به‌بێ به‌نج 32دانیان ده‌رهێنام ، 150 هه‌زار دینار مووچه‌مه!
Sunday, 13/09/2009, 12:00
پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كێتی له‌شه‌ری نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و یه‌كێتی له‌ساڵی 1994 له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت‌و هه‌ر سی‌ودوو دانی به‌بێ به‌نج ده‌رده‌هێنرێت، دواتر به‌پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات وه‌كو دیل ده‌فرۆشرێته ئێران‌و دوای 11 ساڵ ئازادده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی سه‌ردانی زۆرێك له‌به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌كات، به‌ڵام ته‌نها 400 دۆلاری بۆ سه‌رف ده‌كرێـت.
كه‌مال عه‌بدولره‌حمان قادر ناسراو به(به‌رزان ته‌لانی) له‌دایكبووی 1966ی شارۆچكه‌ی دوكانی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانییه، له‌ساڵی 1979 په‌یوه‌ندی كردووه به‌یه‌كێـتی نیشتمانی كوردستان‌و به‌رده‌وام بووه تاكو له‌ساڵی 1994 له‌شه‌ری نێوان بزوتنه‌وه‌و یه‌كێتی له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن یزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه به‌رزان ته‌لانی بۆ هاوڵاتی دواو وتی "له‌یه‌كێك له‌ڕه‌بیه‌كان به‌ته‌نیا مامه‌وه، چونكه براده‌ران برینداره‌كانیان برده‌وه زۆر به‌رگریم، له‌ڕه‌بیه‌كه كرد‌و شه‌ڕم له‌گه‌ڵ كردن تا كاتێك فیشه‌كم پێنه‌ما".
ته‌لانی به‌رده‌وام بوو له‌گێرانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه كه كاتێك هه‌وڵی خۆ ڕزگاركردنی داوه به‌هیوای ئه‌وه‌ی بگات به‌ئێرانییه‌كان‌و خۆی ته‌سلیمی ئه‌وان بكات، تاكو ئه‌وانیش ته‌سلیمی عیلاقاتی یه‌كێتی بكه‌ن له‌ئێران.
ته‌لانی پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئێرانییه‌كان‌و له‌رێگه ده‌كه‌وێته كه‌مینی چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه‌و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن‌و ده‌یبه‌ن بۆ لای به‌رپرسه‌كه‌یان، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "منیان برده لای به‌رپرسه‌كه‌یان كه‌كه‌سێكی ریش پان بوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیریان كردبووم وتیان ئه‌مه سه‌گبابه‌كه‌یه كه له‌ڕه‌بیه‌كه‌دا مابوو، به‌رپرسه‌كه‌شیان وتی ده لێیده‌ن بیكوژن، ئیتر به‌قۆناغه تفه‌نگ لێیاندام تاكو بورامه‌وه".
ته‌لانی باسی له‌وه‌ده‌كرد كه‌به‌ده‌م ئازاری هه‌ڵكێشانی دانێكیه‌وه له‌بێهۆشی خه‌به‌ری بووه‌ته‌وه‌و وتی "دانیان به‌گاز هه‌ڵكێشام به‌بێ به‌نج، كه هه‌ستام چوار پێنج كه‌س به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه‌یه، ئیتر وتیان چاوی ببه‌ستن سه‌گبابه با نه‌مان ناسێت".
دوای چاو‌و ده‌ست به‌ستنی به‌رزان ته‌لانی، دوو كه‌س ده‌می ده‌كاته‌وه‌و دانه‌كانی ریزی سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه به‌گاز‌و به‌بێ به‌نج ده‌ده‌هێنن ته‌نها چوار كاكیله له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه ده‌هێڵنه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌كه‌شی ده‌ڵێت "ته‌نها خوێیاویان بۆ ده‌گرتمه‌وه ده‌یان وت له‌ده‌می هه‌ڵده‌و غه‌رغه‌ره‌ی پێبكه بۆ ئه‌وه‌ی برینه‌كه‌ت چاك بێته‌وه، دوای تێپه‌ربوونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنه‌كه‌مدا چوار كاكیله‌كه‌ی تریش كه مابوو هه‌ڵیانكێشا".
ژیانی ته‌لانی له‌ماوه‌ی ئه‌و 15 رۆژه‌ی لای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی زیندانی بووه به‌چاو به‌ستراوی‌و رۆژانه‌ی ئاو‌و چا له‌شوێنێكی تاریكدا تێپه‌ریووه‌و به‌بێ هیچ خواردنێك، ته‌لانی پرسیاری ئه‌و مامه‌ڵه خراپه‌ی لێكردون پێی وتوون "له‌سه‌ر چی وام لێده‌كه‌ن، قابیله كافرتان نه‌گرتووه، من دیلم، ئێوه به‌خۆتان ئه‌ڵێن ئیسلامی، ئیتر شه‌قێكیان له‌كه‌له‌كه‌م هه‌ڵدا‌و بێهۆش كه‌وتم".
به‌وته‌ی ته‌لانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌نه‌خشه‌یه‌ك له‌بنكه‌كانی ئێرانیان داوه‌و دواتر ئه‌ویان به‌پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات به‌پاره فرۆشتووه‌ته‌وه به‌ئێران به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دیموكرات هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانیان‌و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌وان.
ته‌لانی ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه ئێرانییه‌كان به‌هه‌لیكۆپته‌ر هاتوون بردوویانه‌و كاتێك چاویان كردووه‌ته‌وه له‌ژورێكی ئینفرادیدا بووه، وتیشی "دوای هه‌فته‌یه‌ك بردیانم بۆته‌حقیق حاكمێك ئاماده‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی پرسیاری لێكردم وتم خه‌ڵكی سلێمانیم له جه‌ماعه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانیم، دوای قه‌سه‌كردنێكی زۆر حاكمه‌كه وتی 20 ساڵ حوكم ده‌درێیت‌و 6 مانگ ته‌عزیب، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵه‌دا ئه‌گه‌ر یه‌كێك هات به‌ده‌نگته‌وه‌و وتی تۆ عێراقیت‌و ته‌سكه‌ره‌ی عێراقی تۆی هێنا ئه‌وكات ئازاد ده‌كرێیت ئه‌گه‌رنا ئیعدام ده‌كرێیت".
دوای ته‌واوبوونی ته‌حقیق‌و ئه‌و راگه‌یاندنی ئه‌و بریاره‌كه‌ی كه‌حاكمه‌كه به‌سه‌ریدا سه‌پاندوویه‌تی، ته‌لانی ده‌برێته‌وه بۆ زیندان رۆژانه بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌چه‌ند شێوازێكی جیاواز ته‌عزیب ده‌درێت تاكو رۆژێك كوردێكی ئێران له‌و زیندانه ئازاد ده‌كرێت‌و ته‌لانیش هه‌واڵی خۆی پێدا ده‌نێرێت بۆ كه‌سوكاری بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئازاد كردنی بده‌ن.
له‌باره‌ی ئازادكردنه‌كه‌یه‌وه ته‌لانی وتی "برای ئه‌و زیندانییه‌ی ئازادكرابوو ته‌سكه‌ری منی هێناو به‌هه‌وڵی ئه‌و له28/8/2004و دوای 11 ساڵ زیندانی ئازاد كرام".
سه‌باره‌ت به‌سۆراغكردنی له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه ته‌لانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دوو مانگ دوای دیارنه‌مانی ته‌رمێكیان بردووه بۆ ماڵی باوكی پێیان وتوون كه‌ئه‌وه كوره‌كه‌یانه‌و شه‌هید بووه، هه‌ربۆیه ماڵی باوكی ئه‌و ته‌رمه كه‌به‌هۆی شێواوییه‌وه نه‌ناسراوه‌ته‌وه ده‌نێژن‌و شه‌هیدانه‌یان بۆ ده‌بررێته‌وه‌و پارچه‌یه‌ك زه‌وی شه‌هیدانه وه‌رده‌گرن.
به‌رزان ته‌لانی دوو مانگ پێش ده‌ستگیركردنه‌ی ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه، به‌ڵام به‌هۆی دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ خێزانه‌كه‌ی شووی كردوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه ته‌لانی به‌مه‌به‌ستی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ‌و دروستكردنی ژیانی هاوسه‌ری سه‌ردانی زۆر به‌رپرس‌و لایه‌نی حیزبی یه‌كێتیی ده‌كات به‌ڵام هیچی بۆ ناكرێت.
گله‌ییه‌كانی ته‌لانی له‌وه‌وه چڕ ده‌بێته‌وه كه‌كاتێك سه‌ردانی ده‌زگای زانیاری كردووه بۆ دیده‌نی مامۆستا عه‌زیز‌و هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه بۆیانی گێراوه‌ته‌وه له‌به‌رانبه‌ردا ناوبراو كاغه‌زێكی نووسیووه بۆ ئه‌وه‌ی (200) دۆلاری بۆسه‌رف بكرێـت، مسته‌فای سه‌ید قادریش ته‌نها بری (200) دۆلاری بۆسه‌رف كردووه.
ته‌لانی ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه له‌فه‌رمانده‌یی گشتییه‌وه مسته‌فای سه‌ید قادر نوسراوی بۆ كردووه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بكه‌ن‌و وتی "بریار بوو له‌لایه‌ن مه‌كته‌ب سیاسییه‌وه 20 وه‌ره‌قه‌م بۆ سه‌رف بكه‌ن، كه كاك مسته‌فای سه‌ید قادر به كتابی ره‌سمی بۆی كردووم، كه‌موسته‌حه‌قم، كتابه‌كه بۆ لای كاك كه‌مال‌و مه‌لا به‌ختیار بوو، دواتر له 12/6/2006 كتابه‌كه‌م برد بۆ مه‌كته‌بی سیاسی هیچ جوابی نه‌بوو له 12/6/2007 چوومه لای مه‌لا به‌ختیار خۆی ئه‌و وتی تۆ موسته‌حه‌قی به هه‌موو شتێك وتم كه‌واته هاوكارییه‌كم بكه‌ن، به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه".
به‌بروای ته‌لانی هۆكاری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لا به‌خیتیاره‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه‌دوای ئه‌وه‌ی باسی پێشمه‌رگایه‌تیم بۆ مه‌لا به‌ختیار كرد وتم له‌مه‌ڵبه‌ندی دوو لای كاك نه‌وشیروان بووم له كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، كه‌ئه‌وكات ئێمه دوو باڵ بووین، باڵی شۆرشگێران‌و باڵی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران من له‌كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بووم "پێموابێت ئه‌وه ته‌ئسیری له‌مه‌لا به‌ختیار كرد‌و له‌سه‌ر ئه‌وه ئیشه‌كانی بۆ من نه‌كردووه هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌ده‌ڵیدایه".
كۆتایی قسه‌كانی ته‌لانی به‌وه هات كه‌ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگایه‌تییه‌ی كردووه ئه‌و هه‌موو ئازاره بینیووه كه‌چی ئێستا كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ره‌و مانگی 150 هه‌زار وه‌رده‌گرێت، "ئایا ئه‌وه هه‌موو پاداشتی یه‌كێتییه به‌رانبه‌ر به‌من".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست