کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشنیارێك بۆ هاوکاریکردنی نان بڕاوه‌کانی کوردستان

Sunday, 14/06/2009, 12:00


ئاشکرایه ئه‌مڕۆ له ئه‌وروپا 85% کورد پشتگیری لیستی گۆڕان ده‌کات بۆ چاکسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ، ڕاستی ئه‌م ووته‌یه زۆر ئاشکرایه که زۆربه‌ی زۆری که‌رت و ڕێکخستنه‌کانی (ی . ن . ك) له هه‌نده‌ران ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه و نه‌شیانتوانی یادی ‌(34)ه‌مین ساڵه‌ی‌دامه‌زراندنی‌یه‌كێتیی‌نیشتیمانیی‌كوردستان‌و بکه‌نه‌وه پاشان له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی (ڕه‌گ) درووست بووه هیچ به‌رپرسێکی ی . ن . ك به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی نه هاتوون بۆ ئه‌وروپا یان به دزیه‌وه سه‌ردانی ئه‌وروپانیان کردوه چونکه پێش درووست بوونی ڕه‌گ و لیستی گۆڕان ساڵی چه‌ندین جار به‌رپرسانی حیزب ڕوویان ده‌کرده ئه‌وروپا و چه‌ندین کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یان ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئه‌‌ندامه‌کانیان و خزمه‌ت ده‌کران به‌ڵام ئێستا به نهێنی ڕووده‌که‌نه ئه‌وروپا و که‌س نایان بینن له‌وه ده‌کات به‌رپرسه حیزبیه‌کان خه‌ریکی خه‌باتی ژێر زه‌مینن له ئه‌وروپا ، لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی خه‌ڵکی کورده له هه‌نده‌ران ئه‌وه‌یه که زۆر له پێشمه‌رگه‌و کادێر و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی به‌هۆی ڕاو بۆچوونی جیاواز نان بڕاوکراون ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ ی . ن . ك به کاری ده‌هێنن له هیچ سه‌رده‌مێکی ئه‌م دونیایه‌دا ڕوی نه‌داوه ته‌نانه‌ت حیزبی به‌عسیش په‌یڕه‌وه‌ی نه‌کردوه زۆر که‌س له سه‌رده‌می ڕژێم گیراوه به‌ڵام نان بڕاو نه‌کراوه ، ئێمه‌وه‌ك کوردانی دانیشتووی ئه‌وروپا داوا ده‌که‌ین کومیته‌یه‌کی پشتگیری دروست بکه‌ین له هه‌موو ووڵاتێکی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌ك بۆ دروستکردنی سندووقێك بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی که بتوانین مانگانه به گوێره‌ی توانا یارمه‌تی ئه‌و که‌سانه بده‌ین که نان بڕاوکراون وه‌ك هه‌ڵوێستێکی نیشتمان په‌روه‌رانه و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ خه‌ڵك له کوردستان نه‌ترسێت نان بڕاوده‌کرێت زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان پشتگیری لیستی گۆڕان ده‌که‌ن ، ئێمه له ئه‌وروپا زیاتر له 17 ساڵه ئه‌ندامی (ی . ن . ك) بووین و مانگانه ئابوونه‌وه‌ی خۆمان داوه بێ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و پاره‌یه چی به‌سه‌ر هاتووه و به‌ره‌و کوێ چووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوو به‌ڕێزان جێگری پێشووی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان و سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئوڵومپی له‌چه‌ند دانیشتنێکدا باسی ئه‌وه‌یانکردوه که کورده‌کانی ئه‌وروپا هیچ شتێك شمولیان ناکات واته ئێمه بووین به هاو ووڵاتی پله دوو ئێستا هه‌ر ئێمه‌ین که توانیمان گۆڕان درووست بکه‌ین و دڵنیاشین که زۆرینه‌ی ده‌نگیش به‌ده‌ست ئه‌هێنین ئه‌گه‌ر خروقاتی تێدا نه‌کرێت . له‌کۆتاییدا ئه‌وه ماوه بڵێم که ئه‌م شۆڕشه‌چاکسازیه نوێیه‌ی به‌رپامان کردوه به خواستی جه‌ماوه‌ره و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش وه‌ک پێویست سه‌رکه‌وتنمان به‌ده‌ست نه‌هێنا جارێکی تر ناگه‌ڕێنه‌وه ناو ڕیزه‌کانی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان .

ئه‌نوه‌ر خه‌راجیانی
2009 سوید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە