ئەوەندە بە هاتنى جلال بۆ كركوك شانازى مەكەن ، ئیمەى كەركوكى دەزانین بایى چەنن
Sunday, 13/09/2009, 12:00
چەند رۆژیكە جلال لە كەركوكە و خەریكى كۆر و كوبونەوەیە و هەوادارانى بانگەشەى ئەوە دەكەن كە كەركوك تەنها هى یەكیتى یە و تەنها ئەوان شەهیدیان داوە و تەنها ئەوانیش دەیپاریزن وەك بیانەویت بەرى خۆرى كوردى كەركوك بە بیژنگە دراوەكەى یەكیتى بگرن كە بە شەقى گۆران لە سلیمانى درا .
كەسانیكى وەك غازى كەركوكى و سیروانە دەم لیكن و دەم مردوو وحمە سوور دووشیوانى و سیروانە دەم مردوو دیننە سەر شاشە و مەدحى بەستنى كۆبونەوە لە كەركوك دەكەن وەك كەس نەزانیت لە ناو جەرگەى شەردا دانیشتنتان كردووە لە سەر راگەیاندنى كوردستانیەتى كەركوك و یان بریارى دابرانى كەركوك تان لە بغداد دابیت ، كاكە گیان خوتان نەفام و كال فامن ، ئیوە بە هۆى دۆرانتان سلیمانى تان لە بەر چاو كەوتووە بۆیە ئاوارە بوونەتە كەركوك ، خوا ئەو خوایە جاران كورد لیرە ئاوارەى سلیمانى دەبوو ئیستا لە سلیمانیەوە خەلك ئاوارەى كەركوك دەبیت .
بەسە شەرم لە خۆتان بكەن كى دەلیت و بە قسەى چ نافامیك ئیوە بەرپرسن لە چارە نووسى كەركوك ، رفعت عبداللە یەك كە ناتوانیت پانتۆلى خوى هەلكیشت و حمە سووریك كە لە سەر درۆكەى هیرۆ خان دوو ئەوەنەى تر رووى سوورى بەرەو رەشى رۆیشتووە تا ئیستاش ناتوانن بە یەكەوە دانیشن تەنها لە بەر چاوى جەلال كۆدەبنەوە ، اشهد باللە ئەم كۆبونەوەیە هەندێ ترسنۆكى بە ناو قیادەى یەكیتى هینایە كەركوك بۆ یەكەم جار كە دلنیام دواى ئەوەى كە چوونەوە بۆ سلیمانى یان هەولیر وەك چالاكى بە سێ رۆژ چوونتان بۆ سلیمانى دەگیرنەوە .
باسى رزگار على تان بۆ ناكەم چونكە هەمووتان دەیناسن و دەزانن كە ایمانى تەنها بە پارە و كارگە چمەنتۆكەى لەیلان و چیشتخانەكەى ریگاى سلیمانیە و لەوە زیادتریش هیچى لە بار نیە ، بۆیە بە ناوى چەندین لاوى ئەم شارەوە بەلینتان پێ ئەدەم كە دەنگ بە ئیوە ئەسپیكى تر نەدەین و هەر درۆیەكى تر بلاو بكەنەوە روون كردنەوە و بە درۆ خستنەوە بلاو بكەینەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست