کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شــــــــــــــــــاری ئەبـــــــــــــــــــــــــو شــــــــــــــــــــــــــــــــەهاب

Thursday, 31/10/2013, 12:00




گەر ئاورێك لە ژیانی تاك و گەنجی ئەم وولاتە بدەین ئەوا كومەلێك كیشە و ناوئومیدی بەدیدەكرێت كە خوازیاری نەبیستن و نەدیتنی ئەبیت . ئەمە لە كاتێكدایە كە سەروەت و سامانی ئەم وولاتە ئەوەندە زۆرە كە تەواو بوونی نییە و سال لە دوای سال زیاتریش ئەبێت . بەلام ئاخۆ ئەم خێرو بێرە ئەگاتە تاكی هەژار و بەستەزمانی ئەم ولاتە , وەلامەكە نەخێرە چونكە كور و كچی خیزانە هەژارو كەم دەرامەتەكانی ئەوولاتەی ئێمە 18 سال دەخوێنن بەلام گەر واستەت نەبی ئەوا دانامەزرێیت و ئەبی دوو 18 سالی تری ژیانت بە نەهامەتی قوربەسەری ببەیتە سەر. سەیرەكە ئەمەیە خەلكانێك هەن هیچ بروانامەیەك و پلە و ئاستی خوێندنیان نییە بەلام چونكە واستەیان هەیە وە واستەكەشیان لە ئاستی مەكتەبی سەروكی بارزانی و وەزارەتی شارەوانی و پارێزگاری هەولیرە , ئەوا یەكسەر لە پرێكا ئەبن بە ملیونیرو ملیاردلێری ئەم وولاتە بە بێ هیچ باج و رسووماتێكی حكوومی وە سەدان لەو كەسانەی كە خاوەن بروانامەن ئەوا بە مووچەیەكی كەم ئەبن بە كارەكەریان وە لەم وولاتەدا مافیان دەخورێت و لەناودەبرێن.

با بە كورتی بێینە سەر باسەكەمان كە دەربارەی شــــــــــــــاری ئەبــــــــــــــــو شەهــــــــــــــابە لە هەولێر. ئەبو شەهاب كە ناوی وەستا حمید خوشناوە , ئەم كەسە راستە بە توانای خۆی بووە بە خاوەنی ریستورانتێك لە شاری هەولێر لە شەقامی 60 مەتری . بەلام نەك بەو دەرەجەیە كە ببێتە خاوەنی شارێكی تەواوی (ریستورانت و سوپەرماركێت و هۆلی بۆنەو ئوتێل و یاریگا و مەلەوانگەی داخراوو وە كۆمەلێك شتی تریش) ,كە بەراستی ئەمە خەیالیە . ئەوەی كە جێگەی سەرنجە , زەویەكەیە كە كەوتووتە چواریانی عەنكاوە وە راقیترین شوێن لە هەولێر كە نرخی یەك مەتر زەوی بریتیە لە 10,000 دۆلار لە كاتێكدا بنەمالەی ئەبو شەهاب لەم شوێنە نازدارەدا (40,000) مەتر چوارگۆشە زەویان بە واستەی خزمێكیان لە نووسینگەی سەرۆك(بارزانی) وەرگرتووە . ئەمەش لە كاتێكدا ئەم زەویە مولكی خەلكی كوردستانە وە بۆ ئەوان و هیچ كەسێكی تر رەوا نیە ئەم كارە بكات . واتە لە سەر حسیابی حیزبایەتی و خزمایەتی بری (40,000) مەتر چوارگۆشە زەوی ئەم وولاتەیان لە ناوجەرگەی شاری هەولێر دزی.
گەر بە شیوەیەكی بیركاریانە لێكی بدەیتەوە ئەوا بۆ هەر مەترێك 10,000 دۆلارە كە واتە بۆ (40,000) مەتر چوارگۆشە ئەكاتە (400,000,000) ملیۆن دۆلار واتە (490,000,000,000)ملیارد دیناری عراقی كە دەكاتە لە 3.7% بوودجەی گشتی هەرێم . وە ئەمەش بێجگە لە داهاتی ئەم جێگایە كە روژانە زیاتر لە (50,000)دۆلاری ئەمریكیە واتە 5 دەفتەر دۆلار كە ئەمەش تەنیا ئەچێتە گیرفانی بنەمالەی ئەبو شەهاب . پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئەم هەموو داهاتە هەر بۆئەوانە یان هی تریش هەن . گەر بە ووردی لێكی بدەیتەوە ئەوا ئەبینی كە داهاتی مانگانە(1,500,000) دۆلار واتە 150 دەفتەر وە لە سالێكدا (18,000,000)دۆلار واتە 1800 دەفتەر دۆلار .
ئەوەی سەرنجی خەلك رادەكێشێت ئەوەیە كە ئەم بنەمالەیە لە ماوەیەكی كورتدا بوونە دەولەمەنترین كەسایەتی و خاوەنی كارگە لە ئیتالیا و زۆر وولاتی تر , بەلام خەلكی ئاسایی و دەرچووانی زانكو و پەیمانگای ئەم وولاتەمان ناتوانیت دابمەزرێت بە مووچەیكی نەشیاوی مانگانەش , لە كاتێكدا بنەمالەی بارزانی ئەم هەموو خێرو بێرەی ئەم وولاتە ئەرژیننە سەر بنەمالەیكی ئاواو وە هەزاران گەنجی ئە ولاتە ئەكەنە قوربانی كێشە سیاسیەكانی خۆیان و مافی ئێستا و دواروژیان لە ناو دەچیِت.

كە وایە بەرێزان لەم وولاتەی تەحۆ ومەحۆیە ئەبێ چی بكەین لە كاتێكدا بارزانی و پارتەكەی هەزاران هەزار زەوی و زارو مولكی ئەم وولاتەی ئا بەم شێوەیە بە هەدەر داوە بە بیِ ئەوەی هیچ زەرەیەك خێر لە داهاتەكەی بۆ وولات و خەلكەكەی بێت , وە هەموو شتێك تەنیا بە قازانجی ئەو بنەمالەیەیە كە بارزانی دەیەویت , وە بارزانی ئاخۆ قازانجی تۆ لەوەدا چیە وە تو وا دەبینی كە روژ بە روژ دەكشێیتەوە دواوە. پەیامەكەی من بۆ بارزانی و خەلكە كە ئەبێت مولكی خەلك بدرێتەوە خەلك چونكە كەس ناتوانێت مولكی گشتی ببات و هەپەلوشی بكات و بەســـــە بۆ سیستەمی بنەمالەیی و بەســــــــــــــــە بۆ بەملیونێر كردنی خەلكانی تماحچی و ماستاوچی و واستەچی, بەســـــــــــــــــە بۆ بە هەدەردانی سەروەت و سامانی ئەم وولاتە و بەســــــــــــــــــــــە بۆ هەپەلوشكردنی مولكی گشتی و بە هیوای گەراندنەوەی ئەم مولكانە بو باوەشی نیشتمانی دایك و وە پێدانی بەرهەمەكی بە رۆلەكانی ئەم وولاتە وەكو شیری دایك بۆ كۆرپەكەی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە