مەلا كرێكار تەنها (5) مەرجی هەیە بۆ گەرانەوە بۆ كوردستان
Tuesday, 14/01/2014, 12:00
مەلا كرێكار ئەو سەركردە ئیسلامییە كە بە ناوبانَگی پیاوكوژ ناسراوە لەجیهاندا بە تایبەتی لەكوردستان كە تێوەگلاوە بە چەندین كاری تووند و تیژی و تیرۆرستی و رەشەكوژی, ئەو پیاوە پیاو كوژە بۆ زیاتر لە (23) ساڵە دەوڵەتی (نرویج) مافی پەنابەری پێ بەخشیوە لەبەر هۆكاری سیاسی كە دەگەرێتەوە بۆ ئەو كاتەی ئەمریكا ویستی پاداشتی ئەو جەنگاوەرە دڵ رەق و درەندانە بداتەوە كە ماندو هیلاك بوون لە دژایەتی كردنی یەكێتی سۆڤیەت و بەر بەست دانان لە بەردەم هەژموونی كۆمۆنیستی, بە گشتی وڵاتانی ئەوروپی دەستیان دایە داڵدەدانی ئەو جەنَگاوەرە یاخی بووانە كە تەنانەت وڵاتەكانیشیان قایل نەبوون بە گەرانەوەیان, لەدەرئەنجامدا ئەودۆسیانە بوو بە مایەی گەورەترین كێشە و ئەندێشە بۆ وڵاتە ئەوروپێكان كاتێك سەركردەی رێكخراوی (القاعدە) ئوسامە بن لادن بریار و بانَگەشەی جیهاد كردنی جاردا لە دژ ئەمریكا لەسەرتاپا جیهان ئیتر دیاردەی تیرۆر پێی نایە وەرچەرخانێكی مەترسی دار بە تایبەت كاتێك دەستەیەك لەو جیهادیانە توانیان زەبەر بە هەردوو تاوەرەكەی شاری (نیورك) بێنن و خاپووری بكەن بە سەر دانیشتوانەكەی لە ساڵی (2001),
رەوشی مەلا كرێكار لە نەرویج
بەو پێەی خۆم ژیاووم لە نەرویج بۆ ماوەی (7) ساڵ باش لە سیستەمی سیاسی و كۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە گەیشتووم و وەك پەناهەندەیەك لە نزیكەوە ئاگاداری هەڵسووكەوتی باری كۆمەڵایەتی مەلا كرێكار و پرسەكەی بوومە,
(1) مێژووی كۆنی دەوڵەتی نەرویج نوقمە لە نوشست و داگیر كردن و كۆیلایەتی و خۆ بە دەستەوە دان بۆ دراوسێ نزیك و دوورەكانی وەك ئەوەی هتلر تەنها (48) كات ژمێری ویست تاوەكو هەموو ئەو دەوڵەتە بخاتە ژێر ركێڤی خۆیەوە,بەڵام لە دوای نەوەتەكانی ساڵی رابردوودا نەرویج هاتە نێو سیاسەتی دەولی و رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەستیار ترین كێشەكانیەوە ئەویش بە ئامێز گرتنی پرۆسەی ئاشتی (ئیسرائیل_ فەلەستین) لە ساڵی (1990) كە بە رای هەموو شرۆڤەكارانی سیاسی جیهان (داوێكی) تۆكمە بوو بۆ عەرەبەكان بە سەرپەرشتی ئەمریكا و نەرویج, بە كورتی نەرویج راستەوخۆ گۆردرا بۆ سەكۆیەكە بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئەوروپادا,
(2) مەلا كرێكار لە نەرویج توانی كۆنترۆڵی سوپای تورەی پەناهەندە ئیسلامیەكانی ئەو وڵاتە بكات بە شێوەیەكی سەرسورهێنەركە بە رادەیەك سەرنجی بەرپرسە ستراتیجیەكانی نەرویجی راكێشا بۆ دۆسێكەی و مەلاش بە جوانی ئەو رەوشەی قۆستەوە بۆ رادەست نەكردنی بە ئەمریكا بەڵكو بە پێچەوانەوە نەرویج كەوتە هەڵپەی پارستنی لە هەر هەوڵێك بۆ رفاندنی یان كوشتنی وەك ئەوەی لە ساڵی (2007) رووی دا لە (اسلو) پایتەختی نەرویج كاتێك سیخورەكانی ئەمریكا لە هەوڵێكدا بوون بۆ رفاندنی مەلا كرێكار,
(3) مەلا و دەوڵەتی نەرویج رێكەوتن نامەیەكی نا فەرمی و نەنووسراویان بە هێما مۆر كردووە بۆ ئەوەی :
(ا) مەلا لە لای خۆیەوە تورەیی و خرۆشانی (گیتۆی ئیسلامی) نەرویج هێور بكاتەوە بە ئاقاری سەقامگیری و بەستنی دەم و دەستی گروپە گورگەكانی جیهادیەكان لە دەست وەشاندن لە كاتی قەیران و دەست درێژی بۆ سەر ئیسلام و سومبوڵەكەی,
(ب) قایل كردنی گروپە جیهادیە و رێكخراوی (القاعدە) بە لا برنی نەرویج لە لیستی رەشی تیرۆر و كرداری تووند و تیژی لە وڵامی نووسینە و وێنە كاریكاتۆریەكانی وڵاتانی ئەسكوندنافیا وەك دانمارك و سوید كە بەر پەلاماری تیرۆر كەوتن لە كاتێكدا نەرویجیش بەشی خۆی بەشداری كرد لەو كەمپینانە لە دژ ئیسلام و كەلتوورە ناسازەكەی لە گەڵ مافی مرۆڤ و پرنسیپەكانی دیموكراسی و ئازادی وەك دەیانگووت,
(ج) لەبەرامبەردا دەوڵەتی نەرویج رادەست كردنی مەلا بۆ دەسەڵاتی كوردی را دەگرێت بۆ ماوەیەكی نادیار كە لە رابردودا نەرویج ئەو كارەی وەك كارتی فشار و گورزێكی سایكۆلۆجی بە كاری دەهێنا بۆ چاو ترساندنی مەلا كرێكار و گروپەكەی و لەولاشەوە و لەبەرامبەردا رێكخراوی (القاعدە) بەبەردەوامی هەرەشەی لە نەرویج دەكرد ئەگەرلە وڵاتەكەی دەریكات یان (تەسلیمی) بە كوردستانی بكاتەوە,
(4) مەلا كرێكار پێی وایە ئێستا لە كوردستان بە بۆنەی شكست پێ هێنانی نەیارەكانی لە رەوتە ئیسلامی سیاسیاكان لە پرۆژەكانیان لە ناوەوە و دەرەوەی حكومەت لە لایەكەوە و لە بار بوونی كەش و ژینَگەی جۆرێك لەپشێوی تووند و تیژی كۆمەڵایەتی و سیاسی لە كوردستان لە لایەكی ترەوە كە رەنَگە ببێتە (قەڵغانێك) بۆ پاراستنی لە هەر لێپرسینەوەیەك یان هەر نەبێ بگەرێتەوە بۆ (خولیا خۆشەكەی) لە یاری كردن بە ئاگر و دامەزراندنی گروپی جیهادی و رەنَگە بتوانێ بە ئاسانی دزە بكاتە ناو رێكخراوی (داعش)لە رەوشی تووند و تۆڵ بوونەوەی فشار و مەترسیەكان لە سەری,
(5) دۆسیەكانی مەلا كرێكار ئەوەندە ئاڵۆز و مەترسی ئامێزن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئاشتی كۆمەڵایەتی و پرۆسەی سیاسی لە كوردستان كە هەرگیز ناكرێ رێگە بدرێت كابرایەكی كێشە بە دوا وەكو ئەو بگەرێتەوە بۆ ناو كۆمەڵگای كوردەواری كە زۆرتر پێویستی بە كەسانی نیشتمان پەروەر و ئاشتی خواز و داهێنەرە نەك پیاوێكی خاوەن رابردووی خوێناوی و گوماناوی و تووند و تیژیە, ئەوەی جێگای سەرنج و (مەسخەرەیە) لە یەك كاتدا كە مەلا تەنها پێنج مەرجی هەیە بۆ گەرانەوە وەك ئەوەی گەلی كورد كوفری كردبێت كاتێك كار و كردارە قێزنەوەكانی ئەوی پەسەند نەكرد و ئێستا هەموومان پەشیمانین لەو رەفتارانە و شاند لە دوای شاند رەوانەی وڵاتی نەرویج دەكەین بۆ تكا و نزا بەڵكو ئەو زاتە دڵی نەرم بێت و بریاری گەرانەوە بدات, كوردستان لە سەر و بەری ئاشتی كۆمەڵایەتی و حكومەتی بنكە فراوان و لەرەگ و ریش دەركردنی درەختی دیاردەی تووند و تیژی ئایدۆلۆژی و سیاسی لە ناو گەنجان و توێژەكانی تری كۆمەڵگا و سەرجەم پرۆسەكە پێویستی بە دڵسۆزی و هاوكاری كەسانی میانرەو و مۆدیرن ونیشتمان خواز هەیە نەك ئاژاوە چی و گێرە شێوێن و داخ لە دڵ وتاوانكار وەكو مەلا كرێكار,
شرۆڤە كاری سیاسی
م: محمد گەرمیانی
سلێمانی
04.01.2014
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست