کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستان جاران خۆشتر بوو

Sunday, 28/06/2009, 12:00


گه‌ر به‌راوردێك بکرێت له نێوان کوردستانی ڕابردوو و کوردستانی ئێستا زۆرجیاوازی تێدا به‌دی ده‌کرێت ، پێشتر کوردستان له ژێر ده‌ستی دڕنده‌ترین دوژمندا بووه و ده‌یویست به هه‌ر جۆرێك بێت کورد له مێژوودا بسڕێنێته‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خزمه‌تگوزاری ئاوو ئاوه‌ڕۆ و و ڕێگا و بان و کاره‌با و زانکۆ و قوتابخانه‌کان و داداگا و هه‌رزانی بازاڕ و که‌می هه‌ژار و زۆر شتی تر له ئێستای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باشتر بووه و هیچ کاتیش به‌عس منه‌تی نه‌ده‌کرد به‌سه‌ر کورد دا که بڵێت من ئه‌مانه‌م بۆ کردوون چونکه ده‌یزانی که ئه‌م خزمه‌ت گوزاری یانه ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موو حکومه‌تێکه و واجبه له‌سه‌ری میلله‌ت به‌هه‌موو چین و توێژێکه‌وه ڕازی بکات ، خاڵێکی تر له ڕابردوودا لێپرسینه‌وه هه‌بوو له داموده‌زگا حکومی یه‌کان و که‌س نه‌ی ده‌توانی سه‌رپێچی بکات و به ئاشکرا پاره خواردن و زه‌وی دابه‌شکردن نه‌بوو وه‌ك ئێستا ، له ڕابردوو ژن کوشتن و خۆ سوتاند و ڕه‌وی لاو بۆ هه‌نده‌ران که‌متربوو ، له 18 ساڵی ئازادی کوردستان و حوکم ڕانی ده‌سته‌ڵاتی کوردی زیاتر له 18000 کوڕی کورد شه‌هید کرا له شه‌ڕی براکوژی دا، 18 هه‌زار دایك ڕه‌شپۆش بوو و 18000 منداڵ بێ باوك بوو هه‌ژده هه‌زارباوك جه‌رگ سووتاو بوو به هه‌زاران که‌س له زیندانه‌کانی پاراستن و ده‌ستگاکانی زانیاری بێ سه‌روو شوێن کران به هه‌زاران خێزان ئاواره‌بوون به هه‌زاران کاسپ کار زه‌ره‌ر مه‌ند بوون به هه‌زاران که‌س که‌م ئه‌ندام بوون به هه‌زاران که‌س له به‌رده‌می نه‌خۆشخانه‌کانی تاران و ئه‌سته‌مبوڵ و دیمشق خوێن و گورچیله‌ی خۆیان ده‌فرۆشت له تاو نه‌بوونی به هه‌زاران ئافره‌ت له تاو نه‌بوونی په‌نای بۆ له‌ش فرۆشی ئه‌دا ، لێره‌دا داواکارین له که‌سو کاری شه‌هیدانی شه‌ڕی براکوژی و ئه‌وکه‌سانه‌ی زه‌ره‌ر مه‌ند بوون و که‌م ئه‌ندام بوون هه‌ر هه‌موو لایه‌‌ك ده‌نگتان بکه‌ن به‌یه‌ك و داوابه‌رزبکه‌نه‌وه له دادگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌ی که ده‌ستیان هه‌بوو له شه‌ڕی براکوژی بدرێن به دادگا و قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه و هه‌ردوو ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ده‌بێت له ڕێگای ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌کانه‌وه داوای لێبووردن بکه‌ن له که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌وکه‌سانه‌ی که زه‌ره‌ر مه‌ند بوون به‌هۆی شه‌ڕی براکوژی .

27 / 6 / 2009 سوید



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە