ئاگاداری
Sunday, 06/06/2010, 12:00
به‌رێزان :
سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان
سه‌رۆکی پارلمانی ئوروپا
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مریکا
کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند ساڵه بێ وچان خه‌ریکی ده‌ست درێژیکردنه له سه‌ر ناوچه سنورییه‌کانی کوردستانی عیراق. ئێستا ئه‌م هێرش و تۆپبارانه به شێوه‌یه‌کی زۆر خه‌ست و درندانه له ئارا دایه. چه‌ندین که‌س گیانیان له ده‌ست داوه و دێهاتێکی زۆر وێران کراون و به هه‌زاران که‌س گوند و ژیان و ماڵیان جێ هێشتووه.
به‌رێزان، ئه‌مه نه‌ک بێ حورمه‌تیه به سه‌روه‌ری خاکی عێراق و ژێر پێنان و به‌زاندنی سنوره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، به‌ڵکو پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مروڤ و هه‌موو کونوانسیونه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی سه‌باره‌ت به کاتی شه‌ر له عاست پاراستنی گیان و ماڵی خه‌ڵکی سویل دایە .
له کات و ساتیکدا که به‌رپرسانی سه‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق مێشێکیش نابێته میوانیان و خۆی لێ گێل ده‌که‌ن، ئێمه واژوو که‌رانی ئه‌م سکاڵایه، هانا دێنینه به‌رتان و ده‌پرسین: ئایا مه‌قامێکی جیهانی هه‌یه که له گوند نشینانی لێقه‌وماو و له ژینگه‌ی کاول کراوی کوردستان ئاورێک بداته‌وه؟
ئێمه به‌و په‌ری په‌رۆشی و دڵته‌نگیه‌وه چاوه‌روانی هه‌ڵوێستی شیاوی ئێوه‌ین.
په‌یوه‌ندی:
ئه‌میر قازی
ته‌له‌فون: 004670783444
[email protected] مه‌یل ئادره‌س
***************************************
*پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
پلاتفۆرمی نەتەوەیی
*حیزبی رزگاری کوردستان
*رێکخراوی خه‌باتی شورشگێری کوردستان
*کۆمه‌ڵه‌ی گوڵان
* بزوتنەوەی دیموکراتیکی یارسان
ئه‌و نامه‌یه تا رۆژی 08/06/2010 ئاراسته‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیدار ناکرێ. تکایه ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی پێیان باشه ئه‌م سکاڵانامه‌یه واژۆ بکه‌ن پێوه‌ندی بکه‌ن به ئێمایلی سه‌ره‌وه . هه‌ره‌وها تکایه ناوی پارت و ڕێکخراوه‌کان به کوردی و لاتینیش بنوسن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست