با منیش که‌مێکیان له‌سه‌ر بدوێم..

Saturday, 05/09/2009, 12:00


سلاو .پیش هه موو شتیک من نه رۆژنامه نووسم نه نووسه رم نه رەخنەگر. هاولاتیەکی سادەم بۆیە داوام ئەوەیە لە کەموو کووریم ببورن .چونکە ئەوەی دەینوسم وەکوو کوردیک گرییەکە لەناو دلم بەرامبەر ئەو دەسەلاتە تا لەو ریگایەوە هەرهیج نەبیت کەمیک دلم ئاسودەبیت. لەناخی دلمەوە دەست خۆشی ئەم مالپەرە بویرو ئازاو جاوەترسە ئەکەم.بەراستی خەبات کردن بۆ میللەت هەر ئەوە نیە دەست بکەیتە چەک بەرەمبەر بە دوژمن. پینووسیش ئەگەر بە ویژدان بیگری ئەوە بە دلنیایەوە دەبیتە چەکیکی زۆر بە زەبر بەرامبەر بە دوژمن .بەلام زۆر مخابن ئەمرۆ هەندئ نوسەر و رۆژنامە نووس دەبینین لە ژیر دەسەلات نەک هەر پینووس بەلکوو خۆشیان فرۆشتوە بەرامبەر کەمیک پارە. بەهەرحال خۆیان و ویژدانی خۆیان چوونکە میژوو ئەینووسی بۆ نەوەی داهاتوو .ئەوەی من مەبەستمە لیرە بینووسم چونکە لە زۆرمالپەر چاوم کەوتوە بە هەندی پرسیار لەسەر ئەم دەسەلاتە .پرسیارەکە ئەوەیە بۆئەم دەسەلاتە کامە خۆفرۆش وجاسوس و داوین پیس هەیە لەلای خۆی کردوویەتی بە دەسەلات بەراستی بەراستی پسیارەکی زۆر جوانە . من خۆم زۆر حەزم کردووە ئەم پرسیارە بزانم زۆر پەرتوکی دیکتاتۆر و پاشا بئ زەمیرە خوین مژەکانم خویندووتەوە.ئەوەی من زۆر ئیستفادەم لیکردبیت پەرتووکیـی (کەلیلە و دیمنەیە).ئەمە پە رتووکیکی زۆر بەسوودە زۆریش لەسەر پاشاو دەسەلاتداران ئەدوی.بۆیە منیش هەندیک لەسەر ئەم دەسەلاتە ئەدویم . هەر لە یەکەم مرۆڤەوە کەهاتە دوونیا شەر لەنیوان هابیل و قابیل روویداوە کە ئەمە سەرەتای دەست پیکردنی ژیان بووە لە دونیا بۆیە لەوانەوە تاکوو ئستاش شەر هەر هەبوە هەر دەشبیت بە کورتی سروشتمان وایە. لە هەموو شوینیک خراپە و چاکە هەر هەیە کورد ووتویەتی(چەم بی چەقەل نابیت) شتیکی جوان و راستە.بەلام دلسۆزی نیشتمان ، خاک و وەتەن شتیکی زۆر پیرۆزە بۆیە هەر کەسیک کە جلەوی دەسەلاتی گرتە دەست ئەگەر بەدلسۆزی تیبکۆشئ دەبیت سکی میللەت تیر بیت دوای خۆی.زۆر دیکتاتۆر هەبووە لەم دوونیایە نمونە(هیتلەر ،  سەدام ......هتد) چیان نەکرد .دکتاتۆر بەکەسیک ئەلین خۆپەرست ،خوین مژ ،حکوم کردن تا خۆی لە ژیان مابیت دواتر بۆ نەوەکانی یەک لەو رەوشتانەی کە دیکتاتۆر هەیەتی هەموو شتیک ئەکات بۆ ئەوەی جلەوی دەسەلات لەدەست خۆی بیت .هەولدەدات ئەو کەسانەی کە دەیەویت لە دەسەلاتی بخەن زوو ئەیان کوژی و لەناویان ئەبات.هەر قسەک ئەو بیکات ئەبیت دەست بەجئ جیبەجئ بکریت. هەموو دیکتاتۆریک کامە مرۆڤی خەراپ و بئ ویژدان هەیە لە دەوری خۆی کۆ ئەکاتەوە ئەوەش بۆ ئەوەی وەک خۆی بن . دەکوژن سەر ئەبرن بەهەموو شیوازیکی درندانە ئەوەش دیارە بۆ ترساندنی میللەتە.دەسەلاتی کوردی ئەمرۆ زۆر هەلسوو کەوتیان لە دیکتاتۆر ئەچیت لەژیر بەناو دیموکراسی .پارتی و یەکیتی کامە خۆ فرۆش و داوین پیس هەیە ئەیکەن بەدەسەلات بۆ...؟چونکە خۆی ئەزانی پیویستی بەم کەسانەیە بۆ ئەوەی زیاتر لەسەر حو کم بیت .ئەگەر هەر کامیان دژی دەسەلات وەستا ئەوە پیی ئەلیت فایلی تۆمان لایە دوای لەپیش چاوی میللەت ئاواو ئاوات لئ ئەکەین. فازل میرانی زۆر جار ئەمە ی وتووە هەتا بە گۆرانییشی وت وتی(ئەگەر تۆ ئیمە بە گەندەل ئەزانی ئەوە فایلی تۆمان لایە)ئەوە خۆم بینیم لە شاشەی تەلەفزیۆن . چ پارتی چ یەکیتی ئەزانن میللەت لییان بیزار بوە ئەوەش بەهۆی ئەو زولمانەی بەرامبەر میللەت 18 سالە کردوویانەو ئەشیکەن . زوولم زۆر ئەکەن خەلکیان چاو ترسین کردووە تیرۆری ئەکەن لە بەندیخانەی ئەکەن ئازاری ئەدەن زۆر شتی تر ئەوە میللەت خۆی ئەزانی یان ئەوەی بەنیدیخانەی ئاکریی دیتبیت باشتر ئەزانی کە دادپەروەری نیە لەو دەسلاتە.ئەندامی خۆیان هەر شتیک بکات حاکم ناتوانئ بەندی بکات چوونکە هەموو شتیک دەسەلات بەریوەی ئەبات ئەوەش زولمیکی زۆر گەروەیە بەرامبەر بە میللەت. بۆیە ئەبیت بزانن حوکمی دیکتاتۆر بە کەسی فایلدار و داوین پیس و بئ ویژدان را ئەوەستیت ئەگەر ئەمانە نەبن چۆن دیکتاتۆر ئەتوانیت خۆی لەسەر پی را بگری.من لە کۆتای تەنها ئەلیم سەیری رابردوو بکەن دەرس وەرگرن بۆ داهاتوو بەلام ئیوە باشتر ئەزانن لە من بەلام نیەتان خراپە دلتان رەشە. کۆتایی هەموو دیکتاتۆریک مەرگە .هیتلەر دوای ئەو هەموو زولمە و تەقەمەنی پیشکەوتوە تەنها یەک دەمانچی بەکەلک هات تاوەکوو خۆی پی بکووژئ.سەدام چی نەکرد چەندەها کۆشکی هەبوون نازوو نیعمەت بەلام خۆتان بینیتان لە چ کونیک بەخۆی و کلانشیکۆفیک گیراو دواتر وەکو هەموو دیکتاتۆرەکان بەریگای خۆی رۆی.بۆیە پیتان ئەلەلیم ئەگەر خۆتان چاک نەکەن بەخوا کە سویند بەخوا ئەخۆم لەوان خراپترتان بەسەردیت .چونکە سرووشتی زالمان وایە ........ زۆر سووپاس بۆ مالپەری کوردستان پۆستی ئازیز خۆتان ناویک بۆ ئەمە دابنین بۆیەش ناوی خۆم نانوسم بەخۆتان باش ئەزانن دواتر وەک د.کەمال م لیدیت لەکاتی چوونەوە لەکاتی چوونەوە. زۆر سوپاس هەر سەرکەوتووبن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە