سه‌عدی پیره هێرش ده‌کاته سه‌ر دانیشتوانی سلێمانی سۆران
Friday, 10/07/2009, 12:00
زۆر به‌داخه‌وه که یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان وای لێهات، یه‌کێکی وه‌کو سه‌عدی پیره‌ی فایلدار بتوانێ هێرش بکاته سه‌ر کاک نه‌وشیروان و کاک ڕۆسته‌م و دانیشتوانی سلێمانی ،سه‌عدی که نه‌وشیروان به تابوری پێنجه‌م ناو ده‌نی وه با ئاغاکانی لیسته‌کانی تر ناویان ده‌هێنێ(کاکه ئه‌ی تۆ چیت،کلکی مامه و هێرۆ و،مه‌لابه‌ختیاریت،وه زۆر درۆزنیت که هه‌موو که‌س ده‌زانێت). ئه‌م ڕاستیه ئێستا که‌هه‌یه ته‌نها هه‌ڵه‌ی وه زیاد ڕۆیشتنی سه‌عدی نیه،به‌ڵکو هه‌ڵه‌ی کاک نه‌و‌شیروانیشه که یه‌کیه‌تی نیشتیمانی به‌جێ هێشت بۆ سه‌عدی و عیماد و مه‌لا باختیار وئازاد جوندیانی و ئه‌رسه‌لان بایز، هه‌تاکو کاک نه و‌شیروان جێگری سه‌رۆک بوو له یه‌کیه‌تیدا ،ئه‌م که‌سانه له کوێبوون،وه کێبوون و شوێنیان چی بوو له ناو یه‌کیه‌تیدا ؟بۆچی ده‌یانوێرا ده‌م بکه‌نه‌وه وه زیاد ڕۆیشتن بکه‌ن؟!! دروست بوونی کێشه‌کانی ناو یه‌کیه‌تی له‌و کاته‌وه زیاتر بوو که مه‌یدانی سیاسی له‌م پارته کوردستانیه‌دا چۆل کرا بۆ ناوبراوه‌کانی سه‌ره‌وه ،وه گه‌نده‌ڵی و مه‌حوسبیه‌ت و زیاتر ده‌ستی پێکردو هه‌ر که‌س بۆ خۆی کارده‌کات و بۆ ئه‌ستورکردنی گیرفان و بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌تی و گه‌ندڵی وه هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌ی که‌یسی مه‌لفه‌کانیان . کوا قاره‌مانه‌کانی شاری سلێمانی؟ کوا ئه‌و قاره‌مانانه‌ی ئه‌م شاره، که یه‌کیه‌تیان گه‌یانده ئه‌م ڕۆژانه و ئێستا‌ش سه‌عدی هێرش ده‌کاته سه‌ریان!، کوا دانیشتوانی شاری سلێمانی وه که‌ی ئه‌وه‌نده بێ ده‌سه‌لات بوون که یه‌کێکی وه‌کو سه‌عدی بتوانێ هێرش بکاته سه‌ر که‌سانی شاری سلێمانی. لێره‌دا بۆیه ده‌ڵێم شاری سلێمانی،له‌به ر ئه‌وه‌ی شاری سلێمانی مانای کاک نه‌وشیروان، باسی ئه‌و که‌سانه ناکه‌م که له جیگه‌ی تره‌وه هاتون وه بوون به دانیشتوانی شاری سلێمانی ، ته‌نها که‌سانی شاری سلێمانی. ئه‌ی دانیشتوانی به‌شره‌ف و قاره‌مانی شاری سلێمانی، هه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی ئه‌و شاره‌ی که هه‌ر له‌ساڵانی 1920 وه شۆڕشی کورد که لێوه‌ی ده‌ستی پێکردوه، هه‌ی ئه‌و شاره‌ی که مه له‌فی کوردستانی به هه‌موو جیهاندا ناسی،هه‌ی ئه‌وشاره‌ی که دژ به دڕنده ترین دیکتاتۆر هه‌ستانه سه‌رپێو حکومه‌تی سه‌دامیان هه‌راسان کردبوو، هه‌ی ئه‌وشاره‌ی که خۆت به لانه‌ی شه‌هید ئارام شه‌هیده‌کانی تر ده‌زانی، هه‌ی ئه‌وشاره‌ی که به هه‌زاران شه‌هیدو وماڵ وێرانیان داوه به شۆڕشی کورد و کوردستان،هه‌ی ئه‌وشاره‌ی که به‌هه‌زاران گه‌نجی ئازا و خوێنده‌وار و خاوه‌ن شه‌هاده‌ی زانکۆ، پزیشک وئه‌ندازیار و مامۆستا که سنگیان خستبووه به‌ر گوله‌کانی جاشه‌کان و سه‌ربازه‌کانی سه‌دام له پێناوی کورد‌و کوردستاندا، هه‌ی ئه‌وشاره‌ی که سه‌دان پیاوی ناسراو ئازا خۆیان دا به کوشت و، ماڵیان وێرانبوو له پێناوی کورد‌و کوردستاندا، هه‌ی ئه‌وشاره‌ی که به ڕۆژانی نیوه‌ڕۆ خائینه‌کانیان ده‌دایه به ر گوله له سه‌ر جاده‌کانی شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی شاری سلێمانی،هه‌ی ئه‌و شاره‌ی که خۆی به خاوه‌نی هه‌موو خوێنده‌وارو ،نوسه‌رو شاعیرانی کوردستان ده‌زانێ،هه‌ی ئه‌و شاره‌ی که مارکسیه‌ت و لینینیه‌تی به دانیشتوانی کوردستان ناساند، دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ی خوێنده‌وار کرد، هه‌ی ئه‌و شاره‌ی که هه‌ر له‌ساڵانی 1950 وه کتێبخانه هه‌بووه وه بووه به سه‌نته‌ر بۆ خوێنده‌واران و ڕۆشنبیرانی کوردستان،هه‌ی ئه‌وشاره‌ی که هه‌موو شه‌قام و کونێکی و چیا‌کانی ده‌توانێ جۆره‌ها ڕوداو له‌سه‌ر هه‌زاران قاره‌مان وئازای شاره که بگێڕێته‌وه ، هه‌ی ئه‌وشاره‌ی که به هه‌زاران دایک بون به دایکه شه‌هید وبێوژن، هه‌ی ئه‌وشاره‌ی که هه‌موو ساڵیک له پاک و ته‌میزیو جوانیدا یه‌که‌م ده‌بوو له ئاستی هه‌موو ئێراقدا. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا یه‌کێکی وه‌کو سه‌عدی و نابراوه‌کانی سه‌روه بونه‌ته شێر به‌سه‌ر ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته. یه‌کێکی وه‌کو سه‌عدی که خاوه‌ن مه‌له‌ف و په‌یوه‌ند داربوو به موخابه‌راتی ئێراقه‌وه، وه له‌کاتێکدا که مه‌له‌فه‌که‌ی بڵاو کرایه‌وه.هه‌ر به‌په‌ل له‌ترسدا گه‌ڕایه‌وه بۆ نه‌مسا، ده‌رباره‌ی ئه‌مه هه‌موو کوردێک ئاگاداره، مام جه‌لال ناردیه‌وه به شوێنی‌دا که بێته‌وه بۆ کوردستان،که پێی ڕاگه‌یاند گرنگ نیه که ماوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیت هه‌بوو بێت به موخابه‌راته‌وه. هه‌ی کورده به‌شره‌فه‌که‌ی شاری سلێمانی ،هه‌ر چۆن له ساڵی 1991 دا ڕاپه‌رین دژ به سه‌دام،ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که ڕاپه‌رین دژ به‌یه‌کیه‌تی و ئه‌م ئیمپراتۆره بۆگه‌نه که سه‌دانی وه‌ک سه‌عدی بۆگه‌نیان کردوه تیاد له دزی و ،گه‌نده‌لێ و،مه‌له‌ف چیه‌تیدا. با نه‌یه‌ڵین ئه‌م کاسانه کا نازانرێ کین و کێنین،ببنه شێر به‌سرمانه‌وه،با به هه‌موومان هه‌ستینه سه‌رپێ وه ڕاپه‌رین بکه‌ین. که‌س به‌وه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت که ئێستا پێش هه‌ڵبژاردن که‌وتونه‌ته پاره و شتومه‌کی کاره‌با دابه‌ش کردن به‌سه‌ر ماڵه شهید و ئه‌نفاله‌کاندا،ئه‌مه هه‌موو ڕه‌کڵامی هه‌ڵبژاردنه، دانیشتوانی شاری سلێمانی له‌وه گه‌وره‌تر و ڕۆشنبیرترن که به‌م جۆره هه‌نگاو‌انه هه‌ڵمان خه‌ڵه‌تێنن،هه‌تا که‌ی ببینه خزمه‌تکار و جه‌ماعه‌تی ئه‌شهه‌دو مابیلا، ئه‌م ڕه‌وشته ره‌وشتی خه‌ڵکی شاری سلێمانی نیه، هه‌موومان بیرمان دێت که‌له سه‌رده‌می سه‌دامدا که پۆستیان دابه‌ش ده‌کرد،خه‌ڵکی سلێمانی ره‌فزیان ده‌کرد وه قبوڵیان نه ده‌کرد ،ئێستا‌ش به هه‌مان شێوه پێویسته ئه‌م ئیمپراتۆره بۆ گه‌نه بڕوخێنین وه ڕزگارمان بێت وه هیچ به‌خشینه‌وه‌یه‌ک قبوڵ نه‌که‌ین لێیان،هه‌وڵ بده‌ین که رزگارمان بێت له گه‌ندڵستان و بنه‌ماڵه‌یه‌تی و که‌سانێک که له‌جێگه‌یه‌کی تره‌وه هاتون و خۆیان کردوه به شێره به‌سه‌رمانه‌وه، دانیشتوانی سلێمانی! سه‌عدی کێیه تا بتوانێ هێرش بکاته سه‌رمان ؟ خه‌ڵکی سلێمانی به‌شه‌ره‌ف خۆتان بڕیار بده‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕۆله‌یه که لای هه‌موو که‌س ده‌ڵێ هه‌موو شه‌وێک ئافره‌تێکی سلێمانی له باخه‌ڵدایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست