له‌ په‌راوێزی به‌رنامه‌ی ديوی دووه‌می كه‌ناڵی په‌يام، راسته‌ بڵند مسته‌فا پارتی نیيه‌، به‌ڵام سيخوری پاراستنه‌

Wednesday, 23/11/2011, 12:00


له‌شه‌وی دووشه‌مه‌ له‌سه‌ر سێ شه‌مه‌، له‌ به‌رنامه‌ی ديوی دووه‌م كه‌نالی ئاسمانی په‌يامی كه‌ ميوانداری سۆران عومه‌ر ڕۆژنامه‌نووس و بڵند مسته‌فای سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ململانێ كه‌ پاراستن ده‌ريده‌كات.
وه‌ك بينه‌رێكی ئه‌و به‌رنامه‌يه‌ و له‌ نزيكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كه‌سايه‌تی و سيڤی بلند مسته‌فا كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ دووسال جاريك ده‌بيته‌ پياوی مه‌لا به‌ختيارو دوای ئه‌وه‌ش بۆ دوو سال ده‌بيته‌ پياوی سه‌رۆ قادرو به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بيب و نه‌زهه‌ت حالی پاراستنی سه‌لاحه‌دين.
زۆر پێويست به‌وه‌ ناكات ده‌مه‌ويت قسه‌ له‌سه‌ر ته‌نها يه‌ك ته‌وه‌ر بكه‌م، كه‌ بڵند مسته‌فا چه‌ند جارێك به‌ ئاشكرا به‌رگری له‌ ته‌واوی ناو ناوه‌رۆك پارتی ده‌كردوو ده‌يشگۆت : من پارتی نيم؟!
منيش ده‌ليم زۆر راسته‌ پارتی نیيه‌، به‌ڵام سيخوڕیی پاراستنه‌ و له‌ ئيستادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ململانێيه‌، پاراستن ده‌ريده‌كات ئه‌و ئه‌ركه‌ خيانه‌تكاريیه‌ی پێسپێردراوه‌.
بلند له‌ گه‌ڵ خه‌ليل زيوێی هيچ نه‌ما بۆ ده‌زگای زانياری نه‌كه‌ن و به‌رپرسی نه‌ما له‌ فواد مه‌عسوم و كه‌مال فواد و مه‌لا به‌ختيار و سه‌عدی پيره‌و مامۆستا به‌كرو كۆسره‌ت ره‌سول پاره‌ی لێوه‌رنه‌گرن وبه‌ناو رێكخراو سه‌نته‌ری به‌ناو رۆشنبيری و داوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌يان كه‌شف بوو خه‌ليل به‌ده‌ردی خۆيه‌وه‌ لای يه‌كيتی و زانياری مايه‌وه‌، به‌لام بلند مسته‌فا گيرێكی قه‌له‌م بازی گۆری و بووه‌ جاش سيخوری پاراستن و له‌شه‌وڕۆژێكدا وه‌ك خۆی ئيدعای كردبوو به‌ ته‌له‌ڤونی مه‌نسور بارزانی بۆ عيسمه‌ت ئه‌رگوشی ره‌زامه‌ندی رێكخراويكيان پێداو، ميزانيه‌ی زۆرو چه‌وريان بۆ هه‌لڕشت تا باش بيخليسكێنن؟!
ئه‌وه‌بوو له‌هه‌مان كاتدا كرديانه‌ سكرتيری نووسينی رۆژنامه‌ی بارزان و دوای ئه‌وه‌ی پاره‌ی له‌ زه‌عيم عه‌لی وه‌رگرتبوو ده‌ركرا.
پاشانيش به‌هۆی به‌دره‌وشتيه‌وه‌ تووشی كيشه‌ی كۆمه‌لايه‌تی بوو، له‌لايه‌ن كاكه‌ مين نه‌جاره‌وه‌ كه‌ به‌رپرسی پيشووی لقی ١٦ی پارتی ده‌وروبه‌ری هه‌وليربوو فريای كه‌وتن ،به‌مه‌رج ئه‌وه‌يش ئه‌وه‌بوو كه‌ بيته‌ جنيو فرۆش و سوكايه‌تی به‌ ئيسلاميه‌كان دواتريش گۆرانی هاته‌ سه‌ر و هه‌موو خه‌لكی دونيا بۆ چه‌ند جاريك ئه‌و به‌رنامه‌يان بينی كه‌ سوكايه‌تی به‌ نه‌وشيروان مسته‌فا كرد!
پاش ماوه‌يه‌كيش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی كردبووه‌ به‌رپرسی حساباتی ريكخراوه‌كه‌ی و٢٣ مليۆن دينار ديارنه‌ما، ئه‌وجاره‌ش پاراستن فريای كه‌وتن، ناچار بۆ ئه‌وه‌ی پياوه‌تی پاراستن باش بداته‌وه‌ بووه‌ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ململاني و ئيتر زانياری و چه‌واشه‌كاريه‌كانی پاراستنی دژ به‌ گۆران و ئيسلاميه‌كان هه‌لرشتوو، ئه‌وانيش ٦ سكالايان له‌سه‌ر تۆماركردوو، هه‌ر ٦ سكالاكه‌ی بووه‌ مال و دۆسيه‌كانی دۆراندوو پاراستنيش له‌ گيرڤانی ئه‌م ميلله‌ته‌ زيانه‌كانی و سزاكانی بلاند مسته‌فای له‌ ئه‌ستۆ گرت.
ئه‌وه‌ی جيگای وه‌بريهێنانه‌وه‌يه‌ ئه‌و شه‌وه‌ش به‌ ئاشكرا سوكايه‌تی به‌ ته‌واوی ئه‌ندامانی زيندوو شه‌هيده‌كانی كۆمه‌لی ئيسلامی له‌ كه‌نالی په‌يام كردوو مامۆستا عه‌بدولا قه‌سريی به‌ تيرۆرست ناساند، و له‌ هه‌مان كاتيشدا كاتی خۆی يه‌كه‌مين كه‌س هاته‌ سه‌ر شاشه‌ روو زه‌رده‌كه‌ی بنه‌ماله‌ ئه‌م بلنده‌بوو كه‌ شه‌هيد سه‌رده‌شت عوسمانی به‌ تيرۆرست ناساند.
به‌ ئيعازی نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پاراستن به‌ناوی خوازراوه‌وه‌ چه‌ند وتاری له‌ دژی مه‌لا به‌ختيارو كۆسره‌ت ره‌سول نوری سنجاری و سه‌رباز هه‌ورامی نووسيووه‌.
بۆيه‌ ماڤی خۆيه‌تی بلند بلێ من پارتی نيم..چونكه‌ خولی به‌هيز كردنی سيخورايه‌تی له‌ دوو ده‌زگای زانياری و پاشانيش له‌ پاراستن ته‌واو كردووه‌و ئيستا كوری مه‌لا مسته‌فايه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە