حاكم قادر سلیمانى تەواو كرد و ئیستا سەردانى كەركوك دەكات
Sunday, 23/08/2009, 12:00
حاكم قادر بەرپرسە كوتلە باز و نانبرەكەى یەكیتى دواى ئەوەى نانى چەندین كارمەندى لە سلیمانى بە بیانووى جیاواز و لە ژیر چەترى كوتلە بازى برى ئەمرۆ 23-8-2009 گەیشتە كەركوك و سەرەتا سەردانى ئاسایشى یەكیتى كرد لە قەرەهەنجیر و دواتر سەردانى لق و مەلبەندى كرد وەك جەنابى فایلى ئەمنى شارى تەواو داخستبیت و دونیا شامى شەریف بیت و جەنابى بە سەردانى احزاب خۆى خەریك دەكات .
لە دانیشتنەكانى باسى اجرائات دەكات لە گەل ئەفسەر و كارمەندانى ئاسایش و بێ شەرمانە دەلیت ئاسایش گۆلبژیر دەكەم و ئەمە ناراحتى لاى جەماعەتى گۆران دروست كردووە و بەلام بێ دەسەلاتى و ترسى نانبرین خەلكى دەمبەست كردووە . بریارە مەلبەندى یەكیتى لە كەركوك لە ماوەى دە رۆژ ناوى ئەفسەرۆ و كارمەندە خویان ووتەنى بێ كەلكەكان بداتە حاكم قادر و ئەویش بە ناوى جیاواز فرمانى دەركردنیان بۆ دەربكات . لە داهاتوو لەو ناوانەى كە پیشنیار دەكرین ئاگادارتان دەكەینەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست