کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لۆگۆى تەلەفزیون ناسنامەى نەتەوەیى تێبینیەك بۆ(كەناڵ 4)

Sunday, 04/07/2010, 12:00


میدیاى كوردى هەرلەسەرەتاى دروست بونیەوە خاوەنى ناسنامەى تایبەتى خۆى بوەو ،ئەوەتا كاتێك ماڵباتى بەدرخانیەكان وەك دەسپێى میدیاى كوردى بەر لەسەدەیەك ڕۆژنامەیەك دەردەكەن ناوى دەنین كوردستان گومان لەوەدانیە مەبەستیانە بۆگەلانى نیشان بدەن ئێمەش میدیاى تایبەتى خومان هەیەو هەڵگرى ناسنامەى نەتەوەیمانەو لەو كەناڵەوە توانیویانە سەرەتایەكى تازەى بیرى نەتەویى بایەخ پێبدەن ولەناوڕۆشنبیرانى كورداو هەوڵى ئەوە بدەن بایەخ بدرێت بەزانست و زانیارى .
مەبەستى من لەوەیە كەلەم دنیایەدا تەواوى ئەو پرۆژە گەورە میدیایانەى كەهەیە كار بۆ ئامانجیكى درێژخایەن دەكەن كەبایەخ دانە بەبیرى نەتەوەیى گەشەپێدانى ئەو بیرەیەو ڕاهێنانى نەوەى نوێَیە بە خوشەویستى نیشتمان و بایەخ دان بە خزمەتى ئەو وڵاتەو فروانكردنى چەمكى خزمەتە بە وڵات و ، كاركردنە بۆئەوەى تەواوى كۆمەڵگا ئەركێك لە ئەستۆ بگرێت بۆخزمەتى ئەم وڵاتە.
لەسەرەتاى دروست بونى كەناڵە ئاسمانیە كوردیە كانەوە خاوەن لۆگویەكى تایبەت بون كەناسنامەى نەتەوەیی گەلى كوردیان نیشان داوە، یەكەم كەناڵى ئاسمانى لە دەرەوە پە خشكرا بەناوى میدیا تیڤى خوێندەواریكى سادەش لە كاتى كردنەوەى تەلە فزیونەكەیدا كەدەچێتە سە رئەم كەناڵ هەست دەكات كەناڵیكى كوردیەو تەواوى كەناڵە ئاسمانیەكانى تر یاخود كەناڵە لوكاڵیەكان لە كاتى بینیاندا هەست دەكەى كەهەڵگرى موركى كوردین وەك (كوردستان تى ڤى ، كوردسات ، زاگرۆس، گەلى كوردستان ، جەماوەرى كوردستان، نەورۆز،.......).
هەموان باش دەزانین لە تەواوى جۆرەكانى ڕاگەیاندندا تەلە فزیون لە هەمویان كاریگەرترە چونكە زورینەى خەڵك تەماشاى دەكەن و كاریگەرى ڕاستەو خوى لەسەرخەڵك دەبێت. ئەوەى مەبەستمە لێرەدا ڕونى بكەمەوە كەلۆگوى(كەناڵ چوار) جگە لە هەردوو پێشكەشكار ئارامۆو ئەڤین ئاسۆ هیچ پەیوندیەكى بە گەلى كوردەوە نیە ، لە وانەیە یەكێك بپرسێت بڵێت ئەم كەناڵە خزمەتیكى گەوەرە لە بوارى ڕوشنبیرى وكۆمەڵایەتى بە بینەران پێشكەش دەكات .چۆن وادەڵیت منیش لەوە گومانم نیە كەئەم كەناڵ سەرەڕاى كەموو كوڕیەكانى بینەرى كوردى ئاشت كردوەتەوە لە گەڵ تەلەفزیونداو بینەرى كوردى لە كەناڵەكانى روتاناوە بەرەو خوى ڕاكێشاوە كەئەمە دەسكەوتیكى گەورەیە بۆ ئەم كەنالەَ ، بۆیە ئومید ئەكەم لە دەستەى كارگێڕى ئەو كەناڵە لە پاڵ چوارەكەدا وشەیەكى كوردى بۆ زیاد بكات ئەگەر چوارەكە مەبەستیان چوار پارچەكەى كوردستانە واباشترە وشەى كوردى لە گەڵ بێت ،بۆ ئەوەى بە ئاشكرا ئەو مانا بگەیەنیت،بائەوەشیان لە كۆلأ بێتەوە كەدەڵین كەدەڵین تەواوى ستافى ئەو كەناڵە توركەو بە دەگمەن نەبێ كورد لەوێ نابینى ، هەموان دەزانین تورك چۆن مامەڵە لە گەڵ كورد دەكات و تائێستاش ئاگرى تۆپەكانیان لە كوێستانى قەندیل خامۆش نەبوە، گومان لەوەشدا نیە كە ئەم كەناڵە بۆ بەڕێوەبردنى كارەكانیان پارە لە حكومەتى هەرێمى كوردستان وەردەگرن وەك وەفایەك بۆ ئەو پارە مفتەى وەرى دەگرن باوشەى كوردى لە گەڵ دابنین پاشانیش دەكرێ وا ئەم وشە لێكبدرێتەوە(4كورد) جوار لە ئینگلیزیدا بە (فۆر)دەخوێنریتەوەو (فۆریش)بەماناى (بۆ) ى كوردى دێت و ماناى كەناڵەلەش دەبێتە (بۆ كورد)چونكە سیاسەتى تەلەفزیونەكەیان وەك خویان دەڵین بۆخزمەتى كوردانەو لەپێناوەشداكەم تەرخەمى ناكەن .
هەقە حكومەتى هەرێم و وەزارەتى ڕوشنبیرى بەدانى موڵەت بەكەناڵەكان لۆگوكانیان بەهێند وەربگرن كارێك بكەن تۆزیك لۆگوكانیان بەلاى ئەم نەتەوە مەزڵومەوە غەریب نەبێ مۆركیكى كوردى پێوەبێت.
ئەشێ یەكێك لە خوێندنەوەى ئەم نوسینە بێتەوە بڵێت ئەم برادەرە زۆر نەتەوە پەرستە ، بێگومان بۆ ئەم قوناغە زۆر گرنگە نەتەوە پەرستى چونكە ئێمە جارێ بە مافى ڕەواى نەتەوەیمان نەگەشتوین لە خەم نەڕەخسیوین، چیشمان لە عەرەبەكان كەمترە سەرەڕاى ئەوەى دەوڵەتى نەتەوەیان هەیەو كەناڵە ئاسمانیەكانیان ناسنامەى نەتەوەییان نیشان ئەدا بگرە جارى واش هەیە ناسنامەیەكى لۆكاڵى هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە