کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی كوردانە و دلسۆزانە بوسەروكی حكومەت و پارێزگاری هەولێرو شارەوانی هەولێر.

Sunday, 30/09/2012, 12:00


ئه‌حمه‌د
ئەم وێنەیە ,وێنەی بە ناوبانگترین گەرەكی تازەی(5حەسارۆك)ی شاری هەولێرە و كە بە دەست مقاولە دزو قولبرەكانی ئەوشارەوە دەنالێنێت.







ئەم وێنەیەی سەرەوە , وینەی گەرەكی دووهەزاریەكانی 5ی حەسارۆكە كە دەكەوێتە بەرامبەر یاریگاو مەلەوانگەی كراوەی ئەم ناوچەیە .ماوەیەك لەمەوبەر دەست كرا بە رەسیف كردنی گەرەكی 5 حەسارۆك و وە ئەم گەرەكەی كە لە وێنەكەدا دەركەوتووە پەراوێز كرا رەسیفی بۆ نەكرا بەلام دواتر كۆمەلە خەلكێك كە خانوویان لەوێ كردبوو تكاو رەجایەكی زۆریان لە سەركارەكە كرد و وە ئەویش پێی ووتبوون كە مقاولەكە ووتویەتی ئەم گەرەكە رەسیف مەكەن چونكە پارەمان نەماوەو بەشی ئیرە ناكات بەلام بە هۆی پێداگری خەلكەكەوە نزیكەی 40م یان رەسیف كرد . بەلام سەركارەكە پێی ووتبوون ئەمە وەكو خێر بۆخۆم ئەیكەم ئەگەینا كاكی مقاول نایكات .
ئێمە لیرەدا ئەلێین زۆر سوپاس بۆ خێری كاكی سەركار و كە نزیكی 40م ی بو رەسیف كردن . وە پرسیاریش لە سەرۆكی حكومەت و پارێزگاری هەولێر و شارەوانی هەولێر دەكەین كە ئایا ئەبی رێگا بە مقاولێكی دز بدرێت كە حەقی خەلكی بخوات ویاری بە ژیان و تەندروستی خەلك بكات لە پێناو بەرژەوەند و گیرفان پركردنی خۆی .
لە كاتێكدا كە بودجەیەكی دیاریكراو دانراوە بو رەسیف كردنی تەواوی ئەو گەرەكانە بەلام كاكی مقاول ئەیەوێت بە توزە توزە لەم لاو ئەوبەر برێكی زیاتر پارە خیت بكات و بیخاتە گیرفانی خۆی و وە خەلكیش لە دژی حكومەت هانبدات بەوەی كە ئەلێت ئەو پارەیەی كە بۆ من دانرابوو بەشی چیتر ناكات و پارە نەما وە رەسیفی ئەم گەرەكە لە پلان و بەرنامەی حكومەت و پارێزگاری هەولێر و شارەوانی هەولیر دا نییە َ ؟ .
ئێمە نازانین كە ئایا مقاول راست دەكات یان درۆ بەلام ئەوەی كە دەرئەكەوێت نیشاندانی لایەنی خراپی و بێ پلانی حكومەت و پارێزگا و شارەوانی هەولێرە . ئەم گەرەكە رێگایەكی سەرەكیە وە زۆربەی خاوەن زەویەكان چاوەرێی رەسیف دەكەن بۆ ئەوەی زەویەكانیان بكەن بە خانوو , وە رەسیف نەكردنیشی ئەبێتە ناشیرین كردنی حكومەت و تێركردنی سكی مقاول و گلەیی وگازەندە ی خەلكی ئەم گەرەكە بەرامبەر بە حكومەت , چونكە بێبەش كردنیان لە رەسیف ئەبێتە بێبەش كردنیان لە قیرتاویش وە زۆر خزمەتگوزاری تریش , واتە بێبەش كردنیان لە ژیان .
لێرەدا داواكارێن لە حكومەت و پارێزگاری هەولێرو شارەوانی هەولێر كە تاكو زستانی باراناوی وساردو سری نەهاتووە , بە دەنگ ئەم داوایەوە بێن ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێت پێش ئەوەی كە قورو ئاوی زستانە ژیانی ئەم مالانە تێكبدات و وە رێگای چوونە قوتابخانەی مندالانی ئەم ناوچەیە سەختترو قوراویتر نەبووە .وە بۆ ئەوەی هەنگاوێكی بەرچاو بهاویشترێت وچیتر رێگا بەو مقاولە دزانە نەدرێت كە ژیان و گوزەرانی خەلك بدزن بە تایبەتیش لە هەولێری پایتەختی كوردستان وە ئەو گەرەكە تازانەی كە هەولێر شانازیان پێوە دەكات بەلام مقاولی دز ئەیەوێت بیكاتە گوندێكی بێ ئاوەدانی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە