دەرکەوتنی فاشیزمی ئیسلامی لەبەرگێکی نوێی داعشدا دوای ١١سێپتەمبەری ئەلقاعیدە جیهانی ڕوبەڕووی شۆک وپرسیارێکی قورس کردەوە ،کە ئایا چ سیستەمێکی جیهانی لە ئارادایە کە دوای دەیەیەک هێشتا دنیا بەدەست تیرۆریزمەوە گیرۆدەیە؟ لەکاتێکدا ئەمریکا لە شەڕی خلیجەوە پێش لە دوودەیە ڕایگەیاند کە سیستەمی نوێی جیهان دیموکراسی...
لە گۆڤاری ئیکۆنۆمیستی ١-٧مارسی ٢٠١٤دا تەجروبەی ئەمریکا بۆ دانانی سیستەمی دیموکراسی لە عێراقدا بە دووەم نمونەی پاشەکشەی سیستەمی دیموکراسی لە دنیای دوای ٢٠٠٠ەوە دادەنرێ بەوەی ئەم دیموکراسیەی بوش ڕەچەتەی ناجێگیریەک بوە بۆ عێراق کە لەپێناو شەڕی عێراقدا کردویەتی.بەڵام پرسیارێک لە دەنگدەر بکرێ لەکوردستاندا...
تیرۆری کاوە گەرمیانی پێمان دەڵێ: هیچ شتێک جگە لە نەمانی دەسەڵاتی میلیشیا و مافیاکان چارەسەری ئەم دۆخەی کوردستان ناکا . کوژرانی کاوە گەرمیانی داخێکی گەورەیە کە ڕۆژنامەنوسێکی بوێر لەناوبرا کە دژ بەگەندەڵیەکانی بەرپرس و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی لە گەرمیان ڕاپۆرت و بەڵگەی بڵاودەکردەوە و...
پارتی دوو زمانی هەیە،زمانێکی هەڕەشە و زمانێکی سازان. دوێنێ مەسعود بارزانی هەڕەشە سەپاندنی دەستور دەکا و ئەمڕۆ نیچیرڤان بارزانی داوای سازان دەکا لەسەری. ئەمە دوو دیوی دراوێکە کە پێی دەڵێن دەسەڵاتی پارتی. ئەم دەسەڵاتە هێزی یەکەمی سیاسی و عەسکەری و ئابوری بەکردەوەی لەدەست سەرۆکدا کۆکردۆتەوە ،بەڵام گرفتی...
ئاسۆکمال بهڵێن عهزیز لە ڕیپۆرتاژێکدا ،کە خۆشی بەکەموکورتی ناودەبا ،هەوڵێکی داوە تاکو بەڵگە ئاشکراکانی شەڕێک کە بەعس لەژێرناوی سورەتی ئەنفالی قورئاندا دژ بەخەڵکی کوردستان کردی پەردەپۆش بکا . ناوبراو دەیەوێ پاکانە بۆ مێژوویەکی بەعس بکا کە لەشەڕی عێراق ئێراندا بەرگێکی ئیسلامی کردبوو بەبەری هەموو...