کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ پێشوار کەریم و تاوانبارکردنی کەرکوکیەکان و ئەومەبەستەی لە پشتێوەیەتی.

Sunday, 10/06/2012, 12:00


نووسەری بابەتی (بۆ قادر نادر و ئەوانی دیكە، پێویستە بكوژی حاجی لەق لەقەكەی شاری هەولێر دادگایی بكرێت) پێشوار کەریم هەستاوە بە وە بووە بە مێژووناس وپشکێنەروداواکاری گشتی و دادوەر وجێبەجێکەری سزاکەش.ئەمە خۆی لەخۆیدا تاوانە . نووسەری ئەو بابەتە بەبێ ئەوەی گوێ بداتە هیچ بەهایەکی ڕەوشتی ڕۆژنامەنووسی یان دادگایی یان نەتەوەیی ؛ هاتووە خەڵکی شارێکی تاوانبارکردووە کەلەهەموو شارەکانی تر بێکەستر و تاوانی زیاتری بەرانبەر کراوە و تاکوو ئێستەش لێی دەکرێ بە نووسەری ئەو بابەتە و ئەو لایەنەی کاری بۆدەکات و ئەولایەنانەی سوودمەندن لە نووسینی بابەتی وەهادا. دەڵێن هونەر لە وردەکاریەکاندایە، جابۆیە بەشیکردنەوەی ئەو بابەتە دەردەکوێ چ تاوانێك ڕوویداوە بە نووسینی ئەو بابەتە.
1- نووسەری ئەو بابەتە سەرەتایەکی داڕشتووە بەوەی کە بۆمانی دەرخات کە ئەو دۆستی ژینگەیەو خەڵکی ئەو شارەیەوزۆردڵسۆزی بەدادگایی گەیاندنی تاوانبارانی شەری ناوخۆیە .
بەشێوەی نووسینەکەدا دیارە کە ئەو نووسەرە خەڵکی شاری هەوڵێر نیەو خەڵکی شاری هەوڵێریش هیچ کاتێك نە ئاوارەکانی کەرکوك و نە یەکێتیشیان بەو کارە تاوانبار نەکردووە ، ئەگەر نا بۆ لەماوەی دە پانزە ساڵی ڕابردوودا، لە نووسینێکدا یان لە لایەن کەسێکی بینەرێکی تاوانەکەدا ناوی کەرکوکیەکان نەهاتووە .
کوشتنی باڵدارێك لە هەموو یاساکانی جیهاندا ، سزاکەی بڕێك پارەیە و بە دەگمەن کەس لە جیهاندا زیندانی کرابێت لە سەر کوشتنی باڵندەیەك ، بەڵام پێشوار کەریم ناوێك هاتووە نەك کەسێکی دیاری کراو بەڵکوو خەڵکی شارێکی پێوەگلاندووە و تاوانبارکردووە . ئەمکارە دەچێتە خانەی تاوان بەرانبەر بە مافی مرۆڤ و نانەوە ی ئاژاوە و دووبەرەکایەتی لە نێوان هاووڵاتی یەك نەتەووەدا و ئەمەش خۆی لە خۆیدا دەچێتە خانەی خیانەتی گەورەوە و هەمووش دەزانیین ئێستا تەنها خائنی گەورە کوردستانی خواروو بەڕێوەدەبات .
- پێشوار کەریم دەڵێ (واباشە بەر لەوەی ئەم پەیكەرە دروست بكرێت پێویستە ئەو تاوانبارەی كەوا ئەم باڵَندە بێگوناهەی كوشتوە بدۆزرێتەوە و ڕاپێچی داداگابكرێت وەك ڕێخۆشكەرێكیش بۆ تاوانبارەكانی دیكەی شەڕی خۆ بەخۆ) ئەمە شێوەی کار و قسەکانی دەسەڵاتە کە لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا هەزاران تاوانیان بەرانبەر بە هاووڵاتیان کردووە و تائێستاش هیچ کەسێك نە دەسگیرکراوە و نە دادگاییش کراوە و تاوانەکانیش ئەوەندە زۆرن ماڵپەڕی کوردستان پۆستیش فریای بڵاوکردنەوەی هەمووی ناکەوێت.ئەو هەموو لجنانەی کە دامەزران بۆ بەدواچوونی فڵان تاوان و فڵان دزی و فیستان گەندەڵیدا چەند کەسیان دەستگیر کرد و چەندکەسیان دادگایی کرد ، ئەم پێشوار کەریمەش پێمان دەڵێت کارە هۆنەریە جوانەکە دوابخەن تاوەکوو هەموو کەرکوکیەکان ئەگرین و لەژێر ئەشکەنجەدا یان دەیان کوژێن یان بە کێبڵی سەیارە ئەیانخنکێنین یان دەرمانخواردیان دەکەین تاوەکوو ناوی تاوانبارەکەمان پێدەڵێن و هەتا یەك کەرکوکی بمێنێ بەردەوام ئەبین و تۆڵەی ئەوەی دەنگیان بە پارتی نەداوە و لەبری (گرین پیس) تۆڵەی ئەو حاجی لەقلەقە بەسنەزمانەشیان لێدەکەینەوە. کەبە بۆچوونی من وەکوو چۆن ڕێگەنادرێت پەکەرێك بۆ سەردەشت عوسمان لە هەولێر وسۆرانی مامەحەمە لە کەرکوك درووست بکرێ ئاواش ڕێگەنادەن پەێکەرێکی حاجی لەقلەق لە هەولێر درووست بکرێت، دوورنیە کوردەکانی سوید لە ناوەندی شارێکی سویدا ئەوکارەیان پێ بکرێ و ڕێگەو پارەشیان بۆخەرج دەکرێ لەلایەن سویدەوە بەڵام دەسەڵاتدارانی کوردستانی باشوور پەیکەر بۆ تەحسین شاوەیسی سەروك جاش درووست دەکات نەك بۆ حاجی لەقلەقە بەسنەزمانە کەی مزگەوتی خانەقا.
2 - پێشوار کەریم دەڵێ (من حەزدەكەم پەیكەرێكی لەزێڕ بۆ ئەم باڵندە ئارام بەخشە دروست بكرێت)
- لە هەموو جێهاندا پەیکەر لە بەرد و برۆنز و پۆڵا و کەرەستەی تر کە بۆ ناو شار بگونجێ و توانای بەرەنگاری کەشوهەوای جیاواز بگرێ دروست دەکرێ ، نازانم بۆ ئەم پێشوار کەریمە حەزدەکات لە زێڕ بێت ، دیارە دەیەوێ چەند سەد کیلۆیەکمان لە زێڕەکانی هەزارزەلامەکە بۆ بهێنێت .
- بەکارهێنانی ووشەی زێڕ بێ ڕێزی کردنە بە خەڵکی هەولێر وشێوەیەکی بێ ڕێزی نواندنە بەرانبەر بەو شارە داگێرکراوە ، ئەمە دەیسەلمێنێ کە ئەو پێشوار کەریمە خەڵکی هەولێر نیە و بۆ مەبەستی قێزەون ئەم بابەتەی ووروژاندووە و ئەم جارەیان کوردستانپۆستیان بەکارهێناوە و جاری پێشوو گۆڤاری (چرپە) یان بەکار هێنا بۆ نانەوەی ئاژاوەو دوور خستنەوەی تاوانبار کردنی پارتی و پێشوەخت ئەوان دەستپێشخەری دەکەن بەوەی یەکێتی تاوانبار بکەن و لەگەڵیشیدا کەرکوکیەکان بۆ ئەوەی تۆڵەی دەنگنەدانیان بە پارتی لە هەڵبژادنی عێراق لێبکەنەوە و بەخەڵکی هەولێریش بڵێن پارتی بۆیە هاتە هەولێر بۆ ئەوەی تۆڵەی حاجی لەق لەقەکەتان بۆ بکاتەوە. بۆیە تاوەکوو ئێستەش هەر سەیارەیەکی کەرکوك لە دەروازەی هەولێر بێتە ژوورەوە وەهای دەپشکنین و ئیهانەیان دەکەین تاوەکوو جارێکی تر نەیەنەوە بۆ هەولێر و وەکوو تیرۆستێك تەماشایان دەکەین.
3 - من نازانم لە چ کات و ساتێك و چ ساڵێکدا خوالێخۆش بوو کاك حاجی لەق لەق شەهید کرا ، بەوە ئەچێت پێشوار کەریم زۆرباشی لێبزانێت و لەکاتی شەهید کردنیدا خۆی لەوێ بوبێت و تاوانبارەکەی ناسیبێت و بەبەرچاوی خەڵکیەوە لە سەیارە ی جامڕەشەوە و بێژمارە و لەبەردەم زانکۆوە تەقەی لەو حاجی لەقلەقە بەسنەزمانە کردبێت، ئەوەندەش چاونەترس بووە وتوویەتی من ئاوارەی کەرکوكم و جەلالیشم لە ئاوارەکانی بنەسڵاوەم ، بە قسەکانی نووسەری ئەو بابەتەدا وادەردەکەوێ ،خواپێم نەگرێ لە وانەیە هەوڵیدابێ تەنەفوس سناعیشی بۆ ئەو حاجی لەقلەقە بەسنەزمانە کردبێت.
- ئەگەر کات و ساتی کوشتنی ئەو حاجی لەق لەقە ، هەولێر لەژێر دەستی یەکێتی بووبێت ئەوا ئەو کاتە هەموو کاربەدەستەکانی خەڵکی هەولێر بوون ، لە سەرۆك وەزیرانیەوە تاوەکوو بچووکترین دائیرەو دەزگای ناوشار ، جا چۆن ئەوکارەیان بە بێ سزا تێپەڕاندووە و لە هیچ شوێنێك و دانیشتنێکدا ئەگەر بۆ نوکتەو گاڵتەش بووبێ بە کەرکوکیەکیان هەر دەووت ، وەکوو من بزانم لەناو یەکێتیدا گاڵتەونوکتە کردن تەنانەت بەجەلال تالەبانیش کارێکی سادە و بە دڵێکی کراوەوە وەرگیراوە ، بەڵام لە ناو پارتیدا ئەگەر بەخەیاڵیش بڵێیت حەزم لە کچەکەی سەرۆکە بەدەردەکەی سەردەشتت دەبەن ، جا لەوانەیە ئەو حاجی لەقلەقە بەسنەزمانە بە ئاسمانەوە ڕیقنەیەکی زەردی لەدەست دەرچووبێ و بەر سەری یان سەیارەی یەکێك لە هەزار زەلامەکە یان یەکێك لە پیاوەکانی ئەوان کەوتبێت و ئەو زەلامەش لەنموونەی ئەوانەبووە کە لە31 ی ئاب چاو سەوزوکانی هەولێرشیان دەکووشت و بەچەکدارەکانی ووتووە تەقە لەو حاجی لەق لەقە بکات و یەکێتیش بۆ ئەوەی
- کەرکوکیەکان لە هەولێر ئاوارە بوون و لە سلێمانیش هەر بەئاوارە ناودەبران و یەکێك لە خەسڵەتەکانی ئاوارە ئەوەیە کە هەمووکاتێك خۆی دوورەپەرێز دەگرێت لە ئاژاوە و لە شوێنێکدا خۆی و منداڵەکانی قایم دەکات کە دووربن لە مەترسی، نەڵام بەڕای پێشوار کەریم ئەو کەرکوکیە چەقەڵەکەی کەرکوك بووە .
- پێشوار کەریم بێ ڕێزیەکی زۆرگەورەی کردووە بەرانبەر بەکەرکووکیەکان ، بە تەنانەی بەناوهێنانیشیان لە کارێکی وەهادا، با بشلێت (ڕێزێكی زۆرم هەیە بۆ خەڵكی بەشەرەفی شاری كەركوكی خۆشەویست چەم بێ‌ چەقەڵ نابێت) ئەوە لە تاوانی چاندنی قینی دووبەرەکایەتی کارەکەت کەمناکاتەوە بەڵکوو قێزوەن ترت دەکات و بەتاوانبارکردنی عەمدی کۆمەڵێکە و شارێکە بەگشتی کە دەڵێت (ئاوارەكانی كەركوك ڕۆلێكی زۆر خراپیان لەشاری هەولێردا دەگێڕا) تادەگاتە ئەوی زۆربەیان تاوانبار بکات بەکاری سیخوڕی وەکو دەڵێ (زۆر بەیان لەدەزگای زانیاری و هەواڵگرییەكانی یەكێتی بوون . بێگوێدانە هیچ بەهایەكی مرۆیی, ئەوەی پێیان كرابوایە لەهەڵسوكەوتی خراپ دەیانكرد تاگەیشتە ئەوڕادەیەی یەكێك لەو كردەوە زۆر قێزەونانەی ئەنجامیان دا ئەویش تیرۆكردنی ئەو حاجی لەقلەقە بەدبەختەبوو) ، لەکاتێکدا هەر کەسێك یان لایەنێك بەو شێوەیە سەیری کۆمەڵێك یان شارێك یان مرۆڤێك بکات ، بۆت دەردەکەوێت کە ئەو کەس و لایەنانە خاوەنی دەروونی نەخۆش و ڕەگەزپەرست و ناوچەگەرایەتی و فەردگەرایی شێوەی بیرکردن و شێوەی ژیانیانە.
4 - پێشوار کەریم لە کۆتایی بابەتەکەیدا لێمان بووە بە دادووەڕو تاوانبارەکەشی دۆزیوەتەوە و حوکمیشی داوە بەوەی کە دەڵێ (جائەم حاجی لەقلەقە بەدەستی ئاوارەیەكی كەركوكی جەلالی تیرۆركرا) ، لەم ڕستەدا قینی کەسێکی پارتی دڵ ڕەشی 24 عەیار دەردەکەوێ بەوەی ناوی شارێك دەلكێنێت بە چەلالیەتەوە و تاوانبارێشیان دەکات بەکاری تیرۆرکردن ، پێشوار کەریم بەنووسینی ئەم بابەتە خۆی تاوانبار کردووە بەم تاوانانە (تاوان دژی مافی مرۆڤ ، تاوانبار کردنی کۆمەلگای شارێك بەبێ بڕیاری هێچ دادگایەك و تاوانی نانەوی ئاژاوە و دووبەرەکایەتی لە نێوان کۆمەڵگای کوردیدا و شێواندنی ڕاستیەکان و دەیان یاسای ڕۆژنامەنووسی و قەزائی تری پێشێل کردووە.
5 پێویستە پێشوار کەریم بە ڕەسمی و هەر لەم مینبەرە ئازادەوە داوای لێبووردن لە ئاوارەکانی کەرکوك و کەرکوکیەکان بکات ، چوونکە ئەگەر پێشوار کەریم لە دەرەوەی ووڵات بێت زۆردوورنیە بەناوی کەرکوکیەوە پەناهەندەیی وەرگرتبێ و ئەگەر لە کوردستانێش بێت هەر نانی پارەی نەوتی کەرکوك دەخوات ، کەرکوکیەکان لە شەهیدیا پشکی شێریان بەردەکەوێ و لە ئەنفالیشدا و لە ئاوارەییشدا هەر پشکی شێریان هەیەو لە خۆشەویستی کوردستان و پەڵەوەڕ و باڵندەکانیشدا هەر سنگیان لە پێش هەموواندا قەڵغانە بۆ پاراستنیان.
ڕۆژێك کەرکوکیەکان تاوانباردەکەن بەوەی دەسەڵات دەدۆشێت و ڕۆژێك بەوەی حاجی لەق لەق دەکوژن و کەرکوکیەکانێش لەوەتەی هەن سووتەمەنی هەموو شۆڕشەکانی کوردستانی باشوور بوون و بەبەرچاویانەوە سەروەتی نەوتوو ماڵ و حاڵی لەلایەن هەردوو بنەماڵەو میلیشیاکانیانەوە دەبرێت و تاڵان دەکرێت و ڕۆژێك کەرکوکیەکمان نەبینی خەڵکی شارێك تاوانبار بکات وهەرچەندە کوردی کەرکوك خۆی بەکوردستانی و بەشێك لەکوردستان دەزانێت بەڵام دەسەڵاتدارانی کوردستان وەکوو باوەژن و باوەپیاڕە هەڵسووکەوت دەکەن لەگەڵ کەرکوك و دواڕۆژی کەرکوکدا، جا خواڕەحم کات دۆستی وامان هەبێت دوژمنمان ناوێت.
دەبێ هەموو ناوچەگەرێتی و شارچێتی و گەڕەك چێتی و تاوانبار کردنی شارێك یان سووکایەتی پێکردنی گوندێك یان تایەفەیەك یان ئاینێك یان ڕەگەزێك مەحکووم بکەین و بەیاسا سزای گونجاوی بۆ دابنرێت و نەوەکانمان پەروەردەبکەین بە وەی کە هەر بستێکی ئەم کوردستانە نرخی لە بستەکەی تری کەمتر نیە و دەستبەرداری نابین لە پێناو مشتێك پارەو دەسەڵاتدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە