کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە بواردا قەڵەمی رەش لە قەڵەمی سپی جیا دەردەكەوێت

Monday, 16/12/2013, 12:00



دیاردە سیاسیە دانسقەكان, رووداوە نەخوازراو و دڵ تەزێنەكان, شكستە چاوەروان نەكراوە گورچك برەكان,ریزبەندیە كۆمەڵایەتیە تازە سەرنج راكێشەكان,ئەمانە هەموو پێكهاتە و زادەی قۆناغێكی نوێ و دژوارە لە بەرخودان و خەباتی سیاسی و مەدەنی لە كوردستان,سروشتی ئەو دیاردانە ئەوەیە كە هەڵوێست و بۆچوونەكان لە یەك جیادەكاتەوە بە رادەیەك جێگای گومان و دڵە راوكێ نامێنێتەوە بۆ سات و سەودا كردن, ئامرازەكان سنووردار دەبن لە بەرامبەر ئەوانەی دەیانەوێ كاری چەواشە كاری بكەنە تیۆری باو چونكە دۆسێكان وابەستە دەبێتە بە ئایندە و چارە نووسی تاك بە تاكی كۆمەڵگا نەك پرۆسەی پارتێكی سیاسی یان پەردەپۆش كردنی هەڵەی سەركردەیەك كە لە ئۆقرەی لێ براوە بۆ تاقی كردنەوەی تامەزرۆی تفەنَگەكەی كە بۆ دەیەیەك دەچێ پیاوی پێ نەكوشتووە, لەمەولا رۆژنامەنووس و نووسەر و رۆشنبیرانی سەر بە دەسەڵات بە سانایی دەردەكەون وەك كەسانی ناشرین و نەویستراو لە ناو خەڵكدا, نووسینەكانیان دەبنە مایەی شەرمەزاری مێژوو و بێزاری قەڵەم و لاپەرەكان,دەسەڵاتیش دا دێت جەنَگ بەو قەڵەمە بە كرێ گیراوانە دەكات بۆ دانی رەوایی بە بوونی ئەمەش زیاتر رەوشەكە بەرەو ئاڵۆزی و یەكلاكەرەوەتر دەبات,لەملاشەوە بەرەی شۆرش گێری تا دێت تووندرەو و ئازا تر دەبێتەوە و داواكاریەكان هەنووكەیی تر دەبن ئەوەش دۆخەكە بەرەو تەقینەوەی سەرتاپاگیر دەبات بۆ كۆتای پێ هێنانی رۆخی نەخوازراو بە هەر شێوەیەك بێت, بە گشتی برگەكانی ئەو كۆنتركتە كۆمەڵاتیە ئیكسپایر بووە و گۆمەڵگا داوای لێسەندنەوەی رەوایی دەكات لە دەسەڵاتەكەی كە ئارامی و ئاسایشی بەرقەرار نەكردووە, هەر ئێستا شاری سلێمانی كەوتووەتە بەر شاڵاوی سزادانی سیاسی بە ناسەقامگیری و كارەبا وەك پەیامێكی رەش لە دەسەڵاتەوە بەرامبەر بەوەی كە دەستی هەبووە لە شكست پێهێنانی پارتەكەی لە دوا هەڵبژاردن,بێگومان سیاسەتی هێشتنەوەی باری ئێستا ناچێتە سەر بۆ دەسەڵات بەم شێوەیە چونكە ناتوانێت بە بێ پێشێل كاری و پێشرەوی لە تووند و سیاسی و تیرۆر, دەسەڵات ئێستا كەمینەیەكی دابراوە لە كۆمەڵگا و بە هێزی سوپا و ئاسایش و بودجە و دەرامەتی كوردستان دەژیت نەك بە رەوایی و پشتگیری گەل و پرۆسەی دیموكراسی و یاسای نێو دەوڵەتی,

مامۆستا محمد گەرمیانی
شرۆڤە كاری سیاسی
سلێمانی
16.12.2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە