هێمن مەنسور تێنتیەكى ئامادە لەناو مەڵبەندى یەكێتى لە خانەقین
Tuesday, 28/06/2011, 12:00
هێمن مەنسورى كارگێڕى مەڵبەندى گەرمیانى یەكێتى و براى عەدنان مەنسورى جەردەو بەرتیل خۆرى نوسینگەى مادەى سەدوچلى خانەقین لە هەموو بوارەكاندا شابەسەپان نازانێت, واتە لەدواى حاكم عومران یەكەم كەس بووە كە تەجاوزى داگیركردنى زەوى كردووە و دەستى كردووە بەباخ دروست كردن لە شارى خانەقین , هەروەها لە بوارى شەواڵ پیسى و مێ بازیدا لە دواى محمد تاهیر یەكەم كەس دەژمێردرێت لەناو مەڵبەندى یەكێتى دا , لە تەكەتول و شان تەكاندن و فیتە فیتى ژێر بەژێریدا خۆى یەكەم كەسە لە ناو مەڵبەندى گەرمیانى یەكێتیدا, ئەم هێمن مەنسورە سەرێكى هەیەو هەرزار سەودا , ڕۆژێك بەباڵاى مەسئولى مەڵبەندى یەكێتیدا هەڵ ئەدات و ڕۆژێكیش بە پیاو خراو باسى دەكات و دەڵێت هیودارین نەگەڕێتەوە خانەقین , ڕۆژێك شاباش بەسەر سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیاندا لێدەدات و ڕۆژێكیش لە سایتەكاندا بەناوى وەهمیەوە لەسرى دەنوسێت بەخراپ, بۆ ئەو مەبەستە بەڵگەش لەبەر دەستدایە؟!, شەوان لەگەڵ قایمقامى خانەقین دەخواتەوە بەڵام بەڕۆژ لەسەرى دەخوێنێت بەخراپ, و لەسایتە ئەلیكترۆنیەكاندا لەسەرى دەنوسێت, واتە هەرڕۆژەو لەسەر بەزمێكەو بەپێی شنەباكە عەبرى دەكات, لە كاتى بوونى تەكەتول لە ناوئۆرگانەكانى یەكێتیدا بەرپرسى مەڵبەندى بەخراپ وەسف دەكرد لێرەو لەوێ, بەڵام دواتر بێ پشت بوو هاوارى گەیاندە بەرپرسى ئەوكاتى مەڵبەند تابیكات بەكارگێڕ, ڕۆژێك لەناو مەڵبەندى یەكێتیدا دەڵێت مەلا بەختیار سومبولى پێكەوژیان و خزمەتى شار خانەقینە بەڵام ڕۆژى دواتر بەدەم هەڵكێشانى قومێك جگەرەوە دەڵێت مەلا بەختیار خانەقینى گەناند بۆ ئەوە باشە مزاهرەى لێبكرێت و ئەم شارە پیاوى تیانیە بۆیە لە كاتى هاتنى دەرى ناكەن وا ئەو هەموو وەعدە درۆ دەدات بەخەڵك, واتە هێمن مەنسور توات سەر لەلیمان بشەوەنت و لە هەركو هەواكەى خۆشبود لەورە خۆى هەڵ دەخات و ماوەیەكیشە فێر بووە بەناوى خوازراوەوە لە سایتەكان لەسەر ئیدارەى گەرمیان دەنوسێت و زوڕنا بەگوێی خەڵكدا دەكات و وا دەزانێت خەڵك نایناسێت كە لە ساڵى (1992) لەمەڵبەندى بادینان پەنج هەزار دینارى دزى و ڕاوەدونرا بەرەو كەلارو دواتر بۆ خانەقین, لە ئێستاشدا بەداگیركردنى دووپارچە زەوى فراوان و كردن بەباخ لە شار خانەقین و لوشدانى پارە و نەسرەیەى مانگانەى ڕێكخراوى مرۆى لە شار خانەقین بەناو بانگە , كە كرێی بیناى ئەو ڕێكخراوە لەلایەن قایمقامیەتى شار خانەقینەوە دابین كراوەو و جەنابى كاك هێمنیش بەبەر دەوامى قسەو بوختان بۆ مامۆستا محمدى قایمقامى خانەقین هەڵدەوەستێت لەبەر ئەوەى نەیهێڵاوە زیاتر تەجاوز بكات بەسەر موڵكى خەڵكەوە, واتە ئەوەى قایمقام خانەقین بناسێت دەزانێت چەند پاك و بێگەردە لە بوونى گەندەڵى گیرفان و چەندە خزمەتى بە شارى خانەقین كردوە و توانیویەتى مەسەلەى نیشتەجێبونى ماڵە گەڕاوە ئاوارەكانى خانەقین چارەسەر بكات و ئەو ئەموو ئاوەدانیە لەسەر دەستى ئەو بووە , واتە دەست ڕنگین بۆ شارى خانەقین و گیرفان پاك بەڵام بەداخەوە شەرواڵ پیس.
هێمن مەنسور دەیەوێ یارى لەگەڵ گورگ بكات و دەست بكات بەشارەزەردەواڵەیەكى قەرەباڵەغ, بۆیە بەشەو لەسەر ڕوبارى ئەڵوەن و بەدەم ووتنى گۆرانى ئای ئای دوسەكەم و هەڵدانى پێكەوە قسە لەسەر كێتى دەكات و كاك نەوشیروان بەكارێزما دەزانێت بەڵام بەڕۆژیش هەر لەبەیانیەوە تا سەعات دوو بەسیفەتى كارگێڕى مەڵبەندى یەكێتى لە خانەقیندا لەگەڵ دەعبایەكى دزدا دەوام دەكات, لە كاتى كۆچى دواى بەڕێز دایكى عوسمانى حاجى مەحمودا لەگەڵ جێگرێكى ئەوكاتى یەكێك لەمەڵبەندەكانى سنورى گەرمیان نامەیەكى پڕ لەتراژیدیاو پڕ فرمێسك بۆ كاك عوسمان دەنوسێت و دواى سەرەخۆشى پێی دەڵێت ئێستەش هەر تۆ براگەورەیت و ئێمەش گیرى دەستى بارودۆخمان كردووە و هیودارین بەدۆستى خۆت حسابمان كەیت, كەچى ڕۆژى دواتر لە كۆبونەوەى كارگێڕیدا هەڕەشەى لە گۆڕان دەكرد كە ئەگەر لە خانەقیندا خۆپیشاندان بكەن قبوڵ ناكرێت كەچى هەرخۆیشى شەو تەلەفۆنى بۆ كوردۆ قاسم دەكردوو دەیگوت خەڵك شار خانەقین پڕن و ئامادەن بۆ خۆپیشاندان و تەنها پێویستى بەوەیە دانەشقارتەیەكى پێوە بنێیت, بۆیە هیوادارین یەكێتى لەسنورى خانەقین بەخۆیدا بچێتەوەو هێمن مەنسور دەربكات و كەسێكى شیاو لەشوێنى دابنێت, چونكە ئەوە تێنتیەكى هەمیشە ئامادەیە بۆ ئەوەى بتەقێتەوە و تەنها هەل و بارودۆخ هێشتیەتیەوە ئەگینا بەلایەوە ئاساییەو لەپێناو بەرژەوەندیدا پەیوەندى بە مالكیشەوە بكات.
لێرەیشەوە بە كاك هێمن مەنسور دەڵێن بەندوخێنەكەت شلەو دەستەكەت كەشفە و دەزانین بەئەتوارەكانت هیواداریت ویژدانت ئازارت بدات و وەفات هەبێت بۆ ئەو كەسەى كردیتى بەكارگێڕى مەڵبەندى گەرمیانى یەكێتى و چیتر لەسەرى نەنوسیت بە ناحەق, خۆت و ئەمسالەكانت.مێزە چركە سود بە هیچ كەس ناگەیەنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست