کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


((یه‌کێتی و سیاسه‌تی درۆکردن))

Sunday, 22/09/2013, 12:00




له‌ مێژوی مرۆڤایه‌تیدا درۆکردن به‌کارێکی دزێوو ناشرین هاتوه‌ . خۆئه‌گه‌ر زۆرجاریش پێویست بووبێت ئه‌وا به‌
جۆرێک درۆ کراوه‌ که‌ گونجا بێت و جێگه‌ی باوه‌ڕی هه‌ندێک بووه‌ .
یه‌کێتی وای لێهاتوه‌ له‌درۆکردنه‌که‌شدا بیر له‌ شێوازه‌که‌ی ناکاته‌وه‌ نمونه‌ش بۆئه‌وڕاستیه‌ لێدوانه‌ بێ سه‌رو به‌ره‌کانی
مه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌یه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستی ((گاڵه‌بانی)) .
ئازیزان ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره‌دا باسی بکه‌م هه‌ر درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌درۆینه‌ی ئه‌م حزبه‌یه‌ که‌ کادیره‌کانیان پێ گۆش
کردوه‌، بۆ نمونه‌ ((دلێر مێگفی))ی کاندیده‌که‌یان بێ شه‌رمانه‌ له‌ شاشه‌ی تی ڤی دێته‌ ده‌نگ و باس له‌قاره‌مانیه‌تی وشۆڕش گێڕیه‌تی خۆی ئه‌کات به‌ڵام بێئه‌وه‌ی ڕابردوی خۆی باس بکات ، ئه‌ڵێت پێشمه‌رگه‌ بووم ڕاست ئه‌کات به‌ڵام
چه‌ند وه‌که‌ی؟ هه‌موان و خودی کاک دلێریش ده‌زانێت که‌ له‌ساڵی (1983) بوه‌ به‌پ.م تاکو (1985) ته‌سلیم به‌ڕژێم
بۆته‌وه‌ ، تاکو ئێره‌کێشه‌مان نیه‌ به‌ڵام ئه‌ی دوای چونه‌وه‌که‌ی بۆ باس ناکات که‌ ئامر سریه‌ بوه‌ له‌فه‌وجه‌که‌ی
شه‌ریف کوڕه‌داوه‌یی تاکو ساڵی (1991) ئه‌وه‌ش به‌هه‌رحاڵ خه‌لک ئه‌توانێ بپرسێت سه‌باره‌ت به‌ ڕابردوی دووری .
پرسیارێکی تر دێته‌ ئاراوه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ دیسان کاک دلێر خۆی لێ لاداو باسی نه‌کرد ئه‌ویش ئایا بۆ وازی
له‌خوێندنی زانکۆ هێنا به‌م دواییه‌، گه‌رخۆی بیری چوه‌ بالێره‌وه‌ بیری بخه‌ینه‌وه‌ که‌ به‌ ((قۆپی)) گیراو ده‌رکرا
گه‌روانیه‌ دیسان باپێمان بڵێت .به‌ڕێزان کاره‌سات لێره‌وه‌یه‌ که‌ کاندیده‌که‌ی (ی.ن.ک) هێشتا نه‌چۆته‌ په‌رله‌مان
ئه‌مان خه‌ڵه‌تێنێ ده‌بێ چ دڵێکمان به‌م په‌رله‌مانتارانه‌ی داهاتوو بێت .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە