کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵات موزایەدە دەكات یان ئۆپۆزسیۆن؟؟!!

Thursday, 28/01/2010, 12:00


سایتى یەكگرتوو
..موزایەدەى حكومەت و تەقاندنى یەكەم فیشەكى دەستپێكردنى هەڵمەتى هەڵبژاردن

..

زیارلەگەڵ ئەوەى پێشتر حكومەتى هەرێمى كوردستان لە وەڵامى فراكسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەكانى ناو پەرلەمانى كوردستان سەبارەت بە ناردنى پڕۆژە یاساى بوجە بۆ پەرلەمانى كوردستان پەسەند نەكردنى بوجەى عیراقى وەك پاساوێك دەهێنایەوە .بەڵام وەك دەزانرێت تا ئێستاش بوجەى عیراقى پەسەند نەكراوە و بەپێى لێدوانى (سامى ئەتروشى) ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عیراقى لە فراكسیۆنى یەكگرتوو بوجەى عیراقى تا كۆتاى ئەم مانگە ڕەنگە پەسەند نەكرێت ,.بەڵام هەفتەى ڕابردوو بە شێوەیەكى چاوەڕوان نەكراو لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنوسیدا سەرۆكى حكومەتى هەرێم (د..بەرهەم)ناردنى پڕۆژەیاساى بوجەى كوردستانى بۆ پەرلەمان ڕاگەیاند .پرسیارى سەرەكى لێرەدا ئەوەیە هۆكارى چیە پێشتر حكومەت پەسەند نەكردنى بوجەى عیراقى كردبووە پاساوێك بۆ نەناردنى پڕۆژەى بوجە بۆ پەرلەمانى كوردستان ؟بەڵام ئێستا پێش حكومەتى عیراقى بوجەى ناردە پەرلەمان ؟؟!!ئەندامێكى لیژنەى دارایى پێى وایە حكومەتى كوردى پەسەند نەكردنى بوجەى عیراقى وەك پاساو بەكارهێناوە ئەگەر نا پاڵنەرى تر هەبووە بۆ نە ناردنى بوجە لە پێشوودا ...لەو بارەیەوە (سەمیر سەلیم)ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى كوردستان لە فراكسیۆنى یەكگرتووى ئیسلامى دەڵێت :" پێم وایە حكومەت پەسەند نەكردنى بوجەى عیراقى كردبووە پاساوبۆ دواخستنى ناردنى پڕۆژى بوجەى كوردستان .ئگەر نا پاڵنەرى تر هەبووە بۆ دواكەوتنى ناردنى پڕۆژەى بوجەى كوردستان"ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى كوردستان ڕونیشیكردەوە :" ئەو پاڵنەرو هۆكارە شاراوانەى پشت دواكەوتنى پڕۆژەى بوجەى كوردستان زیاتر خۆى لە ڕێك نەكەوتنى خۆیان واتە لایەنى پێكهێنەرى حكومەت لەسەر تەخسیس كردنى مالى و داهاتەكان خۆى دەبینێتەوە, بەڵام بە بیانووى بەغداداوە دوا دەخرا".سەمیر سەلیم ئەوەشى خستە ڕوو :" نرخى گرێبەستە نەوتیەكان وەك پێشتر لە چەند دەزگایەكى ترى ڕاگەیاندنەوە ئاماژەم پێداوە بە وتەى (ئاشتى هەورامى) كە لە بەردەمى پەرلەماندا وتى :"نرخى گرێبەستە نەوتیەكان (5)ملیار دۆلارە, ملیارێكى لە كابینەى شەشەمدا سەرف كراوە و (4) ملیارەكەى كە ماوەتەوە بۆ كابینەى شەشەم دەبێت ."جەختیشى كردەوە :" دەبێت ئەو چوار ملیار دۆلارە دەمج كرابێت لەگەڵ داهاتەكانى تر ,ئەگەر نا ئەوا ئێمە پرسیارى جدىو بەدواداچونى وردى بۆ دەكەین تا بزانین چى لێ هاتووە ,؟چۆن سەرفكراوە ؟ لە چیدا سەرف كراوە ؟" بڕیاردەرى لیژنەى دارایى پەرلەمانى كوردستان لە لیستى كوردستانى :"بۆ یەكەم جارە لە مێژووى پەرلەمان و حكومەتى كوردستاندا بوجە لە ناوەڕاستى مانگى (1) بێتە پەرلەمان ..لەوەڵامى پرسیارێكدا بۆ دەربارەى هۆكارى پێشكەوتنى ناردنى بوجەى كوردستان لە پێش بوجەى عیراق لە كاتێكدا پێشتر حكومەتى هەرێم دەیوت تا بوجەى عیراق پەسەند نەكرێت پڕۆژە یاساى بوجە نانێرێتە پەرلەمان ؟(دلێر محمد) بڕاردەرى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى كوردستان بە سایتى یەكگرتووى ڕاگەیاند :" خۆى ئەسڵەن دەبوایە تا بوجە لە عیراقدا پەسەند نەكرێت پڕۆژەیاساى بوجە نەهاتایاتە پەرلەمان تا پەسەند بكرێت ,بەڵام ئەمەى ئێستا حكومەت ناردویەتى بوجەى خەمڵێنراوە."بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى كوردستان تەئكید دەكاتەوە :" بوجەى حكومەتى هەرێم دوا نەكەوتووە چونكە لە 28-10 كابینەى شەشەم سوێندى خواردووە , وە بۆ یەكەمجاریشە لە مێژووى پەرلەمان و حكومەتى كوردستاندا بوجە لە ناوەڕاستى مانگى (1) بێتە پەرلەمان , وە بوجەكە بوجەیەكى یەكگرتوو بێت "..دلێر محمد بڕیاردەرى لیژنەى دارایى پەرلەمانى كوردستان لە لیستى كوردستانى وتیشى :" من ئەوە وەك لایەنە هونەریەكەى قسەى لەسەردەكەم چونكە ئەوانى تر مزایەدەى سیاسین" . لە بەرامبەردا ئەندامێكى ترى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى كوردستان پێى وایە :" نە ناردن و دواكەوتنى پڕۆژەى بوجەى كوردستان هیچ پەیوەندى بە بوجەى حكومەتى عیراقەوە نیە ,بەڵكو پەیوەندى بە نا توانایى هەردوو وەزارەتى پلاندانان و داراییەوە هەیە.كە ناتوانن لە كاتى خۆیدا پڕۆژەیاساى بوجە ئامادەبكەن بەڵكو دواى بیانووى جۆراوجۆر دەدۆزنەوە" .ئیسماعیل گەڵالى ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى كوردستان لە فراكسیۆنى گۆڕان ڕونیشى دەكاتەوە :" پێش ماوەیەك كە ئۆپۆزسیۆن داواى ناردنى پڕۆژەى بوجەى دەكرد دەیانوت ئێستا بوجە لە عیراقدا پەسەند نەكراوە كە ئەمەش خۆى لەخۆیدا بیانویەكى بێ ماناو بێ بنەما بوو "گەڵالى ئاشكراشى كرد :" كاتێك گوشارەكانى لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان وە نزیكى هەڵبژاردنەكان بوینەتەوە حكومەت پڕۆژەكەى ئامادەكردووە و ناردى بۆ پەرلەمانى كوردستان .بەڵام هەڵەى گەورەى حكومەتى هەرێم ئەوەیە كە بە منەتەوە بەسەر خەڵكیدا وە وەك بە خەڵكى بفرۆشێتەوە لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایدەگەیەنێت كە بوجەمان ناردۆتە پەرلەمانى كوردستان كە ئەمەش مزایادەیەكى سیاسیە كە پێش هەڵبژاردنەكان حكومەت دەیكات" .ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى كوردستان تیشكى خستە سەر:" بوجە ئەو كاتەى حكومەت دەینێرێت بۆ پەرلەمان لە ڕەشنوسێك زیاتر نیە بەڵكو ئەوە پەرلەمانە دەیكاتە یاسا و گفتوگۆى لەسەر دەكات و متمانەى پێ دەدا.چونكە ئەو پڕۆژەیە قابیلى گفتوگۆو گۆڕانكارى كردنە.ئەوە تێنەگەیشتنى حكومەت و ئەوانەى كە بەرگرى لە دواكەوتنى بوجە دەكەن , نەخێر حكومەت ئەركى خۆیەتى كە لە كاتى خۆیدا پڕۆژە یاساى بوجە بنێرێت بۆ پەرلەمان "(ئیسماعیل گەڵاڵى ئاماژە دەكات :" ساڵى پار بوجە لە مانگى (6) حكومەت ناردى بۆ پەرلەمان ,بەڵام ئەمساڵ لە ژێر فشارى ئۆپۆزسیۆن و خوارى سەنگى حزبى دەسەڵات بۆ قەرەبوكردنەوەى ئەو شكستەى توشیان بوو لە 25/تەموز وەكو موزایەدەیەكى سیاسى ئەمساڵ دەست پێشخەرییان كرد .بیریشمان نەچێت كە بوجە نەخشەى كارى حكومەت دیارى دەكات بەڵام بە درێژایى ئەم هەژدەساڵە حكومەتى هەرێم بێ بەرنامەو پڕۆژە بووە.دەربارەى ئەو كەموكوڕیانەى كە وا چاوەڕوان دەكرێت لە پڕۆژەیاساى بوجەى نێردراوى حكومەتى هەرێم بۆ پەرلەمان هەبێت ؟ئەندامەكەى فراكسیۆنى گۆڕان لە لیژنەى دارایى بۆ سایتى یەكگرتوو ئاشكراى كرد :" كەموكوڕى زۆر لەو پڕۆژە یاسای بوجەى كە هاتووە بۆ پەرلەمان هەیە ,لەوانە لەو (5) ملیار$ داهاتى گرێبەستە نەوتیەكان دڵنیاتان دەكەمەوە (1$)ى تێدا نیە ئێستاش ڕۆژانە نەوت لە (80)كێڵگە نەوتی كوردستان دەڕواتە داهاتى ئەمانەى هیچ تێدا نیە .هەروەها دەڵێت :"ئێستاش لە سایەى ئەم حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە, كوردستان لە گەڵ بەغداد توشى شەڕێكى گەورەیان كردوین لەسەر ئەو گرێبەستە نەوتیانە . ئیسماعیل گەڵاڵى ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى كوردستان پێى وایە :" حكومەت هەڵەیەكى كوشندەى كردووە ئەگەر پێى وابێت لەم موزایەدە سیاسیە سەركەوتنى بەدەستهێناوە ,بەڵام لە چەند ڕۆژى داهاتوودا لە ئەنجامى گفتوگۆ كردنماندا لەسەر ئەو پڕۆژە بوجەیە توشى شكستێكى گەورە دەبن دەسەڵات بە دڵنیاییەوە . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە