وەزیرە كۆیلەكەى شەهیدان،،،حكومەتە مردووەكەى هەرێم..بازرگانى بە خوێنى شەهیدەكانمانەوە ڕابگرن..
Monday, 16/01/2012, 12:00
پێش ئەوەی دەست بە نووسینى ئەم بابەتە بكەم دەمەویت ئەوە بەبیرى خوینەرانى بەریز بهینمەوە كە من زیاتر لە سالًیكە بڕیارم دابوو چیتر مێشكی خۆم بەنووسینی هیچ بابەتێكەوە مەشغوڵ و ماندوو نەكەم ،فاكتەر گەلیكى زۆر هەبوو بۆ ئەم بڕیارە تەندروستەم ،لەگرنگترینیان :-
(نەمانى هیج بەهایەك بۆ نووسین و بەهەند وەرنەگرتنى هیچ ڕەخنەو پیشنیاریك)بۆیە بڕیارم دا كڕ بكەوم و قرتەم لیوە نەیەت،،لێ هەندێ جار غەدارەكان غەدری واگەورە دەخوڵقینن بەردیش دێتەگۆ وئەگەر پەنا نەبەینە بەر نووسین و لە چەند پەرەگرافیك و بەهەندێ ووشەى شەق و شیڕ ،داخى دڵى خۆمان هەڵنەڕێژین بەو دەسەڵاتە بێ سەرو بەرو تۆتالیتارەى لە باشورى كوردستان هەیە پێ دەچیت تووشى انفیجارو خۆكوشتن ، یان سەكتەى قەلبى ببین((جەلدەى دڵ و مێشك)) ...بە هەموو پێ و دانگێك نابێت ئێمە بێ دەنگ بیت بەرامبەر ئەو هەموو ناعەدالەتى و نایەكسانییەى لە هەرێمى كوردستان دەكرێت
پێم وایە بەدەنك هاتن مەسۆلێتێكى ئەخلاقى و نیشتمانییەو ئەركى هەموو كوردیكى دلسۆزوو ویژدان زیندووە.
پێش چەند رۆژیك لەرێگەی تەلەفۆنەوە ئاگاداركرامەوە كە كۆنفرانسێك لەسەر پرسى بە جینۆساید ناساندنى (ئەنفال و هەڵەبجەلەلەندەنی پایتەخت دەبەسترێت ،بەرنامە سازیمان كرد وەك و ئەو كەس وكار ئەنفالكراوانەى لەشارەكانى بریتانیا دەژین و هەروەها وەك و رێكخراوى (كوردۆساید و كۆمەڵەى داكۆكیكار لەكەس وكارى ئەنفالكراوەكانى گەرمیان)بەشدارى لەوكۆنفراسەدا بكەین ،،كۆنفراس تەواو بوو بەبێ بەشدارى ڕێكخراوەكانى تایبەت بە برسى جینۆساید و ئەنفال و هەڵەبجە،،كۆنفراس تەواو بوو بەبێ بەشدارى كەس وكارە ئەنفال كراوەكانى (ڕزگارى و شۆرش و قادر كەرەم و كوڵەجۆو قەرەداخ و ناوشوان و كۆیەو بارزان) كۆنفراس لە كەش و هەوایەكى تێرو تەسەلدا بەئامادەبوونى ئەندام پەرلەمانە دزو ووڵات هەڵلووشیەنەكان و بەبێ ئامادەبوونى كەس و كارى كیمیاوى باران كراوەكانى(هەڵەبجەو سەیدسوینان وشیخ وەسانان) كۆنفراس بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونى تیمێك لەوەزارەتى شەهیدان كە پێك هاتبوو لە(كادیرى ێادیرەو واریدە،بەرپرسى بەشى ژمێریارى وەزارەت ،چەند مستەشاریكى جەنابى وەزیرو بەرپرسى اعلام و كامیرامانەكانى وەزارەت،،بەبێ ئامادەبوونى تەیمورو فەرەج و میمكە ئامین و هونەرى تاقانەى بەجى ماو لە ئەنفال)) سەیر لەوەدایە ئێستا لە جەنابى وەزیر یان (وفدا مرافق لها)كەى بپرسەو پێیان بڵێ ئەرێ ئێوە بۆ كەس وكارى ئەنفال كراوەكان وكیمیاباران بەشدارى پێ ناكەن لەم جۆرە كۆنگرەو كۆنفراسەدا یەكسەر بێت دەڵێت :_ ئەم كۆنفراسانە خەلكانى ئەكدیمست و شارەزاو لیزانى دەوێت بەشێوازێك دەیانەوێت پێمان بڵێن كەس وكارى ئەنفالكراوەكان نەزان و نەخویندەوارو قوربەسەرن،،من دەلێم جەنابى وەزیر وانییەو ئیستا نەوەى ئەنفال كراوەكان بێگەیشتوون سەدان گەنجى دەرچووى زانكۆو بالاترو ڕۆشنبیرو لێزانیان هەیەو زۆر جوان دەتوانن گوزارشت لە خەمەكانى خۆیان بكەن ،كەس وكارى ئەنفالكراوەكان ئەمرۆلەگەرمیان چەندین ڕێكخراوى تایبەت بە ئەنفالیان دروست كردووە و بەراستى داكۆكى لە مافەكانى خۆیان دەكەن و ئەگەر ئیوە سەرئیشەیان بۆ دروست نەكەن ئەوا ئەو ڕێكخراوانە لە وەزارەتەكەى جەنابتان فعال ترن ،،،باشە كەى ڕەوایە كۆنفراس بۆ برسى ئەنفال ببەسترێت و یەك خاوەن ئەنفال بەشدارى تیادا نەكات ،كۆنفراس لەسەر كیمیاوى بارانە كەچى كەسێك بەشدارى تیادادەكات نەك كیمیاوى احتیمالە لە تەمەنیدا تاوێكى بارانى بەخوڕیش لێ ى نەدابێ،تكایە با ئیتر بەس بێت ێفرەو سیاحەت كردن لەسەر حسابى خوێنى كەس وكارەكانى ئێمە ،،ئیتر بازرگانى بەكەس وكارەكانمانەوە مەكەن..وولاتێكتان حەپەلووش كرد كەچى تائێستا ژمارەیەك لە وارسى ئەنفال كراوەكان و شەهیدان خانوویان بۆ دروست نەكراوە،،،مووچەى ئاسایشێك 1200000ملوێنێك و دووسەد هەزار دینارە كەچى مووچەى سێ كەسى ئەنفالكراو 450000چوارسەدو چەنجا هەزار دینارە،هەرچى زەوى كوردستان هەیە نەك بەمەتر بەلكو بەدۆنم دابەشتان كردبە سەر ئەو كەسانەى كە خۆتان مەبەستتان بوو كەچى ژمارەیەكى زۆر وارسى شەهیدو ئەنفال تائیستا مەترێك زەویان وەرنەگرتووە،بۆ رۆژنامەیەكى حزبى ،،تەلەفیزیۆن یان ڕادیۆیەكى حزبى یان ڕێكخراوێكى حزبى میزانییەو بودجەى خەیاڵى سەرف دەكەن ،كەچى چەند ین رێكخراوی داكۆكیكار لە كەس و ئەنفال كراوەكان و قوربانیانی هەڵەبجە هەیە مۆڵەتى ڕەسمى و بارەگاى رەسمیان هەیەو چەندین ساڵە كاردەكەن تائێیستا یەك دینار بوودجەیان لە دەیان تریلیۆن بووجەى هەرێم نادەنێ ..هەرچى كارمەندى وەزارەت و پەرلەمان هەیە لەسەر پرسى ئەنفال سەفرە و سیاحەدەكەن ،كەچى پرس بەكەس وكارێكى ئەنفال ناكەن بۆ بەشداربوونى لە باس كردن لە خەمە گەورەكانى خۆى ،،بۆیە بیحورمەتى كردنمان رابگرن پیش ئەوەى بێحورمەتتان بكەین ،.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست