کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رده‌شت و سۆران شایەدن

Saturday, 21/08/2010, 12:00


سه‌رده‌شت و سۆران شایەدن و دەتوانن شایەدی بدەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بكوژەكانیان دەزانێت و خۆی لێ پشت گوێ خستوونە، نەوەك كوشتنی ئەم دوو ڕۆژنامەنوسە بەسەریان دابشكێتەوەو لە بن زیانەكەو حەیا چوونەكەی لە وڵاتانی دەرەوە دەرنێن، ئەگەر پارتی یان یەكێتی لە ناوچەیەكی وەك هەرێمی كوردستان كە دانیشتوانەكەی بە پەنجەی دەست دەژمێردرێت چۆن كوشتنی دوو گەنجی ڕۆژنامەنوسی دیاری كورد بزردەبێت، ئەگەر هەرێمی كوردستان بیانووی ئەوە بدۆزێتەوە كە كوشتنی سۆرانی مامەحمە لە ناوچەیەكی حكوومەتی عیراقیەوە وەك پارێزگای كەركووك دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانی بەسەردا زاڵ نیە ئەی كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان چی بەسەر هات كە لەناو پایتەختی هەرێمی كوردستان و دەرهێنانی بە زۆر لە ناو كۆلیجی ئەدەبیات و بەبەردەم پاسەوانانی كۆلیژ بێ ئەوەی كەس خۆی لێ بە ساحیب بكات، ئەگەر ئاسایشی كوردستان لە كەشتنی ئاگادار نەبێت یاخود پاسەوانانی كۆلیزی ئاداب ئاگادارنین لە بردنی ئەی چۆن كاتێك مێوانێك دەیەوێت بچێتە ناو كۆلیژی ئاداب دە بێت بەسەد بینەو بەردەو تەلەفۆن رجاو پارانەوە بكات تاوەكوو پاسەوانەكانی دەرگای كۆلیژی ئاداب رێگەی دەدەن بچێتە ژوورەوە، دوای ئاگادار كردنەوەشی كە دەبێت پاش چەند خولەكێكی تر بێیتە دەرەوە.
لە كاتی ون بوونی سه‌رده‌شت و كوشتنی دوای دوو ڕۆژ لە پارێزگای موسل بەرپرسەباڵاكانی هەرێمی كوردستان لێدوانی یەك لەدوای یەكیان دەداو هەرەشەی توندیان لە بكوژانی سه‌رده‌شت دەكردو پەرلەمان لە گەرمەی كوشتنی سه‌رده‌شت بریاری دا وەزیری ناوەخۆ بانگەهێشتی پەرلەمان بكات بۆ لێپێچینەوە بەڵام ئەمانە هەموویان ونبوون و هیچیان نەهاتنە دی نەوەك سەرەداوێك لە ئاسایش یان ئاژانسی پاراستنی هەولێر دەركەوێت بۆ دۆزینەوەی بكوژانی سه‌رده‌شت، بۆیە پارتی لە هەولێر بە حكومی ئەوەی هەولێر لە ژێر دەسەڵاتیتی هەموو هەولێكی دەدا تاوەكوو ئەم مەسەلەیە كۆتای پێ بێت، هەروەها پارتی هەولی زۆری دا بۆ ئەوەی كوشتنی سه‌رده‌شت وەك ڕۆژنامەنوس دەرنەكەوێت وەك قوتابی بناسرێت بۆیە مسعود بارزانی لە فەرەنسا لە كاتی سەردانەكەی بۆ لای ساركۆزی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەی لە وڵامی یەك ل پرسیاری ڕۆژنامەنوسەكانی فرەنسا رای گەیاند سه‌رده‌شت ڕۆژنامەنوس نەبوو سه‌رده‌شت قوتابی بوو.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە