کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەنگدان و هەڵبژاردن لە ڕوانگەی ئاین و پێوەری نیشتیمانی

Sunday, 15/09/2013, 12:00






بە پێویستم زانی لە ڕوانگەی ئاین و پێوەری نیشتیمانییەوە تیشکێک بخەمە سەر دەنگدان و هەڵبژاردن، وەک ئەرکێکی ئاینی بۆ هاوئاینانم زیاتر رونبێتەوە، ئاخۆ زەرەرمەندی دەنگدان و هەڵبژاردن، بەوانەی شایەن نین چۆنەو تاوانی چییە، وە هەروەها وەک ئەرکی نیشتیمانیش بۆ هاونیشتیمانانم روونبێتەوە، دەنگدان و هەڵبژاردنی ئەوانەی شایەن نین و ناتوانن فەرمان ڕەوایەتی بکەن و نیشتیمان بەرێوەبەرن، چەندە کوردستان بەهۆی دەنگی ئەوانەوە توشی نەهامەتی ئەبێت.
مەبەستی من لێرەدا هاندان نییە بۆ بەژداریکردنی هەڵبژاردن، یان دەنگدان بە کەسان و لایەنێکی دیاریکراو، ئەوەی من مەبەستمە جێبەجێ کردنی ئەرکێکی ئاینی و نیشتیمانیە پێویستە لەسەرم جێبەجێ بکەم، ئەرکی سەرشانی خۆم بەجێ بهێنم و نەتەوە ئازیزەکەی نیشتیمانم، ئاشنای زیاتری ڕاستی و رێرەوی ڕەوایەتی بکەم، ئاگاداریان بکەمەوە لە زەرەرمەندی دەنگدان و هەڵبژاردنی ئەو کەس و لایەنانەی کە شایەن نین، بەڵام بەهۆی دەنگدان و هەڵبژاردن، ئەتوانن حەکمرانی و کورسی دەسەڵات بگرنە دەست، ئاخۆ لەڕوانگەی ئاینەوە چۆنەو بە پێوەری نیشتیمانیش ئەبێت چۆن بێت.
لەڕوانگەی ئاینەوە بیرو بۆچونی جیاواز هەیە لەسەر بەژداریکردنی هەڵبژاردن و دەنگدان، لێرەدا نامەوێت ناچمە سەر ئەو باسە، بەڵام بۆ ئەوانەی بەژداری هەڵبژاردن و دەنگدان ئەکەن، لەڕوانگەی ئاینەوە چۆن ئەڕواندرێتە دەنگدان و هەڵبژاردن، دەنگدان و هەڵبژاردن قیاس ئەکرێتە سەر مەبەستێک بەو مانایە دێت، دەنگدان پشتگیریکردن و ڕەوایەتدان و دانەوەیە بەووانەی هەڵیان ئەبژێرن، ڕازین بە هەڵبژاردن و حوکم کردنیان، بەدەنگی ئەوان هەڵئەبژێردرێن، بەدەنگی دەنگدەران ئەچنە سەر کورسی حوکمڕانی و دەسەڵات ئەگرنە دەست، لەو ڕوانگەیەوە کە دەنگدان پشتگیری و ڕەوادان و ڕەوادانەوەیە، بەکاربەدەستانێک کە حوکمڕانی بکەن، بەهیچ شێوەیەک دروست نییە لەڕوانگەی ئاینەوە کەسانێک یان لایەنێک هەڵبژێرین، کە دژی ئاین بن و زۆردار و ستەمکارو خوێنرێژبن، زمان و دەست و داوێن پیس بن، خۆفرۆش و نیشتیمان فرۆش و بەدڕەوشتبن، و دەست سوربن بەخوێن ڕشتن، سامانی نیشتیمانیان دزیبێت، بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەکار هێنابێت و بەفیرۆیان دابێت، دروست نیە دەنگ بەوانە بدەن کە ڕابردوەکی خڕاپیان هەبوبێت و تۆمەتباربن بە تاوان و بەدڕەوشتی و ئەشکەنج و ئازارو شوێنبزرکردنی هاوڵاتیان، چونکە ڕابردو پێناسەیە بۆ داهاتوو و هەموو ئەوانەی ئەتانەوێت بیان ناسن.
ئاشکراو ڕوونە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، ڕابردوێکی پاکیان نەبووە، بەدرێژایی حوکمرانی ئەو چەندان ساڵەی حەکمڕانی، هاوڵاتیانی نیشتیمان بەگشتی و ئاین پەروەران بەتایبەتی هیچ خێرێکیان لەو دەسەڵاتە نەبینیوە، نەیان توانیوە وەک پێویست بن بۆ هاوڵاتیان و نیشتیمانی کوردستان، نەک خزمەتکردن بەڵکو ئەو دەسەڵاتەو کاربەدەستە باڵاکان بونەتە هۆکاری نەهامەتی زۆر بۆ سەرهاوڵاتیان و سەروەت وسامانی نیشتیمان، بە پێوەرەێکی تریش کە لە دا‌هێنانی بەدڕەوشتی و خزمەتی بێگانەو خۆفرۆشی و نیشتیمان فرۆشی زۆرانێک لە کاربەدەستانی ئەودەسەڵاتە دەستی باڵایان هەبووە، ئەبێت لە کاتی دەنگداندا دوربن لە دەنگدانەوە پییان، نەبنە قوربانی بۆیان، دەنگدان و هەڵبژاردنەوەی ئەو جۆرە کەس و لایەنانە لەڕوانگەی ئاینەوە بەژدار بوونە لەتاوانەکانیان، دەنگدان بەکەسانی تاوانبار تاوانە و بەژداریکردنی تاوانە، چونکە دەنگدان پشتگیر و رازی بوونە بەوکەسەی کە دەنگی پێئەدەن و هەڵی ئەبژێرن.
ئەوانەی ئەوەندەی توانیبێتیان دژی ئاین بون و ئاین پەروەرانیان چەوساندونەتەوەو ئازاریان داون و شوێن بزر و خەڵتانی خوێنیان کوردوون، دەستیان لە گەل و سەروەت و سامانی نیشتیمان نەپاراستوە، هەزاران رۆڵەی ئەو نیشتیمانەیان ئازارداوەو خستونیانەتە زیندانەکان و شوێنبزریان کردون و خەڵتانی خوێنیان کوردون و کوردونیانەتە قوربانی مەرامی تایبەتی خۆیان، ئەوانەی لەماوەی حوکمرانیدا نەیانتوانی خەون و ئاواتەکانی هاوڵاتیان بهێنەدی نەیانتوانی وەک پێویست بن بۆهەموو چین و توێژەکانی کوردستان، بەهیچ شێوەیەک دروست نییە دەنگدەر و ئەوانەی بەژداری هەڵبژاردن ئەکەن، دەنگ بەوکەسانە بدەنەوە کە ئێستا حەکمڕانی کوردستان ئەکەن و لەماوەی حوکمڕانی کوردستاندا مێژویەکی پاکیان نەبووە، لەڕوانگەی ئاینەوە دروست نیە دەنگیان پێبدەنەوەو هەڵیان بژێرنەوە بۆ حوکمڕانی نیشتیمانی کوردستان، هیچ عوزرو پاساوێک قابیلی قبوڵکردنیە لە ڕوانگەی ئاینەوە کە بیکەنە پاساو بۆ ئەوەی جارێکی تر دەنگیان پێبدەنەوە، چونکە ئەتوانن دەنگ نەدەن یان ئەگەر دەنگبدەن دەنگ بەکەسانی تر بدەن کە ئەزانن شایستەن و ئەتوانن خزمەتی گەل و نیشتیمان بکەن، چاوەرێی خێریان لێئەکرێت بۆ ئاین و نەتەوە و نیشتیمانی کوردستان، ئەگەر بەدیل نەبوایە ئەوکات لەو ڕوانگەوە باشتر بوو بەژداری هەڵبژاردن نەکەن بەڵام مادام بەدیلانێک هەیە، کە چاوەرێ ئەکرێن باشتر بن لەوانەی کە لەبەرێوەبردنی نیشتیماندا مێژویەکی پاکیان نەبووە، لەڕوانگەی ئاینەوە دروست نییە دەنگ بدەنەوە بەو دەسەڵاتە و هەموو ئەوانەی دەسەڵاتیان لەدەست دابووە تاکو ئیستا نەیانتوانیوە وەک پێویست بن و گەل و نیشتیمان خێری لێنەدیون و بونەتە هۆکاری نەهامەتی بۆ گەل و نیشتیمان.
لەڕوانگەی ئاینەوە هیچ پاساو عوزرێک نییە بۆ ئەوانەی دەنگ ئەدەن و دەنگ ئەدەنەوە بە کەسانی تاوانبار و ئەو دەسەڵاتەی ئێستا و هەموو ئەوانەی دەسەڵاتیان هەبووە لە حوکمرانی کوردستانداو ئەوچەندان ساڵە حوکم بەدەست بوونەو مێژویەکی پاکیان نەبووە، دەنگ دان بەهەر کەس و لایەنێک بەژدار بوونە لە تاوانەکانیان، خۆتان هەڵگری تاوانی خۆتانن، لەڕوانگەی ئاینەوە بەهیچ شێوەیک رێگە پێدراو نییە ئەوجۆرە کەس و لایەنانە هەڵبژێرن و هەڵبژێرنەوە کە لەرابردودا ناسراون و ئەزانن کە چۆن و چیان کردوەو چۆن مامەڵەی خراپیان کردوە لەگەل ئاین و گەل و نیشتیمان. هیچ برگەیەکی ئاینی رێگەی نەداوەو رێگە پێدراو نییە دەنگ بەکەسانێک بدەن، دەسەڵات بگرنەدەست و درێژە بە زوڵم و ستەم و خوێنرێژی و شوێنبزرکردن و ڕاوەدونان و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی نیشتیمان بدەن و درێژە بەدرەوشتی بدەن. دەنگدان و هەڵبژاردنی هەر کەسێک بەژداربونە لەهەموو تاوانێکی ئەو کەس و لایەنەی کە دەنگی پیئەدەن،بەهۆی دەنگی تۆوە دەسەڵاتی تاوانکردن پەیدا ئەکات، لەڕوانگەی ئاینەوە تاوانبار ئەبن ئەگەر دەنگیان پێبدەن، ئاین رێگا نادات کەسانی زاڵم و ستەمکار و خوێن رێژ هەڵبژێرن و دەنگیان پێبدەن، ئاین رێگە نادات کەسانی زمان شر و دەست پیس و داوێن پیس هەڵبژێرن و دەنگیان پێبدەن، ئاین رێگە نادات دەنگ بدەن بەکەسانی دژی دین و خۆفرۆش و نیشتیمان فرۆش و بەدرەوشت.
بەپێوەری نیشتیمانیش بێت هیچ پێوەرێکی نیشتیمانی رێگە نادات دەنگ بە کەسانێک بدەن کەنەیان توانیوە و ناتوانن مافەڕەواکان بۆ گەل و نیشتیمان بهێننەدی، ئەوانەی مێژوی تەمەنی حەکمڕانی کاربەدەست بوونیان، گەل و نەتەوەیان چەوساندۆتەوەو وەک کۆیلەو خزمەتگوزار ڕوانیویانەتە نەتەوەو ئازاری هاوڵاتیانیانداون و کردونیانەتە قوربانی مەرامە تەیبەتیەکانیان، ئەشکەنجەو ئازاری گەل و ڕۆڵەکانی نیشتیمانیانداون، شوێنبزریان کوردون و خەڵتانی خوێنیان کردون و دەربەدەریان کردون، هیچ پێوەرێکی نیشتیمانی رێگە نادات و قبوڵی نییە، رێگە بەوکەس ولایەنانە بدەن و بدرێتەوە، ئەشکەنجەو ئازاری رۆڵەکانی نیشتیمان بدان و سامانی نیشتیمان بەفیرۆبدەن، لەهیچ برگەو پێوەرێکی نیشتیمانی ڕەوانیە کەسانێک هەڵبژێرن و هەڵبژێرنەوە کە نایان توانیبێت و نەتوانن وەعدو پەیمانەکانیان جێبەجی بکەن ماوەی دەسەڵاتی حوکمرانی هەوڵیان نەدابێت و نەیان توانیبێت گەل بەختەوەر بکەن و ئارامی و ئاسودەیی بۆ گەل و نیشتیمان دابین بکەن.
ئەوانەش کە لەڕوانگەی ئاینەوە نارواننە بەرێوەبردن و خۆشبەختیەکانی گەل و خزمەتگوزاری نیشتیمان با لە پێوەری نیشتیمانییەوە ویژدانی خۆیان پەیرەو بکەن و چاوێک بە مێژوو کاری ئەو کەس و لایەنانەدا بگێرنەوە کە لەماوەی رابردوودا بەراوردی بکەن لەگەڵ پەیرەوی نیشتیمانی ئاخۆ ئەوانە شایستەن دەنگیان پێبدرێت و پێبدرێتەوە بۆ ئەوەی چوارساڵی داهاتوو حوکم بگرن و بگرنەوە دەست، بە دەنگ و هەڵبژاردن متمانەی حوکمێکی هاوشێوەی ڕابردویان پێبدرێت یان خراپتر لە ساڵانی رابردوو، چونکە هەر کەسێک هەڵبژێرن و دەنگی پێبدەن بەژدارن لە خێر و شەری ئەوکەس و لایەنەی هەڵیئەبژێرن، هەم لەرووانگەی ئاینی، هەم بەپێوەری نیشتیمانی.
هیوام وایە کەسانێک هەڵنەبژێردرێن کە چاوەرێی خێریان لێ ناکرێت بۆ گەل و نیشتیمان، کەسانێک هەڵنەبژێردرێن کە سایستەنین و ناتوانن حوکمرانی کوردستان بکەن، کەسانێک هەڵنەبژێردرێن کە لەرابردودا تاقیکراونەتەوەو نەیان توانیوە ببنە فەرمان ڕاوای راست و دڵسۆزی گەل و نیشتیمانی کوردستان.
نەسرەدین ڕەببانی
لەندەن/بریتانیا
Email: [email protected]
https://www.facebook.com/NasradinRabbanii


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە