کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایەتوڵا مەلابەختیار!

Saturday, 19/06/2010, 12:00


كەسێك كە مەلا بەختیار نەناسێت بۆ یەكەم جار وادەزانێت ئەم پیاوە كوڕی (هیگڵ) ەو بەهەڵە كەوتۆتە كوردستانەوە، قسە زل و بریقەدارەكانی لەسەر مۆدێرنە و دیموكراسی و ئازادی مرۆڤ وڕ و كاس دەكەن.
قسەكانی ئەم پیاوە كە هی سەردەمی حەفتاكانە ئەو كاتانەی كە نەتەلەفزیۆن و سەتەلایت و ئەنتەرنێت هەبوو نە رۆژنامەنوس و رۆژنامەگەری هەبوو بەكەڵكی ئەمڕۆ نایەن و كەس بەپولێكی قەڵب نایانكڕێـت.
خێری مەریوان قانیع و رێبین هەردی بگات كە بەتوندی كێشایان بەدەمیدا و نەیانهێشت چیدی باسی فەلسەفە و فەیلەسوفان بكات، نەیانهێشت چیدی سوكایەتی بەفەلسەفە بكات ئەگینا ئێستا فەلسەفەی سوك وریسواكردبوو، حەیای فۆكۆ و هایدگەر و ئەرستۆ و ئەفلاتۆنی بردبوو.
نەك هەر لەبواری فەلسەفەدا بەڵكو لەبواری سیاسیشدا كەسێكی تڕۆ و سوك و ریسوایە، هەموومان چیرۆكی هەشتاكانیمان لەبیرە پێویست بەوەناكات جارێكی دیكە بیگێڕینەوە چونكە نەئەو تەریق دەبێتەوە نە ئێمەش حەزمان لەباسی ئەم كاك مەلایەیە.
تەنها باسی كۆنگرە دەكەین كە چۆن خەزوری كوڕەكەی تاڵەبانی و كارگێڕو وتەبێژی مەكتەبی سیاسی بە چ حاڵێك توانی كورسیەكی سەركردایەتی بباتەوە.
ئەم ئایەتوڵایەی جاران و رۆشنبیرەی ئێستا كەیەكێَتی بەم دەردەی ئەمڕۆ بردو ئەوەی لەهەشتاكاندا ئاواتی بۆ یەكێتی بۆ دەخواست لە دوو هەزارەكاندا بەدیهێنا پیاوشەرم دەكات لەوەی رۆژێك لەرۆژان ناسیبێتی یاخود هاوڕێیەتی كردبێ چونكە وەفای بۆ نزیكترین هاوڕێی خۆی نیە چ جای بۆ حزبێك.
لەم شەوانەدا سەیرێكی ئەرشیفی كۆمپیوتەرەكەی خۆمم كرد رەسمێكی ئەم كاك مەلایەم دەستكەوت كە بینینم هێند پێكەنیم خەریكبوو بمرم.
سەیركەن ئەم كوڕی هایدگەر و نیچەیە چۆن چۆنی لە حوسەینیەكدا لەگەڵ پیاوكوژێَكی وەك جەبار فەرمان وچەند ئایەتوڵایەكدا دانیشتوە و گوێ لە حیكایەتەكانی ئەرستۆ(ببورن حەسەن و حوسەین) دەگرێت.
ئەم دوورووییە سیاسیە مەگەر هەر لەكەسێكی وەك نوسەرە بیر رۆشنە بوەشێتەوە سەردەمانێك باسی لە یەكسانی و سۆسیالیزم و نەمانی حوكمی بنەماڵە دەكردو لەلایەكی دیكەوە بەشان و شەوكەتی پیرو پەككەوتەیەكی وەك تاڵەبانیدا هەڵبداو ستایشی بەمیرات مانەوەی دەسەڵاتی كوڕو باوكەكانیان بكات.
لەلایەك باس لە ئازادی ژن و فەلسەفە و شەراب بكات و لەلایەكی دیكەشەوە لەساڵیادی مەرگی ئیمامی عەلی دا لەخۆی بدات.
بەراستی شوێنی تالًەبانی ئاغای گرتۆتەوە و وەجاغی رۆشنكردۆتەوە لە دووروویدا.
من پێم سەیرە ئیتر ئەم سیاسیە عەریقە باس لەدیموكراسی و ئازادی ژن و فەلسەفە و رۆششنبیری بكات.
بەراستی شەرمەزارییە ئیدی بە ئایەتوڵا مەلا بەختیار بانگی نەكەین و سوك و ریسوای نەكەین.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە