کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەعوەتى كۆنگرە دەستى پێكرد

Thursday, 27/05/2010, 12:00


لە سەرو بەندى دەست پێكدنى كۆنگرەى سێیەمى یەكێتى دەعوەت و دەعوەت كارى دەستى پێكرد .بەتایبەت لە لایەن ئەو بەرپرسە كۆنە گەندەلانەى كەوا چەندین سالە بوونەتە دێوەزمەى گەندەلى و بێ ڕەوشتى ئەم حزبەیان بەم ڕۆژە گەیاند .ئێستاش نەوەك نوزەیەك بۆ گۆڕان و نوێ كردنەوەى ئەم حزبە بێتە كایەوە .بەرپرسە نەخوێندەوارو گەندەلەكان دەستیان بە دەعوەت كردنى ئەندامانى كۆنگرە كردوە .ئەم شەو 26/27/5/2010 ڕابەرى سەید برایم گەورە دزى دەزگاى پێشمەرگە و كۆنە فایلدارى سالى 1991 لە ئۆردوگاى حاجیاوە لەمالى حیمایەكى خۆى تەواوى ئەندامانى كۆنگرەى ئەم سنورەى دەعوەت كردوە .باى ملیۆنان دینارى ئەم میللەتەى بە مەشروب و گۆشت و تیپى مۆسیقا داوە تەنها بۆ ئەوەى لە كۆنگرە دەنگى بۆ بدەن تاكو ببێتە سەركردایەتى .وابڕیاریشە شەوى 27/28 عەبدولاى مام عەلى فیتنەى حەوزى پشدەرو بیتوێن بەهەمان بابەت ئەو ئەندامانەى كۆنگرە دەعوەت بكات .دەسا حزبێك ئەمانە بەتەماى ڕێبەرایەتى كردنى بن دەبێ چۆن چاك ببێت .(هاوڕێیانى كوردستان پۆست دلنیاتان دەكەینەوە وەك پەیامنێرێك هەموو ئەو كارە نەشیاوانەتان پێڕادەگەێنین كەوا لەلایەن ئەم گەندەلانەوە بكرێت بەمەبەستى دەنگ كۆكردنەوە)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە