حەقە هەركاتێ فرسەتمان هەبوو بكێشین بەدەم و فڵقیاندا
Friday, 18/12/2009, 12:00
لەوڕۆژەوەى ئۆردوغان و گویل باسى ئاشتى و كرانەوەى توركیاو مافى كورد دەكەن ئەز هیچ خۆم بەو بابەتەوە مەشغوڵ نەكردو بگرە گاڵتەم بە ڕۆیشتنەوەى گروپەكانى ئاشتى دەهات و پێم وابوو هەموویان قۆڵ بەست دەكەن،هەرواش دەرچوو قۆڵ بەستیان كردن بەڵام پێچەوانەى پێشبینیەكەى من زوو ئازادیان كردن. بەدرێژاى ئەم ماوەیە پێ ناچێت سێ بابەتم لە سەر (نێتى ئاشتى توركەكان خوێندبێتەوە)،چونكە زەحمەتە شتێك باوەڕت پێ ى نەبێت خۆتى پێوە پەیوەست و مەشغوڵ بكەیت ،بەپێچەوانەوە لەبەرئەوەى باوەڕم بە شەڕفرۆشى و دوژمنایەتى توركییا بەرامبەر بە گەلەكەمان هەیە،بۆیە چاودێرى ئەو باس و خەبەرانەدەكەم كەتوركیا دژبەگەلەكەمان ئەنجامى دەدات ،بەتایبەت بابەتى داخستنى (دە-تە_پە).من زۆرجار بیرم بەلاى ئەوەدا دەچوو كەكاك(ئەحمەد تورك) ببەن بۆ دورگەى ئیمرالى و لەژورێكى بەرامبەر بە سەرۆك ئاپۆ بەندى بكەن ،هەرچۆن پێشبینیم دەكرد ڕۆژێك لەڕۆژان(میت و ئەرگەنەكۆن و جەندرمە)خۆیان بگۆڕن و بەناوى موزاهەرەچى و گەنجەنەتەوە پەرستەكانى توركەوە لەبەردەم بەرلەمانى توركیادابەبەرد پەرلەمانتارە كوردەكان شەهید بكەن ،ئەوەى پێشبینیم نەدەكرد و نایكەم ئەوەیە تورك باوەڕى بەمافى ڕەواى كورد هەبێت.ئاخر پێم بڵێن بەدرێژاى مێژوو كەى تورك غەدرى لە كورد نەكردووە؟،كەى تورك كوردى بە غوڵام نەزانیوە؟كەى تورك باوەڕى بەمافى گەلى كورد هەبووە ،ئەى میرنشینەكاتى ئەردەڵان و بۆتان و سۆران و بادینان و بابان، عوسمانیەكان لەگەڵ فارسەكاندا تەفروتوونایان نەكرد؟ئەى شیخ سەعیدى پیران خۆیى و شۆرشەكەى نەكەوتەبەرڕەحمەتى ئەو سمێڵ شۆڕانە؟؟گەلۆ باخۆمان گێل نەكەین و واقع بین بین ،بابەراوردى خێرو شەڕى توركەكان بەدرێژاى مێژوو بۆ كورد بكەین،دڵنیام خیریان سفرەو شەڕیان سەد،ئیتر چۆن ئێمە خیر بەم زووانە لەمانە دەبینین،ئەوان هەڕەشەى ئەوەمان لێدەكەن كەلەسەر ئەو دوسەد سێ سەد ماڵەى لەكەركوك هەیانە كەركوك داگیر بكەن ،ئیتر چۆن دان بە كورد بوونى دانیشتووانى دیاربەكروماردینا دەنێنن.توركیایەك لەساڵانى شەستەكانەوە تائێستا بە(دەتەپە)وە (10)پارتى ترى بەهۆكارى پشتگیرییان لەگەلى كورد داخستبێت ئیتر چۆن باوەڕى بەمافى كوردهەیە؟دەوڵەتێك تائێستا 27پارتى سیاسى داخستبێت ئیتر كوا دەوڵتێكى دیموكراتییە ؟وەك و لەمیدیاكان باس كرا لە گەڵ داخستنى (دە-تە-پە)دادگا بڕیارى دا بۆ ماوەى (5)ساڵ كارى سیاسى لە ئەحمەد تورك و (36)لە هەڤاڵەكانى قەدەغەبكات،بۆیە(دە-تە-پە) هەرحزبێكى تربەهەرناوێكى تر دابمەزرێنێت ئەوا كۆمەڵێك كەسایەتى سیاسى و بارز ناتوانن بەشدارى لەو حزبە نوێیەدا بكەن ،ئەگەر چى من پێم وایە هەرحزبێكى تر بەهەرناوێك دابمەزرێت ئەوا هەمان جەماوەرى (دە-تە-پە)زیاترى دەبێت و بەهێزتریش دەبێت و پێ دەچێت داخستنى ئەم پارتە كوردییە لە لایەن دادگاى دەستورییەوە فاكتەرێك بێت بۆ بەهێز بوونى ئینتیماى نەتەوەیى و نیشتمانى لاى برا كوردەكانى باكورمان،حەقیشە هەروا بێت و براكانى ئەوێمان داخستنى (دەتەپە) وایان لێ بكات كۆببنەوەو دژى ئەم غەدرە گەورەیە هەڵوێستیان هەبیت ،دەبێت هەولێرو سلێمانى و كەركوك و دهۆك قسەیان هەبێت و دەنگ هەڵبڕن .دەبێت جەماوەرى گەلەكەمان لە هەرچوارپارچەى كوردستان بزانین ،دوژمنەكانمان كەى بۆیان بلوێ دەستى خۆیان دەوەشێنن ،دەبێت بزانین ئەوان جارێك بە چەكى كیمیاوى و هێزى سەربازى لێمان دەدەن،جارێك لەبان مێزى گفتووگۆو ئاشتى لێمان دەدەن،جارێك بەهەڵبژاردن و لەناو پەرلەماندا لێمان دەدەن ،جارێك بەكۆمەڵێك یاسایى گاڵتەجاڕى سەركوتمان دەكەن ،واتا لەهەموو حاڵەتەكاندا ئەوان ئامادەن بۆ لێدان و سەركوتكردنمان.وەڵاهى حەق وایە ئێمەش لە هەركاتێكدا فرسەتمان دەست كەوت بكێشین بە دەم و فڵقى ئەواندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست