عومه‌ر فه‌تاح و عه‌زیزی وه‌یسی پێکه‌وه گۆرانی ده‌ڵێن..
Tuesday, 14/07/2009, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی عومه‌ر فه‌تاحی له پوسته‌که‌ی دوورخسته‌وه به مه‌به‌ستی چاك سازی ، پاشان هیچ پۆستێکی تری پێنه‌درا و نه‌یزانی چی بکات به ناچاری په‌یوه‌ندی کرد به هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی وه‌یسی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ڕێگای هونه‌ر و گۆڕانی ووتن جارێکی تر شاد بێته‌وه به جه‌ماوه‌ر ، سه‌رکردایه‌تی کورد زۆر به هه‌ڵه له هونه‌ر وه‌رزش گه‌یشتوه لای ئه‌وان وایه ئه‌گه‌ر که‌سێك هونه‌ر یان وه‌رزشی بکات ئیتر بانێت هیچ پۆستێکی ده‌سته‌ڵاتی پێ بدرێت ، سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا ڕیگن ئه‌کته‌ری سینه‌مای بوو زۆر له که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی جیهان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا پۆتین که باشترین یاریزانی جۆدو کاراتی بووه ، کاك عومه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی بوو ده‌نگێکی خۆشی پێوه‌یه بۆ حه‌یران زۆر جار له‌به‌رده‌م خۆیه‌وه حه‌یران ده‌ڵێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به فرسه‌تی زانی که زۆرترین جه‌ماوه‌ر له خۆیه‌وه نزیك بکاته‌وه له‌گه‌ڵ عه‌زیزی وه‌یسی گۆرانی بۆ لیستی کوردستانی ده‌ڵێت، هونه‌رمه‌ندانی به‌ڕێز به نیازن له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌له‌مانی کوردستان چه‌ند کلیپك نمایش بکه‌ن به‌یه‌که‌وه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌ی پشتگیری لیستی گۆڕان له سوید به نیازن ئاهه‌نگێك ساز بده‌ن دواکاریه له هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند بتوانن ئه‌و ئاهه‌نگه‌مان بۆ بکه‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست