پاش یانزە ڕۆژ لە ڕفاندنى (تەرمى محمدى شێخ قادرى چوێسە دۆزرایەوە)
Saturday, 08/05/2010, 12:00
پاش زیاتر له‌ده رۆژ له فراندنى ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له نزیك سۆپه‌رماركێتی ئاڵتون له‌شاری سلێمانی ته‌رمی نیوه‌گیانی محه‌مه‌د تاهیرى ته‌مه‌ن 16ساڵ به برینداریی دۆزرایه‌وه‌و پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه به هۆی قورسیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رله‌به‌یانی ئەمرۆش له گۆرستانی شێخ ئه‌حمه‌د به‌خاك سپێردرا.
كە ئەمە دووه‌م حاڵه‌تی رفاندن و كوژرانه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی ڕوو دەدەن
شایانى باسە رۆژی سێشه‌ممه 27/4 له‌كاتێكدا محه‌مه‌د تاهیر سه‌عید ته‌مه‌ن 16ساڵ له‌كاتێكدا ویستویه‌تی بچێت بۆ خوێندنگه‌كه‌ی ( ئاماده‌یی سه‌لاحه‌دینی كوڕان)، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ڕفێنردرێت كە بە ووتەى باوكى جلى سەربازییان لە بەردابووە
ئەمەش پەڵەیەكى ڕەشە بە نێو چاوى دەسەڵاتى مافیاى كوردى كە زۆر جار منەتى ئەوەمان بەسەردا ئەكەن كە بارودۆخى هەرێم ئارامە و هیچ مەترسییەك لەسەر گیانى هاووڵاتییان نى یە.
سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست