کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵه‌بجه‌ زه‌نگی به‌ئاگا هاتن و هه‌وێنی خه‌باتم بوو

Saturday, 17/03/2012, 12:00



 


هەڵەبجە زەنگی ژان
هه‌ڵه‌بجه‌ زه‌نگی ژیان
هه‌ڵه‌بجه‌ زه‌نگی ڕاپه‌ڕین
‌ هه‌ڵه‌بجه ‌شاری شه‌هیدان
هه‌ڵه‌بجه‌ مه‌ڵبه‌ندی به‌رخودان

هه‌ڵه‌بجه‌ په‌یامی مه‌ردایه‌تی
هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامه‌ی کوردایه‌تی
هه‌ڵه‌بجه‌ په‌یامی خه‌بات و به‌ره‌نگاری

هه‌ڵه‌بجه‌ چیت بۆ بنوسم شارە بێنازەکەم
هه‌ڵه‌بجه‌ چیت بۆ بڵێم شارە مەزڵومەکەم

هه‌ڵه‌بجه‌ چۆن بتوانم له‌ ئاستی ئه‌وینیتدا بنوسم
هه‌ڵه‌بجه‌ چۆن بتوانم له‌ ئاستی خۆشه‌ویستیتدا بدوێم

هه‌ڵه‌بجه‌ چۆن بتوانم به‌ پێنوسه‌که‌م بۆت بنوسم ئه‌وینێ
هەڵەبجە پێنوسه‌که‌م له‌ ئاستی کاره‌ساتی تۆدا هه‌رئه‌له‌رزێ
هەڵەبجە کێ هه‌یه‌ وه‌ک پێویست بتوانێ کاره‌ساتی تۆ بنوسێ
هەڵەبجە چی پێنوسێ ئەتوانێ کاره‌ساتی تۆ وک خۆی بنوسێ

هه‌ڵه‌بجه‌ تۆ ته‌نها نوسه‌رانت نه‌هێناوه‌ته‌ هه‌ژان و له‌رزین
هه‌ڵه‌بجه‌ تۆ ته‌نها هاوزوبان و دڵسۆزانت نه‌هێناوه‌ته‌ هه‌ژان و له‌رزین
هه‌ڵه‌بجه‌ تۆ هەموو جیهان و زوبانەوان وچین و توێژێکت هێنایه‌ هه‌ژان و له‌رزین

هه‌ڵه‌بجه‌ هاواری تۆبێ ئاگایانی به‌ ئاگا هێنان
هه‌ڵه‌بجه‌ هاواری تۆ خه‌وتوانی له‌ خه‌و ڕاچڵەکاندو هەڵسان
هه‌ڵه‌بجه‌ هاواری تۆهه‌زاران نوسه‌رو هونه‌رو په‌یامنێری هه‌ژاندو هێنانیه‌ به‌رخودان
هەڵەبجە هاواری تۆ هەزاران دکتۆر و مامۆستاو زاناو دانا و خوێنکارو فەقێی هێنایە بەرخودان

هه‌ڵه‌بجه‌ کێ هه‌یه‌ له‌ ئاستی تۆدا فرمێسکی نه‌ڕشتبێت
هه‌ڵه‌بجه‌ کی هه‌یه‌ له‌ ئاستی هاواری تۆدا سه‌رسام نه‌بوبێت
هه‌ڵه‌بجه‌ کێ هه‌یه‌ له‌ ئاستی تۆدا غه‌م و په‌ژاره‌ دای نه‌گرتبێت

هه‌ڵه‌بجه‌ من خوێندکاریک بووم که‌ گوێبیستی تۆ بووم
هه‌ڵه‌بجه‌ من لاوێک بووم که‌ ئاشنای خۆشه‌ویستی تۆ بووم

هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ کاتی ناسینی خۆم وهه‌ست کردن به‌ژیان فرێسکم بۆت ڕژا.
هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سه‌ره‌تای ژیانم داباوه‌شی خۆم له‌ کاره‌سات و خه‌مه‌کانت وه‌رێنا

هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سه‌ره‌تای ژیانم دا بەهۆی کارەساتی تۆو ‌بینینی وێنه‌کانت خه‌وم لێ تۆرا
هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ده‌ستی‌ پیرۆزی زاناو مامۆستا تێکۆشەرەکانی ئایین و نیشتیمان وێنه‌کانی تۆم نیشاندرا

هه‌ڵه‌بجه‌ له‌و کاته‌ی له‌پێناوی ئایین و نیشتیمانه‌که‌ی تۆدا په‌یام نێربووم ئاشنای ناسینت بووم
هه‌ڵه‌بجه‌ له‌کاتی په‌یامنێری و گه‌یاندنی وێنه‌کانت به‌ده‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ران ئاشنای تۆ بووم

هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وکاته‌ گوێ بیستی ناوی پیرۆزت بووم،که‌باوکی خوداناس و نیشتیمان په‌روه‌رم
وێنه‌کانی تۆی له‌لاشه‌م ئه‌پێچاو ئه‌م شارو ئەو شارو ئه‌م لادێ و ئه‌و لادێی پێ ئه‌کردم
بۆ ئەوەی پەیامی تۆ مەزڵومیەتی تۆو وێنەی کارەساتی تۆ بە هاونێشتیمانان بگەیەنم

هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ر له‌وکاته‌وه‌ هاوبه‌شی خه‌مه‌کانت بووم
هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ په‌یامنێری وێنه‌کانت بووم

هه‌ڵه‌بجه‌ هیچ کات تۆم له‌یاد نا‌چێت
هه‌ڵه‌بجه‌ هیچ کات ئه‌م ڕۆژگاره‌م له‌یاد ناچێت
که‌ بۆ یه‌که‌م جار چاوم به‌ وێنه‌ی کارەساتت که‌وت

هه‌ڵه‌بجه‌ تۆ بووی به‌ هیمای خه‌باتم
هه‌ڵه‌بجه‌ تۆ بووی به‌زه‌نگی به‌ ئاگاهاتنم
هه‌ڵه‌بجه‌ تۆ بووی به‌زه‌نگی خۆئاماده‌کردنم

هه‌ڵه‌بجه‌ تۆ بووی بەپێگه‌یه‌نه‌ری ژیانم
هه‌ڵه‌بجه‌ تۆ بووی بە زاناو مامۆستای ژیانم
هه‌ڵه‌بجه‌ تۆ بووی بە ده‌روازه‌و کلیلی پێگه‌یاندنم

هەڵەبجە هه‌ر له‌و کاته‌ی تۆی پێناساندم ئاشنای تۆی کردم
هەڵەبجە هه‌رله‌و کاته‌ی دڵسۆزی نیشتیمانم به‌ناسینی تۆ ئاشنای کردم
هه‌ڵه‌بجه‌ له‌وکاته‌وه‌ بۆ ئێستاش و دوا ته‌مەنی ژیانم بۆ تۆ هه‌رخزمه‌تکارم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە