبەردە دەستى ئۆپۆزسیۆنى لە پشتەوەیە و هەروەها ئەم ناڕەزایەتیەش هەر ئەوانن,

ئەوان هەر لە خۆیانەوە ووشە فڕێ ئەدەن و نازانن كە بە دەمى خۆیان تاوانەكەیان بەسەر خۆیاندا شكاندۆتەوە, هەر بەمەشەوە نەوەستاون و هەموو دەزگا ڕاگەیاندنە ئازادەكانى كوردستان وەك گۆڤارى لڤین و ڕۆژنامەى هاوڵاتى و ئاوێنەو و تەنانەت كوردستان پۆستیش بە موڵكى كۆمپانیاى ووشە دەزانن و ئەڵێن گوایە لە لایەن لیستى گۆڕانەوە بەڕێوە دەبرێن.

بەڵام لێرەوە پێیان ئەڵێم لە جیاتى ئەوەى ئەم قەسە بێ سەرە و بەرانە بڵێن و بەیاننامە لەبەرامبەر هێزێكى كوردستان بڵاو بكەنەوە باشتر نیە بچن بەیاننامەیەك دەركەن بۆ ئەو پێنج پەپولەیەى لە ڕۆژهەڵاتى كوردستان لە سێدارە دران ؟

لە باتى ئەوەى تاوانەكە بخەنە ئەستۆى ئۆپۆزسیۆن باشتر نیە پێش ئەوەى گەل ڕیسواتان بكەن خۆتان دانى پیا بنێن و خۆتان كورسیەكەى سەرۆكیش بۆ كەسێكى شیاو تر بە جێ بهێڵن؟

هەرچەندە من و سەدان گەنجى هاوڕێم و هاو پۆلم نە مسعود بەسەرۆكى خۆمان دەزانین و نە بنەماڵەى بەرزانیش بە پێشەوا . ئەوەش بزانن تا سەر بۆتان ناچێتە سەر و لە كۆتایى دا سەر شۆڕى هەر بۆ ئێوەى تیرۆریستە ؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە