کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی (بورهان حەمەخان)و(قاسم ئاغا)ى کۆیەى ڕزگارکرد!!

Monday, 11/10/2010, 12:00


داوا لە بەڕێز کاک بورهان حمەخان دەکەم بم بورێت کە لە مانشێتى ئەم بابەتەدا ناوى لەگەڵ خۆفرۆش وئەنفال چییەکى وەک (قاسمە کوێرى)کۆیە دا دەهێنم..زۆربەى خوێنەرانى بەڕێز دەزانن (بورهان حمەخان)تاقانەیەکى دووایى کارەساتى ئەنفالەو واتا بەتەنها خۆى لەکارەساتى ئەنفال دەربازى بووەو(دایک وباوک و شەش براو دووخوشکى ئەنفالکراوە)،ئەم کاک بورهانە چەند مانگێک پێش ئێستا دەتوانم بڵێم تەنها لەبەرئەوەى:-(دایک وباوکى ئەنفال بووەو نفوس و جنسیەى عێراقیان نەبووە)لەلایەن ئەو حکومەتى هەرێمەى کە بەخوێنى هەزارانى وەک دایک و باوکى بورهان هاتووەتە بەرهەم و کاک بەرهەمیش سەرۆکیەتى ،بورهان قۆڵ بەست کراو بردیانە ئەو(معسکر سلام)ەى!!سلێمانى و چوارمانگ حکوم درا،دوایى هەوڵێکى زۆر سەرۆکى هەرێم لێبوردنێکى تایبەتى بۆ بورهان دەرکردو بورهان ئازاد کرا.دەکرێت بڵێین سەرۆکى هەرێم باشى کرد بورهانى ئازاد کرد.بەڵام هەر حزبەکەى ئەم سەرۆکى هەرێمە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا جەلادێکى گەورەى ئەنفال و پێشمەرگە کوژێکى وەک و قاسم ئاغاى کەوتە دەست و ئازادى کرد،کەواتە سەرۆکى هەرێم بورهان ئازاد دەکات و پارتى و نەوزاد هادیش قاسمە کوێرى کۆیە ئازاد دەکەن .ئەمە شانۆگەرییەکە تێکراى بینەرانى لێ ى تێناگەن،تەنها مەگەر دەرهێنەرى شانۆگەرییەکە خۆى تێبگات.بۆیە دڵنیام کەس وکارى ئەنفالکراوەکان و شەهیدان سەریان لێ شێواوە لەم فلم و شانۆگەریانە تێناگەن،.بۆیە نائومێدین لێتان و دڵنیاین تاجەلادەکانی ئەنفال و
خۆفرۆشەکانی ئەو مەملەکەتەخێرلەخۆنەدیوەمابن، ئێمە هەردەبێت بەخەیاڵی پەتی سێدارەی گەردنی ئەنفال چییەک، کوردکوژ ێک، (فەتاح بەگێک، قاسمەکوێرێک ،عەباس بایزێک، خالیدی خولەسورێک،.......ێک،.ێک) ژیان بگوزەرێنین. تابێ نمەکى و بێ وەفایى سەرکردەکانمان بەردەوام بێت رۆژانە هەموومان یەکدی دەخۆینەوە. دەستەودامان رادەمێنین وچاولەغەدرو ستەمی دەسڵات دەکەین. ئەی هاوار بۆ وامان بەسەر هاتوە ؟ ئەوانەی وا کیژۆڵە پاکیزەکانی ئەم وڵاتەیان (جەڵەب) فرۆشکرد بەگەورەشێخەکانی دونیا، ئێستا نە هیچ یاسایەکی دونیایی نەئاسمانی ناتوانێت پەلکێشیان کات بۆ بەردەم یاساو تاوانەکانیان ڕابگەیەنرێت ..یاوادیارە خود ا توڕەبوەو ئەم چەرخەی سفر کردوەتەوە ، دوونیا کەوتوەتەسەر ساجی علی بۆ یەئێمەیش وامان بەسەر هاتوە..خزمینە بەخواى لێتان ناشارمەوە من تووشى گرفتى گەورە هاتووم لە بیرکردنەوەداو کردەوەکانى دەسەڵات و حکومەتى هەرێم چۆکیان پێ نواندوم وزۆر زەخت لە خۆم دەکەم پەنجە لەسەر دووگمەکانى کیبۆرد دادەنێم،ئاخر بۆ شێت نەبم یان بۆ هەموومان شێت نەبین:-
-بەئەمرى سەخامەتى جەنابى سەرۆکى (الجمهوریە العراقیە) تارق رەمزانى شۆفێرى ئەو فرۆکەیەى هەڵبجەى کیمیابارانکرد ئازاد دەکرێت و جەماعەتەکەى سەرۆک کۆماریش شەرم نایانگرێت لە اعلام دەڵێن:-(بەزاتى خووا تارق رەمەزان لە دەستمان هەڵهات و لەدوواوە!!!حەفتاو پێنج فیشەکمان پێوەنا هەر هەلڵهات وهەڵهات و هەڵهات،نەگیرا بۆمان).
ئاخر چۆن شێت نەبم:-
-شیعەکان لەسەر کوشتنى 140کەسى دوجێل ملى(سدام حسین)یان کرد بە پەتدا،به‌ناو سەرۆکەکانى هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکار هەرچى هێزى خۆیان هەیە بەکاریان هێناوە بۆئەوەى (سڵتان هاشم)لە سێدارە نەدرێت،لە کاتێکدا دادگا بڕیارى داوە لە سێدارە بدرێت.
ئاخربۆ نەدەمە کەژو شاخا:-
-هەرچى سەردەهێنم و سەردەبەم تێناگەم بۆچى حکومەتى هەرێم زیڕەى کردووە لەوەى ئەو(224)ئەنفال چییەى دادگاى باڵاى تاوانەکان داوایان دەکات تەسلیم بکات،.خەمى ئەوەمە حکومەت لەم(224)جاشەبترسێت وپێ ى وابێ ئەگەر دەست گیریان بکات،ئەوا ئەم جاشانە حکومەتى هەرێم دەڕوخێنن،ئەى ئەگەر وابیردەکەنەوەو وادەترسن لە خوادەپارێینەوە تەمەنتان نەگاتە دەڕۆژى تر..مەترسن بەخواى ئەوجاشانە بگرن بەهێز تردەبن..ئائا..بیرم کەوتەوە خەمى ئەوەتانە ئەم جاشانەدەستگیر بکەن ئەوا لە انتیخاباتدا زەرەر دەکەن،ئەگەر- بیرکارى-یانە بیرتان کردبێتەوە و پێتان وابێت هەرجاشێک لەوانە(10)دەنگى پێوە ڕەبت بێت ئەوا(2240)دەنگ لەدەست دەدەن،بەخوا بیرکردنەوەکەتان هەڵەو نادروستە،چونکە ئێوە یەک کادرى باشى تەزویر چیتان لەهەڵبژاردندا دەتوانێت (5000)هەزار دەنگتان بۆ تەزویر بکات.
-ئاخر چۆن بێ تاقەت نەبین مەڵبەندو لق و کۆمیتەو ناوچەکان پڕبووە لە ئامر سریەو جاش و ئەنفال چى و استیغبارات و تەوارى ،ئەوانە ئێستا گارکێڕو ئەندامى (لق و مەڵبەندو کۆمیتەو ناوچەن).خواهەڵناگرێت دەڵێت لاى (گۆڕان)یش خالدى خولەسورو مەجموعەیەکى تر ئەنفال چى هەیە.
-ئەى چۆن غەم نەخۆین لیستى شەهیدانى ووڵات پڕبووە لە ئامر سریەى کوژراوو ئەنفال چى لەماڵا مردوو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە