له‌یادی ئنفال دا ته‌له‌فیزۆنی گه‌لی کوردوستان میوان داری ئنفال چێکی کرد بوو
Sunday, 17/04/2011, 12:00
رۆژی 15 /4 ته‌له‌فیزۆنی گه‌لی کوردوستان میوان داری نۆسه‌ریکی کردبو!! نه‌ک نوسه‌ر، ئه‌ویش (ئازاد کمال بگه) که له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا له‌گه‌ل پێنج برای تری چه‌ک داری رژیم بون له ناویاندا یه‌کیان ئامیر سریه بوو، له گه‌ل گه‌رانه‌وه‌ی پارتی له 91 پیوه‌ندیان کرد به پارتی برایکی به‌ناوی که‌یفی به‌گ هیزیکی کرده‌وه به‌لام دوای هیزه‌کیان هه‌ڵ وه‌شایه‌وه، له‌سالی 95 ئازاد خۆی له بزوتنه‌وی ئیسلامی نزیک کرده‌وه بۆ خۆ پاراستن له‌یه‌کیه‌تی، له دوای گه‌رانه‌وه‌ی پارتی له‌روداوه‌کانی 31 ئاب بۆ سنوری رانیه ئازاد په‌یوه‌ندی کرده‌وه به پارتی دواتر ئاواره‌ی هه‌ولیر بون له (بێتواته‌ی تازا له هه‌ولێر) خانویکی گران به‌های وه‌ر گرت، له ریگه‌ی چه‌ند که‌سیکه‌وه توانی خۆی بکات به ئه‌دام ناوچه‌ی خوشناوه‌تی پارتی، دواتر بو به مه‌سئول ریک خراوی پارتی له سنوری لقی دوو ،
سه‌یر له‌وه دایه ئه‌م ئازاد ناوه که له‌یادی ئه‌نفال دا له تڤی گه‌لی کوردوستان میوان داری کرابو به‌ناوی نوسه‌رو روناک بیر، تا ئیستا باور ناکه‌م تاکه وشه‌یکی نوسیبیت به ناوی نوسه‌ری یان رۆژنامه نوسی چونکه که‌سیکی ئه‌ونده ئاست به‌رز نیه ته‌نانه‌ت مسته‌وای قسه‌کردنیشی نیه وه خاونی هیچ بروا نامیکێش نیه مه‌گه‌ر هی ده‌لال خانه‌ی هه‌ولری هه‌بیت، خوا هه‌ل ناگریت له به‌رنامه راسته‌و خۆکانی رادیۆنه‌وا زوو زوو په‌یوه‌ندی ده‌کات ئه‌گه‌ر که‌سانی پسپۆر میوان داری بکرین باس له چاک سازی یان گه‌نده‌لی بکه‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندی ده‌کات ده‌ڵیت وه‌زعی کوردوستان عه‌یبی نیه ده‌ستی ده‌ره‌کی ده‌یانه‌وێت لێمان تیک بده‌ن ، زۆر راست ده‌کات بۆ ئه‌نفال چیه‌کان عه‌یبی نیه به‌لام بۆ ئنفال کراوه‌کان له‌و په‌ری خراپیدایه، به کورتی ئیشی ئه‌م ئازاد ناوه به‌س ئه‌وه‌یه به‌س قسه له سه‌ر گۆران و لاینه ئیسلامیه کان بکات، ئه‌وی جیگه‌ی سه‌ر سورمان بوو له‌م به‌رنامه راسته‌و خۆیه دا ناو براو داوی له که‌سو کاری ئه‌نفال کراوه‌کان ده‌کرد که به‌قسه‌ی بریقه داری لاینه‌کانی تر هه‌ل نه‌خه‌له‌تێن مه‌به‌ستی ئه‌و لاینه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بوو، ئه‌وی لای من زۆر جێگه‌ی پێکه‌نین بو کاتێک پرسیاری لی کرا ده‌رباری ژیانی که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان وتی ئه‌وه‌ی ئێمه له که‌ناله‌کانی راگیاندن ده‌بیستین حکومه‌ت به‌رنامه‌ی باشی به‌ده‌سته‌ویه، به‌لام ئه‌م نه‌خوێنده‌واره له‌بیری چو ئه‌وه شه‌ش کابینه‌یه ئه‌م حکومه‌ته به‌ڵین به که‌سوکاریان ده‌ده‌ن به‌ڵام خان‌و بۆ ئه‌نفال چیکی وک تۆ ده‌کرێت به‌لام تا ئێستا به هه‌زاران که‌سوکاری ئه‌نفال له خانوی کری دان، به‌هیوای ئه‌وی که‌سوکاری ئنفال کراوه‌کان چیتر رێگه نه‌ده‌ن ئه‌م جۆره که‌سانه سوکایه‌تیان پی بکه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست