کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Wednesday, 18/11/2009, 12:00


 دەسەڵاَتە تۆتالیتیارەكان دەیان یاساى ئارەزوومەندانەداى گاڵتە جارى بۆ خۆیان دادەڕێژن و دەى سەپاێنن بەسەرگەلداو سەركوتى دژەكانیان و ئەوانەى وەك دەسەڵات بیرناكەنەوە پێ دەكەن.ئەم یاسانە یەك ئامانجى هەیە كە سەپاندنى دەسەڵات ومانەوەى نوخبەیەكى دیارى كراوە لە دەسەر تەختى دەسەڵات ،بۆیە یاساكان لەسەر پرەنسیپ گەلێك بونیاد دەنرێت كە هەرهاووڵاتیەك هەڵگرى ئایدۆلۆژیا، نەتەوە،ئاین،مەزهەب،هەندێ جار ڕەنگى جیاش بێت،ئەوابەرڕەحمەتى لەناوبردن و جینۆسایدوپاكتاوكردن دەبێتەوە،،،بەگوێرەى ئەم دەقە بەناویاسایانە بۆى هەیە چاوشینێك بدەن لەقەنارە لەبەرئەوەى چەوى وەك و ئاغاى نەژادى وخامنەیى و(سیدالریس)ڕەش وقاوەیى نییە..بۆى هەیەحاكم بفەرموێت (قرر بلحكم المۆبد لأنه من الموتمردین الأكراد).بۆى هەیە ڕیش و سمێڵ تاشراوێك بخنە كونجى بەندیخانەوجەنابى قازى بنووسێت(توقیف بێت تائەوكاتەى ریشێكى قەڵمى وسمێڵێكى قنج لەبەندیخانەدا لەڕوومەتى دەڕوێن)،هەروەك چۆن دەبێت تێور بكەین كەسێك دە ساڵ بكەنە ژوورەوەو كەس لێ ى نەپرسێت و دووایى پێ ى بڵێن(ببورە تۆ بەهەڵە دەساڵە لەژوورەوەیت وامان زانى كەسێكى تریت).
 كەواتە دەبێت هاوڵاتییانى ژێرم دەسەڵاتى ئەم حوكم ویاسا گاڵتە جاڕیانە بەردەوام كەرەستەى (فلم سازییان) لەگیرفاندا بێت ،دەبێت چاو شینەكان بەردەوام (تاتۆى چاو)یان پێ بێت بۆ ئەوەى بە چەند دەقیقەیەك بەرلە گەیشتنیان بۆ (بازگەو خاڵەكانى كۆنترۆڵ) رەِنگى چاویان لە شینەوە بگۆڕن بۆ ڕەش. دەبێت ڕیش و سمێڵ تاشراوەكانیش بەردەوام ڕیش و سمێڵى ێناعییان پێ بێت و لەكاتى پێویستدا (چارلى چاپلین)ئاسا لە ڕومەتى خۆیانى ببەستن.دەبێت ئێمەى كوردیش :-
 1-دەست بەرزكەینەوە بۆلاى یەزدان و بڵێین(یارب العالمین ئەم زمان و خاك و نیشتیمانەى تۆ بەخشیتە بەئێمەو ئێمەت لەسەرى داناوە بووەتە موشكیلە بۆمان ئەمان كوژن لە سەرى،خۆئێمە لەوان جوان ترو پاك ترو بێ غەل و غەش تر ئاینى تۆمان قبوڵ كردووە و تۆدەپەرستین ،كەچى ئەوان دێن بەناوى كلامى تۆى عزیمەوە(الانفال)جینۆسایدمان دەكەن و منداڵى ساواو پیرى سەد ساڵەیان بەزیندووى كرد بەژێر گڵەوە ،بۆیە خوایە داوا لە تۆدەكەین تەفرو تونایان بكەیت و ڕووڕەشى دونیاو قییامەتیان بكەیت .(((شێوازى پاڕانەوەى باوكم))).
 2-دەبێت لەژێر دەستى ئەم بەناو یاساو دەسەڵاتە دەست رەِشانەدا هەرتاكێكى كوردلەدەرگاى حەوش چووە دەرەوە قات و مراخانى وجەمەدانییەكەى لێ فڕێ بدات و(دزداشەى عەرەبى وپانتۆڵ) لەپێ بكات .
 3-دەبێت هەرتاكێكى ئەو كۆمەڵگایانە هەمیشە وەك و كارئەكتەرێك و شانۆكارێكى لێزان نمایش بكات كەجێگەى ڕەزامەندى دەسەڵات بێت و ووریا بێت و بزانێت بۆى هەیە لەبەر ئەوەى بەدەنگى بڵند پێكەنیووە ،یان كەبەلاى دائیرەى أتڵاعاتدا تێ پەڕیووە وسەیرێكى باڵخانەكەى كردووە ،لەناوەڕاستى شاردا ملى بكەن بە پەتدا.
 بۆیەئەم یاسایانە یاساى كوشت و بڕو خوێن ڕژان و گاڵتە كردنە بە گەورەیى و جوانى ئینسان ،پێم وایە ئەگەر لەم زەمەنەدا كاتى دابەزینى(ریسالەى ئاسمانى)بووایە ئەوا خوواى گەورە ریسالەى بۆ سەر زەوى لەڕێگەى پێغەمبەرەكەیەوە دەناردوو بەتوندى دژى ئەم دەساڵاتە خوێن دڕێژانە دەوەستایەوە بەتایبەتى كەلەژێر سایەو پەیامى قوئانى پیرۆزدا ئەم هەموو ناعەدالەتیە دەكەن.
 نازانم ،جارى واهەیە خەریكە بگەم بەبڕیارێك و لە نیوەشەودا بەتەنها لەماڵ دەرچم و بكەومە سەر شەقامەكانى شارو پربەدەم و قورگم هاواربكەم :-(بڕوخێ دیكتاتۆر..بڕوخێ ئاغا..بڕوخێ درۆزن ...بڕوخێ خوێن ڕێژ ...بڕوخێ پەت و سێدارە ...بشكێت شەڕخوات ..بڕمێت ئاڵاى زۆردارى ،با بڕوخێ....بشكێ...بڕمێ....ببەزێت).
 بەڕژێمى ئێران دەڵێین قوڕتان بەسەر هەرتاكێكى كورد ئیحسانێكە،لەئایندەدا ڕێژەى ناونانى منداڵەكانمان بە(ئیحسان)زیاد دەكات ،ئیحسانێكتان شەهید كرد هەزاران ئیحسانتان دروست كرد،قورتان بەسەر قڕماندەكەن؟؟؟؟ ئێوە بە درێژاى مێژوو لەبابەل بابتانەوە خەریكى كوشتى نارەِواى ئێمەن بەڵام هەر ڕووڕەش و دۆڕاون..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە