کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی ده‌ستی خۆی نیه و ماری پێده‌گرێت

Wednesday, 16/09/2009, 12:00


تاڵه‌بانی پێی وایه خاوه‌نی هه‌رێمی سه‌وزی کوردستانه که به ئاره‌زووی خۆی موڵک و پاره‌ی میلله‌ت دابه‌ش ئه‌کات  به‌سه‌ر کۆنه جاش و موسته‌شاره‌کاندا چونکه پێشمه‌رگه‌و کادێرو لایه‌نگیرانی (ی . ن . ك)  دوای درووست بوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕیزه‌کانی ی . ن . ك دوورکه‌وتونه‌ته‌وه ئێستا تاڵه‌بانی به مه‌به‌ستی پڕکردنه‌وه‌ی جێگای ئه‌و که‌سانه‌ی  که دوورکه‌وتونه‌ته‌وه به کۆنه جاش و موسته‌شاره‌کان پڕی ده‌کاته‌وه و تاوه‌کو بتوانێت جارێکی تر ی . ن . ك ی پێ به‌هێز بکاته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاڵه‌بانی به نووسراوێك داوای له جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت کردووه که 23 پارچه زه‌وی له شاری ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین بۆ بنه‌ماڵه‌ی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق (هاوار ملا محمد) دابین بکرێت له کاتێکدا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان دابه‌شکردنی زه‌وی ڕاگیراوه ، تاڵه‌بانی چاك ده‌زانێت ملا محمدی باوکی هاوار کۆنه جاشه و هیچ کاتێك خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به کورد نازانێت به‌ڵام له‌به‌ر زرووفی نائارامی شاری موسل رایکردووه بۆ ڕانیه و خۆی لێکردووین به نیشتمان په‌روه‌ر ، تاڵه‌بانی زۆربه‌ی ژیانی خۆی و خێزانه‌که‌ی له به‌ریتانیا به‌سه‌ر بردووه و چێك ده‌زانێت هیچ سه‌رۆك کۆمارێك یان سه‌رۆك حیزبێك یان سه‌رۆك حکومه‌تێك بۆی نیه به ئاره‌زووی خۆی موڵک و سامانی گه‌ل  دابه‌ش بکات له به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆیی و حیزبه‌که‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده دڵسۆزی گه‌له‌که‌تیت پاره و موڵك و سه‌روه‌تی خۆت دابه‌ش بکه نه‌ك پیاوه‌تی به‌سه‌ر موڵك و ماڵی میلله‌ته‌وه  بکه‌یت ئێستا له کوردستان به هه‌زاران هه‌زار خێزانی ئه‌نفال و شه‌هید هه‌یه که هێشتا ئاوڕتان لێنه‌داونه‌ته‌وه یان به هه‌زاران وه‌رزشکار و پێشمه‌رگه‌ی دێرین هه‌یه که هیچتان بۆ نه‌کردوون ، ڕۆژی 25 / 7 گه‌وره‌ترین تاقیکردنه‌وه‌بوو له ژیانی سیاسی ی . ن . ك که تووشی گه‌وره‌ترین شکست بوو ئه‌نجامه‌که‌شی بۆ ئه‌م باسه‌و چه‌ند هۆیه‌كی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه ، له کۆتاییدا تاڵه‌بانی دڵی 23 کۆنه جاش و موسته‌شار ڕاده‌گرێت و 23000 ئه‌ندام و لایه‌نگرانی لێ دوورده‌که‌وێته‌وه .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە