کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌ڕ ساڵی جارێك قنی ده‌رده‌که‌وێت بزن ده‌یکات به هه‌را

Monday, 13/07/2009, 12:00


ڕۆژانه به هه‌زاران ئه‌ندام و لایه‌نگری لیسته جیاوازه‌کانی کوردستان ده‌ست له کارئه‌کێشنه‌وه و پشتگیری لیستی گۆڕان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی زۆرله که‌ناڵ و میدیاکان باسی بکه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێکی لیستی گۆڕان ده‌ست له کار بکشێنێته‌وه ده‌بێته بنیشته خۆشه‌ی که‌ناڵ و میدیاکانی ده‌سته‌ڵات و حیزب که‌ئه‌مه له خۆیدا کارێکی ئاساییه چونکه مروڤ ئازاده کار بۆ چی لایه‌نیك بکات به‌ڵام لیره‌دا ئه‌وه‌ی که گرنگه باس بکرێت ئه‌مڕۆ لیستی گۆڕان میلله‌تی له پشته و خاوه‌نی هیچ سه‌رمایه‌ و ده‌سته‌‌ڵاتێکی سیاسی و په‌رله‌مان و حکومی نیه تا له ئیستادا بتوانێت گۆران له‌ده‌سته‌ڵات و په‌رله‌مان و حکومه‌ت بکات ، به لای ئێمه‌وه گرنگ نیه چی لیستێك براوه ده‌بێت گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ له کوردستان گۆڕان بووه به فاکته‌رێکی پیروز له ناو جه‌ماوه‌ر ده‌بێت گشت لایه‌نێکی حیزب و سیاسی هه‌نگاو به ناو گۆڕاندا بنێت و هیچ لایه‌نێك نا توانێت له گۆڕان هه‌لبێت ، گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێكی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگایه و هیچ که‌س و لایه‌نێك ناتوانێت ڕزگاربێت له گۆڕان ، گۆڕان تاکه ڕێگایه‌که که میلله‌ت ڕزگار ده‌کات له شه‌خس په‌رستی و خۆ په‌رستی و گه‌نده‌ڵی ،
له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا کاتێك پێشمه‌رگه‌یه‌ك خۆی ته‌سلیم به حکومه‌ت ده‌کرد که‌ناڵ و میدیاکان زۆر گرنگیان پێ ئه‌دا و زۆر جاریش له ڕێگای که‌نالی ته‌له‌فیزیونیه‌ وه پیشان ئه‌درا و باسی چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت به سه‌دان جاشی ده‌هینا و له‌‌پشتی پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕاوه‌که دایده‌نان تاوه‌کو خه‌ڵکی پێ چه‌واشه بکات و ووره‌ی میلله‌تی پێ بروخێنێت بڵێن به سه‌دان پێشمه‌رگه ته‌سلیمی حکومه‌ت بوونه‌ته‌وه ، لیستی کوردستانی بووه به بزنه‌که‌ی سه‌رده‌می سه‌دام ڕۆژانه به هه‌زاران هه‌زار ئه‌ندامانی هه‌ردوو حیزب ده‌ست له کاری حیزبی ده‌کێشنه‌وه و پشتگیری لیستی گۆڕان ده‌که‌ن بۆ نموونه له ئه‌وروپا 90% ی ئه‌ندامانی لیستی کوردستانی ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه . سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی شۆڕش له دوای ئاش به‌تاڵ جاش نه‌بوو یان که‌م بوون ئه‌گه‌ر که‌سێك ببوایه به جاش به دزیه‌وه ده‌بوو هه‌روها شه‌رم بوو لای خزم و که‌س و کار ،له هه‌مان کاتدا حکومه‌ت پاره و خانوو و زۆر شتی تری پێ ده‌به‌خشی تاوه‌کو ڕێژه‌ی جاش زۆربکات له کوردستان له‌و ڕێگایه‌وه به‌ڵام ڕۆژگار وای لێهات خه‌ڵك له ترسی سه‌ربازی خۆی ده‌کرد به جاش به به‌رتیل و پاره‌ی زۆر ، ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژگاره‌م به بیر ده‌هێنێته‌وه که لیستی کوردستانی وه‌ك سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس به پاره‌و زه‌وی و زۆر شتی ترئه‌دات به هاووڵاتی تاوه‌کو ده‌نگیان بۆ بده‌ن لێره‌دا هیچ جیاوازیك به‌دی ناکرێت له نێوان ده‌سته‌ڵاتی ڕابردوو و ده‌سته‌ڵاتی ئێستا به‌س ناو و ده‌م و چاوه‌کان گۆڕاون له بیرو بۆچوون و فێڵکردن له میله‌ت وه‌ك یه‌ك وان ، حیزب و ده‌سته‌ڵات گۆڕانیان قبوڵه به مه‌رجێك ده‌سته‌ڵات و پاره‌ ته‌سلیم نه‌که‌ن ، له چاوپێکه‌وتنێکی ئه‌ندامی خڵافاوی پارتیدا که له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ىڵاوکراوه‌ته‌وه محمد ملا قادر ده‌ڵێت هه‌ر چوار حیزبه‌که‌ و لیستی گۆڕان به کرێگیراوی بێگانه‌ن باشه کاکه حه‌مه ساڵی 1996تان له‌بیر چووه‌وه‌ ده‌بابه‌ و سه‌ربازی عێراقیتان گه‌ڕانه‌وه ناو کوردستان پاشان ئه‌رته‌ش و جه‌ندرمه‌ی تورکیاتان هێنایه ناو کوردستانه‌وه ئه‌مه به‌کرێگیراوی پێده‌ڵێن یان نیشتیمان په‌روه‌ری ، کاکه حه‌مه‌ ئه‌گه‌ر خۆت گێل نه‌که‌یت ئه‌و حیزبه‌ی که کاری بۆ ده‌که‌یت هه‌ر هه‌مووتان فایلتان هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ئیوه خۆتان لیکردوین به ڕۆسته‌می زاڵ ، له کۆتاییدا ده‌ریا به ده‌می سه‌گ پیس نابێت
2009



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە