کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆسرەت رەسول عەلى تو سەرى دەربازى كوڕت ئەم پەیامەمان بخوێنەرەوە

Saturday, 28/02/2009, 12:00


پاش تێپەڕبوونى هەژدەساڵ بەسەر راپەڕینە جەماوەرییەكەى بەهارى 1991 كە میللەتى ستەمدیدە بەخوێنى خۆى بەرپاىكرد ، ئەم وڵاتە خێرى و خۆشى بەخۆیەوە نەبینیوە و ئیستاش كۆیلەى دیوەزمەى سەرە نوێكانى مافیایى مەرگى شەڕى دەسەڵات و داهاتى گومرگ و بازرگانى رەشیانە ، باشە كاك كۆسرەت تۆیەك كە بەهەموو تەمەنت لە 1984 وە بۆ 1988 پێشمەرگەى شاخ بوویت ، تۆیەك كە ئەگەر بەئەندازەى نوحیش تەمەنداربیت بەقەدەر جەبار فەرمانت پێ نەكراوە و ناكرێ ، لەمەى ئیستا و پێشتر خواردوتەو بردوتە و نۆشتوتە چیت دەوێ لێمان ؟؟ بۆچى ئێخەى دەسەڵات و پۆست و دۆلارى سەوز بەرنادەى ؟؟!! بازرگانى هەموو دەرمانى هەرێمت له‌گه‌ڵ فازیل میرانی گه‌نده‌ل پاوان كرد و بە ئێكسپایەرى كردت بە گەرووى ئەم میللەتەدا ، كاتێ تۆ و ئەمسالى تۆ گەنجە بەدبەختەكانى ئەم هەرێمەتان لە گڵكۆى شەڕى ناوخۆدا ئەكرد بە قەقنەس كوڕەكانت دەرباز و شاڵاو كە ئیستاكێش بۆنى شیرى خاو لە دەمیان دێت لە لەندەن لەگەڵ پاڤێڵ و قوباد لە تیاترۆكاندا تۆزیان ئەكرد ، ئیستا ئەو هێندە ئوتومبیل و پاسەوانە پۆشتەو پەرداخەى بەدووى كوڕەكانى تۆوە هەیە [نیكۆلاى ساركۆزى] سەرۆك وەزیرانى فەڕەنسا بۆ حەوت پشتى حەدى نیە هێندەى ئەوان پۆز و لۆز لێبدات ، دەربازى كوڕت كت و مت لاسایى كوڕى گەورە دیكتاتۆرەكان دەكاتەوە بە لامپەى سەوزى جەنابتان ، ئەوەتا لەخوار گردەكەى پارێزگارى و تەنیشت بارەگاى مەكتەب رێخستن بارەگایەكى مەزنى بۆخۆى داگیر كردووە و ناوى ناوە رێخراوى خێرخوازى دەرباز ، بەڵى وەك رێخراوە خێرخوازییەكانى كوڕەكانى [ سیف الاسلام معمر قەزافى و عودەى كوڕە گەورەى سەدام] ، كاتێ تاڵانفرۆشى نەوتى ئەم میللەتە دەستیپێكرد ، دەربازى كوڕت مانگانە وەك كۆمسیۆن و دەڵاڵانە سەدان دەفتەر دۆلارى لە كۆمپانیاكانى وێنەى [ویسترن زاگرۆس] وەردەگرت كە نەوتیان لە گەرمیان دەردەهێنا ، دەنا لۆ پێمان ناڵێى بودجەى سەدان ملێۆن دۆلارى رێخراوى خێرخوازى لەكوێندەر بوو ، چما بابى وەلى عەهدى ئیمارەتى دوبەى و عەجمانە و ئێمە نەمانزانیوە .
بەڵێ كاك كۆسرەت باوەڕتان بێ ئێوە و ئەمسالى ئێوە لەسەرە گەندەڵە تیرۆریستە مشەخۆرەكەى بنەماڵەكانى تاڵەبانى و بارزانى و كۆسرەتى و ئال فەتاحى و حەمە جانى و شێخ جەعفەرى ، ئاوێكى هێندە چەپەڵ و لیخنى خیانەتتان بۆ ئەم میللەتە رشتووە كــــە بێ هیچ گومانێك تاوانە چەپەڵەكانتان كە قابیلى لێبوردن و سڕینەوە نیە لە دەفتەرى مێژوودا ، نەوەكانى ئایندەى ئەم دەڤەر و خاك و ئاوە وەك وانە بنەڕەتیەكانى وێنەى [دارا دوو دارى دى ] دەیخوێنن و بۆ هەتا هەتایە نەفرەت لەخۆتان و كوڕەكانتان ئەكەن .
یەك ئامۆژگارى زۆر گرنگم هەیە بۆتان جەنابتان كاك كۆسرەت ، ئەویش ئەوەیە جارێكى تر ناوى كەس و كارى سەربەرزى شەهیدان مەهێنن لە دەستپێكى وتار و لێدوانەكانتانا ، چونكە لەژێر خاك و خۆڵەكەشدا شەرمەزارتان كردوون ، تۆ كە پاش گەڕانەوەت لە كن ئاغاى تاڵەبانى لە بەغداد لێدوانت لۆ كەناڵەكان پەخش كرد ئاخر بۆچى ناوى شەهیدەكانت خستە نێو ناوان كە ئێمە كەس و كاریانن ؟! ئەى باشە تۆ بەزمانى خۆت نەتگووت : نابێ دانان لەپۆستەكان لەسەر حسابى ئینتماى كووتلەچێتى بێت و ئەبێ لەسەر حسابى كەفائەت بێ (خۆت وەتەنى) ؟؟؟ ئەى باشە ئەوە چۆن زاتى ئەوەت كرد هەر خۆت خۆت بەدرۆ بخەیتەوە ؟! ئەى چما مەعالیتان ئەو خەڵكە بە مەغۆل و ناقیس و العەقل تێدەگەن ؟؟ راستە ئێمە بێدەسەڵاتین .. بەڵام گەمژە نین ، ئەوەى گەمژە و نەفامە ئێوەن ، چونكە ئێوەن سامان و ژیانى جەماوەرى داماو بە تاڵان دەبەن و گۆڕى ئاییندەى شەرمەزارى خۆتانى پێهەڵدەكەنن ؟ بۆ گوایا ئێمە نازانین ئەگەر شێخ جەعفەر و مامۆستا جەلال كەریم و قادرى حەمە جان دەروێش و موریدى تەكیە حەرامەكەتان نەبونایە .. بۆ بەخەیاڵى خەونى نیوەڕۆى هاوینیش لچیان وەبەرئەو پۆستە ئەكەوت ؟؟؟، ئەى باشە ئێوە كەبەناوى ئێمەوە قسە ئەكەن و وەك قەرەقوش حوكم ئەكەن ، هیچ پرس و رایەكتان پێكردین ؟؟!! ئەى باشە ئێوە نازانن كە ئەو دەموچاوانە لە (على حسن مجید و سبعاوى ئیبراهیم الحسن) زیاتر قێزەونن لاى كۆمەڵانى خەڵكى و ئەوانە سەردەمێكە هەر خەریكى گیرفان و ناوگەڵیان بوون زائیدەن هینكەشى و ماستاوچێتى بۆ جەنابتان!! ئاخر باشە گۆڕانكارى چى و تەڕەساس و ماشى چى؟؟! هەىقوڕمساغینە ؟! بوونى عیماد ئەحمەدى چاوباشقاڵ و كۆن و نوێیە ئیتلاعات بە جێگرى سەرۆكى ئەنجوومەنى وەزیران بەواتاى مانەوەى بارودۆخە گەنەكە نیە لەسەر هەمان رێچكەى جارانى عومەر فاشیل !!.. مانەوەى یاشێخى وەزارەتى پێشمەرگە بەواتاى مانەوەى هەموو ئەوانەى پیاو و كاسەلێسى خۆینن لە پۆست و مێز و كورسییەكانیانان ، مانەوەى شێخ جەلال كەریمى وەزارەتى ناوخۆش بەواتاى مانەوەى خۆى و ژنەكەى دووەمى و هەموو دەموچاوە دز و داوپَنپیسەكان لە پۆستەكانیانا .
كــــــەواتـــــە گۆڕانكارى چى هەى لەوەى ئیستا تیایدان رووڕەش و سووك و رسواتربن وەك بە فیعلى واتان بەسەرهاتووە ، ئەمە چمكێكى سادە و ساكارى پەیامى مامۆستایەكى سەرەتایى و براى شەهیدێكى ئەم هەرێمە بۆگەنستانە بوو بۆ جەنابى كۆسرەت رەسول عەلى نەبا پاشتر بڵێت كەس نەبوو بۆ بەرچاوروونى وەزن و قافیەیى خۆم كووتلە و حیزبە دۆڕاوەكەم پێ بڵێ ، خۆزگە جەنابیشیان ئەگەر لەنێو خۆیان و خۆیانیشیانا بوایە هەڵوێستەیەكیان لەسەر ئاییندەى ئەم كوردستانە زامارە دەكــــرد ، بۆ تەنها یەك جار زاتى باسلێوەكردنى دزى و جەردەییەكانى خۆتان ئەكرد ، وەك دیارنەمانى بڕى هەشت سەد ملیۆن دۆلارەكەى برابەشت كرد لەگەڵ تاڵەبانى و وەك شیرینى ئاشتبوونەوە كردى بەقوڕگتانا..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە