کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵمەتى داخستنى خواردنگەو دەرمانخانەكانى ڕانیە سەرجەم نووسینەكانى كوردستانپۆستى پشت ڕاست كردەوە

Monday, 10/09/2012, 12:00




ئەو كاتەى خەڵك و كارمەندان لێرە لەو سەكۆ ئازادو پیرۆزەى كوردستانپۆست باسى خراپى كەرتى تەندروستى ڕانیەیان دەكرد بەرپرسان و مشەخۆرانى ئەو كەرتە لەسنورەكە نووسینەكانیان بەكۆنە ڕقى شەخسى و هەڵپەى پۆست و كورسى دەدایە قەڵەم ئەوەندە ڕووقایم و لووتبەرزو لەخۆبایى بوون لایان عەیبەو شەرم بوو دان بەو هەموو گەندەڵى و بێ سەرو بەرى و بێ پیلانیەیان دابنێن لەجیاتى وەرگرتنى سەرنج و پێشنیار و ڕەخنەى باش و كاركردن و پیلاندانان بۆ باشتركردنى ڕەوشى تەندروستى نەخۆشخانەكان و ناو بازار و شوێنە گشتیەكان كەوتنە سەنگەرگرتن لەخەڵك و هەڕەشەكردن لەدكتۆرو كارمەندان و فەرمانبەران .
لێرەوە نیشانى هەموو لایەك درا كۆگاى هەڵگرتن و چۆنیەتى دابەشكردنى دەرمان لەڕانیەو سنورەكە چەندە وێرانە ؟ چۆن پاشەڕۆى نەخۆشخانەكانى ئەم سنورە بەناو شاردا بڵاو دەبێتەوە ؟ كەس نازانێت نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەیەكەى قەڵادزێ كەى دەكرێتەوە ؟ نەخۆشخانە 300 قەرەوێڵەیەكەى ڕانیە كەى دەست پێ دەكات ؟ لەهەموو ئەمانەش سەیرتر ئەوەتا لەكۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنووسى قائیمقامى ڕانیە دەڵێ لەیەك هەڵمەتدا 80 دوكان و دەرمانخانەمان داخستووە لەڕانیە؟ هەڵمەتەكەش بەردەوامە ؟ ئەمە دووبارە سەلمێنەرى وێرانى كەرتى تەندروستیە لەڕانیە ؟ سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەیە كەشتێك نیە لەڕانیە بەناوى كەرتى تەندروستى ؟ ئەم هەڵمەتە سەرجەم نووسینەكانى كوردستانپۆستى پشت ڕاست كردەوە كە بۆ ساڵێك دەچێت ئەو هەموو خەڵكە دڵسۆزە ئەو هەموو كارمەندە گەنجە دڵسۆزە هاوار دەكەن تكایە فریایى تەندروستى ڕانیە بكەون تكایە فریایى تەندروستى شارەكەو خەڵكەكە بكەون تكایە فریایى ژینگەى شارو سنورەكە بكەون ؟ كێ بڕوا دەكات لەناو بازارى قەزایەكدا كە دوو شەقامى گشتى و چەند سەد دوكانێكى تێدایە ئەو هەموو سەرپێچى و كارە نایاسایى و ژەهرو خواردنە كوشندەیە هەبووە ؟ واتا شتێك نەبووە لەڕانیە بەناوى لایەنى تەندروستى ؟ بەداخەوە ئەم بەڕێوبەرایەتیە لەلایەن كەسێكەوە ئیدارە دەدرێت كەخۆى نەخۆشى دەروونى هەیە ؟ لێپسراوى میلاك و پلاندانانەكەى كەسێكە دەرچووى ئامادەیە بۆیە دەبینین ژینگەو تەندروستى شارەكە هەر بەجارێك وێران بووە دەركەوت ئەو خەڵك و قەڵەم و كارمەندانەى لێرە دەنووسن چەندە دڵسۆزن چەندە ڕاستگۆن ئەوانیش چەندە گەندەڵ و چەندە كەمتەرخەم و چەندە بێ پیلانن .

قایمقامى رانیه‌: 80 دوكان و ده‌رمانخانه‌مان داخستووه .

06/09/2012 11:06:00

رووداو


800 كیلۆ گۆشت ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ .
فه‌رمان چۆمانى رووداو- رانیه‌
قایمقامى قه‌زاى رانیه‌ رایده‌گه‌یێنێ 80 دوكان و ده‌رمانخانه‌مان داخستووه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر 800 كیلۆ گۆشتى خراپ داگرتووه‌ .پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ قایمقامى قه‌زاى رانیه‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ناو بیناى قایمقامیه‌ت بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى ساز كردبوو رایگه‌یاند "هه‌ڵمه‌تێكى چڕمان ده‌ست پێكردووه‌ بۆ چاودێرى كردنى ده‌رمانخانه‌ و خواردنگه‌كانى ناو قه‌زاى رانیه‌"هیوا قه‌ره‌نى، قایمقامى قه‌زاى رانیه‌ گوتیشى "له‌مانگى 8 و 9 هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان چڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌رمانخانه‌كان و خواردنگه‌كان، له‌و ماوه‌یه‌دا 14 ده‌رمانخانه‌ به‌هۆى نه‌بوونى مۆڵه‌ت و فرۆشتنى ده‌رمانى قه‌ده‌خه‌كراو و به‌سه‌رچوو، 3 كۆگاى ده‌رمان كه‌ مه‌رجیان تێدا نه‌بووه‌ داخراون، ئه‌و هه‌ڵمه‌تى چاودێرى كردنه‌كه‌ به‌رده‌وامى ده‌بێت و سه‌رجه‌م ده‌رمانخانه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى ته‌ندروستكاران چاودێرى ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر نۆرینگه‌كانیش له‌رووى پاكوخاوێنى و جێبه‌جێ كردنى مه‌رجى ته‌ندروستی"قایمقامى قه‌زاى رانیه‌ باسیله‌وه‌شكرد "له‌م هه‌فته‌یه‌ 3 گه‌س خانه‌یان داخستوون بۆ ماوه‌ى 7 رۆژۆ و ده‌ستیان به‌سه‌ر 800 كیلۆ گۆشتى خراپ داگرتووه‌ و یه‌كى 200 هه‌زار دیناریش غه‌رامه‌ كراون، هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا 80 شوێن داخراون به‌هۆى نه‌بوونى مه‌رجى ته‌ندروستى" .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە